ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون

سەرەتایی بەراوردی ئەلفبێی کوردی و فارسی

بەراوردێک لەنێوان ئەلفبێی کوردی و فارسی,سەرەتایی بەراوردی ئەلفبێی کوردی و فارسی,ئەلفبێی کوردی و فارسی,

بەراوردێک لەنێوان ئەلفبێی کوردی و فارسیدا نەبزوێنەکان   ئەلف) نەبزوێنە هاوبەشەکان: پیتە نەبزوێنە هاوبەشەکانی کوردی و فارسی 25 دانەیە کە بریتین لە: ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ق ـ ف ـ ک ـ گ ـ ل ـ م ـ ن ـ و ـ هـ ـ ی   ب) نەبزوێنە جیاوازەکان پیتە نەبزوێنە جیاوازەکان بەسەر 2 بەشدا دابەش دەبن: 1. ئەو پیتە نەبزوێنانەی کە لە زمانی فارسیدا هەن بەڵام له زمانی کوردیدا نین: ث ـ ص ـ ذ ـ ض ـ ظ ـ ط   2. ئەو پیتە نەبزوێنانەی کە لە زمانی کوردیدا هەن بەڵام لە زمانی…

سەرەتایی بەراوردی ئەلفبێی کوردی و فارسی

بەراوردێک لەنێوان ئەلفبێی کوردی و فارسیدا نەبزوێنەکان   ئەلف) نەبزوێنە هاوبەشەکان: پیتە نەبزوێنە هاوبەشەکانی کوردی و فارسی 25 دانەیە کە بریتین لە: ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ق ـ ف ـ ک ـ گ ـ ل ـ م ـ ن ـ و ـ هـ ـ ی   ب) نەبزوێنە جیاوازەکان پیتە نەبزوێنە جیاوازەکان بەسەر 2 بەشدا دابەش دەبن: 1. ئەو پیتە نەبزوێنانەی کە لە زمانی فارسیدا هەن بەڵام له زمانی کوردیدا نین: ث ـ ص ـ ذ ـ ض ـ ظ ـ ط   2. ئەو پیتە نەبزوێنانەی کە لە زمانی کوردیدا هەن بەڵام لە زمانی…

📖

سەرەتایی بەراوردی ئەلفبێی کوردی و فارسی

📜 📚
بەراوردێک لەنێوان ئەلفبێی کوردی و فارسیدا 1
📰

بەراوردێک لەنێوان ئەلفبێی کوردی و فارسیدا

نەبزوێنەکان

 

ئەلف) نەبزوێنە هاوبەشەکان:

پیتە نەبزوێنە هاوبەشەکانی کوردی و فارسی 25 دانەیە کە بریتین لە:

ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ق ـ ف ـ ک ـ گ ـ ل ـ م ـ ن ـ و ـ هـ ـ ی

 

ب) نەبزوێنە جیاوازەکان

پیتە نەبزوێنە جیاوازەکان بەسەر 2 بەشدا دابەش دەبن:

1. ئەو پیتە نەبزوێنانەی کە لە زمانی فارسیدا هەن بەڵام له زمانی کوردیدا نین:

ث ـ ص ـ ذ ـ ض ـ ظ ـ ط

 

2. ئەو پیتە نەبزوێنانەی کە لە زمانی کوردیدا هەن بەڵام لە زمانی فارسیدا نین:

ئـ ـ ڤ ـ ڕ ـ ڵ


 

 

نەبزوێنە هاوبەشەکان

لەم بەشەدا تەنیا باسی نەبزوێنە هاوبەشەکان دەکەین.

 

پیتەکانی "ج، چ" لەنێو زاراوەکانی زمانی کوردیدا کەمێک جیاوازتر بێژە دەکرێن و پیتەکانی "ع، غ، ح"ش لە زاراوەکانی کورمانجی، کەڵهوڕی و تەنانەت زمانی فارسیدا بێژە ناکرێن، بەڵام لە ئەلفبێی فارسی دەنووسرێن.

پیتی "هـ" لە کوردیدا (سەرەتا، ناوەڕاست، کۆتایی) بە شێوەی دووچاو دەنووسرێت، وەکوو:

ماهـ، بەهـ‌‌بەهـ، گەهـ، دێهـ، ئۆهـ، فیقهـ، شاهـ و ...

 

تێبینیی1:

لەبەر ئەوەی کە لە زمانی فارسی و عەڕەبیدا پیتی "ە و هـ" یەک پیتن و بەرانبەرن بە "H"ی ئینگلیزی، هەندێک کورد لە کاتی نووسینی بە کۆمپیتەر تووشی هەڵە دەبن و بزوێنی "ە، ـە" لەگەڵ نەبزوێنی "هـ" تێکەڵ دەکەن، واتە لە ئەلفبێی دیجیتاڵیی کوردیدا، "هـ، ـهـ، H" کە جیاوازیی هەیه لەگەڵ "ە، ـە، E" به یەک دوگمە دەینووسن، بەڵام ئەوە هەڵەیە.

نموونە:

ئاهـ نەک ئاە

شاهـ نەک شاە

بەهـ‌بەهـ نەک بە بە

فیقهـ نەک فیقە

دێهـ نەک دێە

 

تێبینیی 2:

وشەگەلی وەک "آە، شاە و دە"ی فارسی لە کوردیدا دەبنە "ئاخ، شا، دێ".

بەڵام کاتێک بمانهەوێت کە وشە فارسییەکان وەک شێوازی بێژەی خۆیان بنووسینەوە بەو شێوانە کە لە تێبینیی 1دا نووسراون، دەیاننووسین.

ئەم باسه لە هۆنراوەی هۆنەرە کلاسیکەکانی کورددا دەردەکەوێت.

هۆنەرانی کورد لە وشەگەلی فارسییان کەڵک وەرگرتووە و لەبەر کێشی هۆنراوە، هەر بە بێژە فارسییەکان نووسیویانن، وەکوو:

 

گەهـ دەکا دەستت لە خارستانی غوربەت پڕدڕوو

گەهـ لەنێو خاکی گەدایی و نەگبەتا دەتخا بە فوو

                                           مامۆستا ویسالی

گەهـ نەرگس و گەهـ سۆرگول

رەیحان و بەنەفشە گاهـ سونبول

                                            ئەحمەدی خانی

بەردەوام

بەشەکانی فێرگە
(آموزشگاه زبان کردی)

مهمترین بخش های آموزش زبان کردی را میتوانید در اینجا ببینید
هرآنچه لازم دارید.

مژارەکانی ماڵپەڕ بەپێی

Xلابردن و پێوەدان
زۆر بەخێر هاتن
بۆ ناونووسی لە خولی نوێی فێرگە کرتە بکە.

گرنگیارمەتی و مژاری سەرەکی