ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون

یارمەتی بۆ فێرگە

سڵاو و ڕێز  بەڕێزان و خۆشەویستان، ماوەیەکی زۆرە فێرگەی زمانی کوردی لە شاری شنۆ بە هیمەتی مامۆستایان و هۆگرانی شوناس و زمانی کوردی دەستی بە چالاکی کردووە و لەم ڕێگا پیرۆزەدا هەنگاوی هەڵێناوە و بەردەوامە،…

یارمەتی بۆ فێرگە

ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون

یارمەتی بۆ فێرگە

سڵاو و ڕێز 

بەڕێزان و خۆشەویستان، ماوەیەکی زۆرە فێرگەی زمانی کوردی لە شاری شنۆ بە هیمەتی مامۆستایان و هۆگرانی شوناس و زمانی کوردی دەستی بە چالاکی کردووە و لەم ڕێگا پیرۆزەدا هەنگاوی هەڵێناوە و بەردەوامە، لە لایەن دەوڵەتەوە بۆ فێرگەی زمانی کوردی وەکوو هەر فێرگەیەک تەنیا مۆڵەتنامە (مجوز)ی پێ دراوە و بەس، ئیتر چۆن بەڕێ دەچێ و چییە لە دەستی خۆمانە گەر لەسەر یاسای دەوڵەت بڕۆینە پێشێ ئەوە مۆڵەتنامەیەکە لەسەر جێی خۆیەتی دەنا ئەوە زۆر ئاسان خڕی دەکەنەوە و تەواو دەبێ، شوکری ئێمەش بەبێ کێشە چووینەتە پێشێ و نزیک بە 250 کەسمان لەم ماوەیەدا فێری زمانی کوردی کردووە بەڵام زۆر کەمە بۆچی کەمە بەشێکی زۆر زۆری دەگەڕێتە سەرئەوەی کە: لەم ڕۆژگارەدا چییە بە پووڵ ناکرێ؟ چییە بە پووڵ جێبەجێ نابێ؟ کەواتە زیندوومانی فێرگە دەگەڕێتە سەر بیروباوەڕی خەڵکی ئەو شوێنە، جێی باسە فێرگەی زمانی کوردی خۆبەخشانە و بە یارمەتی ئێوە بەڕێزان و خۆشەویستانی شاری شنۆ و دێهاتەکانی چەند ساڵە بە کزی یان بەهێزەوە بەڕێوە دەچێت.

گەر ئێوە یارمەتی نەکەن بەڕاستی فێرگەی زمانی کوردی زۆر دەکەوێتە کێشە و چەرمەسەری، گەر بزانن تەواوی مامۆستایان خۆبەخشانە وانە دەڵێن تەواوی ئەو پووڵەی لە قوتابیان وەردەگیرێ بۆ فێرگە خەرج دەکرێ و سوێند بەوەی ئێمەی کورد خوڵقاندووە قڕانی بۆ ئێمە نییە و هەمووی بۆ فێرگە و چالاکییەکانی تەرخان دەکرێ هەرکەسیش بیهەوێ قڕان بە قڕانی بۆ حسێب دەکەم، کەواتە دڵنیا بن بۆ زمانی خۆتان و شارەکەتان دەبێ.

هەر چەندت لە دەست دێ فەرموو وەکوو ئەرکی سەرشانت یان وەکوو خێر بۆ خوێندەوارکردن و ڕاگرتنی شوناس و زمانت یارمەتی فێرگە بکە.

یارمەتییەکانی ئێوە لەم شوێنانە خەرج دەکرێ:

1. تێچووی بەرق، گاز، ئاو، ماژیکەکان، چاکردن و کڕینی کورسی دانیشتن و ... لە لایەن فێرگە دەدرێت. هەر دوو مانگ لانیکەم: 250 هەزار تمەن

2. تێچووی ئەو ئاگادارییانەی لەنێو شار و دەرەوەی شار یان لە مزگەوتەکان هەر بە ماوەی سێ مانگان چاپ دەکرێ و بڵاوی دەکەینەوە. لانیکەم: هەر سە مانگ ڕەنگی چووکە (تراکت): 350 هەزار تمەن

3. تێچووی ئەو لاپەڕانەی بۆ ناونووسی، تاقی لە قوتابیان و ... هەر مانگێ جارێک یان بە دوو مانگان دەکرێت. لانیکەم: 30 هەزار تمەن

4. تێچووی بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمانەی کە بۆ قوتابیان لە "موجتەمەع فەرهەنگی"دەگرین بۆ پێڕاگەیشتنی میوانان . لانیکەم: 300 هەزار تمەن

5. تێچووی ئەو خەڵاتانەی کە بۆ قوتابیان دەکڕین وەکوو کتێبەکی بەنرخ کە کاتی ڕێوڕەسم پێتان دەدەین. لانیکەم: هەر کتێب 30 هەزار تمەن

6. تێچووی ئەو ڕێزنامانە بۆیان چاپ دەکرێ و لە قابدا بۆیان ئامادە و پێشکەش دەکرێ. لانیکەم: هەر نەفەر کە قەبووڵ دەبێ 20 هەزار تمەن

7. تێچووی ئەو بەنێر و شتانەی لە ڕۆژەکی تایبەت چاپ دەکرێ وەکوو بانگەوازی بۆ خەڵک. لانیکەم: هەر ساڵ 100 هەزار تمەن

8. تێچووی ڕێزنامە یان خەڵاتێکی وەکوو کتێبەک بۆ مامۆستایانی ماندوونەسان پێشکەش دەکرێ. لانیکەم: هەر کتێب 30 هەزار تمەن

9. تێچووی (دامنه) بۆ ماڵپەڕی PERWERDE.COM ساڵانە 115 هەزار تمەن

 


 

 

ئەگەر فێرگە پووڵی بۆ بمێنێتەوە ئەوە ئەو کارانەی خوارەوە دەکەین: 

ڕادەست‌کردنی یانەیەکی تۆپێن لە شاری شنۆ بۆ "جام دهەی فجر و رمضان" (تیم فوتسال) خەرجی 800 تا یەک ملوێن

کڕینی پڕۆژکتۆر کە بەڕاستی زۆر زۆر گرینگە و زۆر باشە.  2 ملوێنی و نیو

کڕینی "تخته سیاه"ێکی گەورە چوون ئەوەی هەیە زۆر چووکەیە 500 تا یەک ملوێن

کڕین و چاکردنی تابلۆیەکی گەورە بۆ سەر شەقام 200 تا 400 هەزار تمەن

کڕینی کەلوپەلی خاوێنکردنی فێرگە

 

 


خرید اشتراک ویژه