ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون

فێرکاریی زمانی کوردی ڕێنووس، ڕێنووسی یەکگرتوو، ڕێنووسی سەرەتایی، ڕێزمانی سۆرانی و کورمانجی وێنە و ..

داگرتنی سەدان کتێبی ڕێزمان و فێرکاریی زمانی کوردی لەگەڵ فیلمی شرۆڤەی بابەتەکانی زمانی کوردی و ... فێرکاریی ڕێزمانی کورمانجی، سۆرانی و ... باس لەسەر ڕێنووس و ڕێزمان و باسی فێرگەکان هەژار شنۆیی و فێرگەی

داگرتنی سەدان کتێبی ڕێزمان و فێرکاریی زمانی کوردی لەگەڵ فیلمی شرۆڤەی بابەتەکانی زمانی کوردی و ... فێرکاریی ڕێزمانی کورمانجی، سۆرانی و ... باس لەسەر ڕێنووس و ڕێزمان و باسی فێرگەکان هەژار شنۆیی و فێرگەی

فێرکاریی زمانی کوردی ڕێنووس، ڕێنووسی یەکگرتوو، ڕێنووسی سەرەتایی، ڕێزمانی سۆرانی و کورمانجی وێنە و ..

داگرتنی سەدان کتێبی ڕێزمان و فێرکاریی زمانی کوردی لەگەڵ فیلمی شرۆڤەی بابەتەکانی زمانی کوردی و ... فێرکاریی ڕێزمانی کورمانجی، سۆرانی و ... باس لەسەر ڕێنووس و ڕێزمان و باسی فێرگەکان هەژار شنۆیی و فێرگەی

📖

فێرکاریی زمانی کوردی ڕێنووس، ڕێنووسی یەکگرتوو، ڕێنووسی سەرەتایی، ڕێزمانی سۆرانی و کورمانجی وێنە و ..

📜 📚

بزوێنە هاوبەشەکان/بەشی 1

پیتی «ا»

بێژەی پیتەبزوێنی (آ، ئا) لە زمانی کوردی و فارسیدا بە یەک شێوەیە، بەڵام جیاوازیی شێوەی نووسینی ئەم پیتە لەو دوو زمانەدا تەنیا لە سەرەتای وشەدایە، واتە لە فارسیدا بە شێوەی ("ا"ی کڵاودار= آ) دەنووسرێت، بەڵام لە کوردیدا ئاوەڵبزوێن (هەمزە= ئـ)ی لە پێشدا دێت. دیارە هەروەک باسمان کرد ئەرکێکی ئاوەڵبزوێن لە زمانی کوردیدا ئەوەیە کە لە سەرەتای تەواوی ئەو وشانەی کە بە بزوێن دەست پێ دەکەن، دێت.
بێژەی ئەم پیتە وەکوو (ا)ی کۆتاییی وشەی ژمارە پەنجا (50)یە و بە شێوەی خوارەوە دەنووسرێت:

آ= ئا
آقا 👈 ئاقا
آرد 👈 ئارد
آرام 👈 ئارام 
آوار 👈 ئاوار
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـا= ـا
دامان 👈 دامان
نگاە 👈 نێگاهـ
تالار 👈 تالار
کاشت 👈 کاشت
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ا= ا
سارا 👈 سارا
چراغ 👈 چێراغ
زهرا 👈 زەهرا
کسرا 👈 کەسرا

پیتی «ی»

بێژەی پیتەبزوێنی (ای، ئی) لە زمانی کوردی و فارسیدا بە یەک شێوەیە، بەڵام جیاوازیی شێوەی نووسینی ئەم پیتە لەو دوو زمانەدا تەنیا لە سەرەتای وشەدایە، واتە لە فارسیدا بە شێوەی (ای) دەنووسرێت، بەڵام لە کوردیدا ئاوەڵبزوێن (هەمزە= ئـ)ی لە پێشدا دێت. دیارە هەروەک باسمان کرد ئەرکێکی ئاوەڵبزوێن لە زمانی کوردیدا ئەوەیە کە لە سەرەتای تەواوی ئەو وشانەی کە بە بزوێن دەست پێ دەکەن، دێت.
بێژەی ئەم پیتە وەکوو (ی)ی کۆتاییی وشەی ژمارە پەنجا (30)یە و بە شێوەی خوارەوە دەنووسرێت:

ایـ = ئی
ایران 👈 ئیران
این 👈 ئین
ایمان 👈 ئیمان
ایلام 👈 ئیلام
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
یـ، ـیـ = یـ، ـیـ
آمین 👈 ئامین
دین 👈 دین
سیر 👈 سیر
میروم 👈 میرەوەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ی = ی
آموزی👈 آمووزی
دوری 👈 دووری
راستی 👈 راستی
پاکی 👈 پاکی

پیتی «وو»

بێژەی پیتەبزوێنی (او، ئوو) لە زمانی کوردی و فارسیدا بە یەک شێوەیە، بەڵام جیاوازیی شێوەی نووسینی ئەم پیتە لە دوو زماندا بەم جۆرەیە:
لە ڕێنووسی فارسیدا لە سەرەتای وشەدا بە شێوەی (او) دەنووسرێت، بەڵام لە کوردیدا ئاوەڵبزوێنی لە پێشدا دێت و بە شێوەی (ئوو). لە نێوەڕاست و کۆتاییی وشەکانیشدا لە ڕێنووسی کوردیدا، بە شێوەی دووپاتکردنەوەی دوو (و) دەنووسرێت و لە فارسیدا بە یەک (و)، وەکوو:

مو = موو
نور = نوور
دور = دوور
تور = توور

جێی ئاماژەیە کە لەنێوان پیتی "و" و "وو"دا، هەمووکات پیتی "وو" لە کۆتایی وشەدا دێت، وەکوو: مێژوو، دڕوو، ڕووبەڕوو و هەتد.
 لە سەرەتاشدا لە زۆربەی زۆری وشەکاندا پیتی "و" بە شێوەی "ئو" دێت، وەکوو: ئوستاد، ئوستاز، ئومێد، ئوتوو، ئوستوورە و هەتد. واتە لە زمانی کوردیدا وشەی ئاوهامان زۆر کەمە کە بە "وو" دەست پێ بکات.

بێژەی ئەم پیتە وەکوو (وو)ی کۆتاییی وشەی ژمارەی دوو (2)یە و بە شێوەی خوارەوە دەنووسرێت:

او = ئوو
اورا 👈 ئوورا
اونا 👈 ئوونا
اوف 👈 ئووف
اورژانس 👈 ئوورژانس
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
ـو = ـوو
آموز 👈 ئامووز
سوت 👈 سووت
پویا 👈 پوویا
لوبیا 👈 لووبیا
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
و = وو
آبرو 👈 ئابێروو
جارو 👈 جاروو
دور 👈 دوور
مرور 👈 مۆروور

بەردەوام

بزوێنەکان

ئەلف) بزوێنە هاوبەشەکان:
پیتە بزوێنە هاوبەشەکانی زمانی کوردی و فارسی 6 دانەن کە بریتین لە:

آ ا: ئا ا        ای ی: ئی ی        او و: ئوو وو
ــــَـ: ئە ە       ــــِـ: ئێ ێ          ــــُـ: ئۆ ۆ

بە سەرنجدان بەم پیتانە، بۆمان دەردەکەوێت کە لە ڕێنووسی زمانی کوردیدا، بۆ بزوێنەکانیش پیت تەرخان کراوە و پێچەوانەی ڕێنووسی فارسی هێمای تایبەتیان لە نێو وشەدا هەیە، واتە هەر وشەیەک هەرچۆن لە زار بێتە دەرەوە، بەو جۆریش دەنووسرێت.

جوان نەرینی خۆتان بدەنە پیتە بزوێنەکانی زمانی کوردی، دەبینن ئەگەر لە سەرەتادا بێن هەموویان ئاوەڵبزوێن یان هەمزە (ئ) دەگرن، بەڵام ئەگەر لە نێوەڕاست و کۆتایی وشەدا بێن به پیتەکەی پێشیەوە دەنووسێن یان جیا دەنووسرێن. هەروەها پیتی "وو" له کاتی نووسیندا لەگەڵ "ئاو"ی فارسی جیاوازە بەڵام هەردووک یەک بێژەیان هەیە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ب) بزوێنه جیاوازەکان:
ئو، و ــ بزرۆکە (i)

پیتی «و»

پیتی واوی بزوێنی کورت واتە "و" وەک وتمان تایبەتە بە زمانی کوردی کە لە واوی بزوێنی درێژ واتە "وو" کورتترە و له پیتی "ئۆ" کەمتر زاری بۆ دەکرێتەوە. بەزۆری هەر وشەیەکی کوردی کە "و"ی هەبێت ئەگەر بڕواتە نێو زمانی فارسی، بۆ پیتی "ئۆ" دەگۆڕدرێت و بەپێچەوانەوە، وەکوو:

ــ لە کوردی بۆ فارسی:
کورد دەبێتە کُرد
کوشتن دەبێتە کُشتن
ــ لە فارسی بۆ کوردی:
اُردک دەبێتە ئوردەک
مُردە دەبێتە موردە

پێویستە جیاوازیی دەربڕینی دوو پیتی "و، وو" بزانین.
بە سەرنجدان بە دەربڕینی "و" بۆمان دەردەکەوێت لە کاتی بێژەکردنیدا لێوەکان زۆر نایێنە دەرەوە، وەکوو وشەی: کوڕ (پسر)
بەڵام بۆ پیتی "وو" لێوەکانمان جوان وە دەر دەکەون و دێنە دەرەوە، واتە زەق دیارن، وەکوو وشەی: کووڕ (خمیدە)

دەنگۆکی «بزرۆکە» 

پێی ناڵێین پیت چونکە لە ئەلفبێی ئارامیدا هیچ پیتێکی بۆ دیاری نەکراوە و هێشتا لە مزڵی دەنگۆکدا ماوەتەوە.
بە هۆی ئەوەیکە دەنگێکی بچوکە و دیار نییە، ناوی "بزرۆکە"ی لێ نراوە، کەواتە بزرۆکە واتە بزربوویەکی چووکە.
بێژەکردنی بەرانبەرە بە یەک لە چواری پیتی "ئێ"، بۆیە لە عەرەبیدا پێی دەڵێن (کسرە مختلصە)، واتە ژێرە (ێ)ی کورتکراوە.
ئەم دەنگۆکە لە ئەلفبێی لاتینیی کوردیدا بە (i) نیشان دەدرێت.
بزرۆکە لەم وشانەدا بەجوانی هەست پێ دەکرێت:
بزن، گرتن، مردن، مشک و ...

تێبینی:
بۆمان دەرکەوت لە ڕێنووسی زمانی کوردیدا بزوێنەکانیش دەنووسرێن و خاوەنی پیتن، کەواتە پێچەوانەی ڕێنووسی زمانی فارسی و عەرەبی، وشەی زمانی کوردی هەرچۆن لە زار بێتە دەرەوە، بەو جۆریش دەنووسرێت.
ئەمەش زۆرێک لە کێشەکانی ڕێنووس چارەسەر دەکات و بۆ تێگەیشتن و بێژەکردنی پیت و وشەکان دوودڵیمان نابێت.

بەردەوام

نەبزوێنە جیاوازەکان/بەشی 2

ئەو پیتە نەبزوێنانەی کە لە زمانی کوردیدا هەن بەڵام لە زمانی فارسیدا نین 4 دانەن کە بریتین لەمانە:
ئـ ـ ڤ ـ ڕ ـ ڵ

پیتی «ئـ» 

هەمزە یان ئاوەڵبزوێن لە زمانی کوردیدا بە شێوەی "ئـ" دەنووسرێت، بەڵام دوو ئەرکی هەیە، واتە هاتن لە سەرەتای تەواوی پیتە بزوێنەکان، هەروەها سەقامگیری لە نێوان دوو پیتی بزوێن کە ناهێڵێت بێنە پاڵ یەکتر. ئێستاکە لێی ورد نابینەوە و لە دەقەکانی تردا لە مژاری ئەرکی ئاوەڵبزوێندا شیکاریی زۆرتری لەسەر دەدەین.
بەڵام دەبێت بزانین ئەرکی هەرەگرینگی، هاتن لە سەرەتای تەواوی پیتە بزوێنەکان، وەکوو:

ئازادی
ئیمان
ئەرک
ئێزدی
ئۆل
ئومید
ئشق

لە هەندێک باری دەگمەندا لە کۆتاییشدا دێت کە تەنیا بۆ جەختکردنەوەی زۆرترە، وەکوو:
منداڵ: دایە دەڕۆمە دەر بۆ کایە.
دایک: نەئـ، ئێستا ناچی، چونکە کەش ساردە.

پیتی «ڤ»

ئەم پیتە لە نێوان "ف" و "و"دایە. هەندێک دەڵێن لە فارسیدا هەیە بەڵام پیتی بۆ نییە، وەک: اول، دوم، سوم، واسە، وای و ...
لە ئینگلیزیشدا پیتی "v"ی بۆ دیاری کراوە: Love, give

لە کوردیشدا پیتی بۆ دیاری کراوە.
ــ بۆ ئەلفبێی ئارامی پیتی "ڤ"، وەکوو:
بڤە، تاڤگە، گۆڤار، مرۆڤ، ڤیان، ڤزڤز، گڤ و ...
ــ بۆ ئەلفبێی لاتینی هەر وەکوو ئینگلیزی پیتی "v"، وەکوو:
Bive, tavge, govar, mirov, viyan, vizviz, giv û ...

پیتی «ر» 

ئەم پیتە سووک بێژە دەکرێت و چەڵەمەی لە ژێرەوە نییە و لە زمانی فارسیشدا هەیە.
ئەم پیتە هیچکات و بە هیچ شێوەیەک لە سەرەتای هیچ وشەیەکدا نایێت، کەواتە لە نێوان دوو پیتی "ل و ڵ" بۆ سەرەتای وشە هەموشە "ل" دێت، بەڵام بۆ نێوەڕاست و کۆتایی وشە هیچ بەربەستێکی لە بەر نییە.

ــ سەرەتا: ــــ
ــ نێوەڕاست: خەرمان، کۆرە، مێرولە
ــ کۆتایی: کەر، شار، خۆر، لار، نێر


پیتی «ڕ» 

ئەم پیتە یەکێک لە جیاوازییەکانی زمانی کوردییە و لەگەڵ "ر" بێژەکردن و نووسینی جیاوازە و لە زمانی فارسیشدا نییە. کەواتە گڕ دەگوترێت و حەوتەک یان چەڵەمەی لەژێرە.
ئەم پیتە لە سەرەتا و نێوەڕاست و کۆتایی وشەدا دێت، وەک:

سەرەتا: ڕێواس، ڕەگ، ڕۆژ، ڕایەخ
نێوەڕاست: پەڕۆ، بڕین، دڕاو، پاڕانەوە
کۆتایی: جاڕ، گوڕ، شۆڕ، دێڕ، گۆڕ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دانان یان دانەنانی چەڵەمە لەژێر پیتی "ڵ" واتای وشەکە دەگۆڕێت، وەک:

کەر: خر
کەڕ: ناشنوا

دراو: دادە شدە
دڕاو: پارە شدە

بڕین: بریدن
برین: زخم

گەر: اگر
گەڕ: گردش

تێبینی:

لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە میدیاکاندا و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشدا بۆچوونێکی جیاواز سەبارەت بە نووسینی ڕ لە سەرەتای وشەدا هەیە.
ئەو تاقمە دەڵێن چونکە هەموکات پیتی ”ڕ“ لە سەرەتای وشەدا دێت و شتێکی هەمیشەییە، کەواتە پێویست بە دانانی چەڵەمە لە ژێری پیتەکە ناکات.

بەڵام ئەم بۆچوونە هەڵەیە، زمانناسێک لەم بارەیەدا دەڵێت:

"زۆر جار پرسی نووسینی "ڕ" یان "ر" لە سەرەتای وشەدا دێتە ئاراوە. حەز دەکەم چەند تێبینییەک لەو بارەوە بنووسم. جاران کە هەموو شتێک بە دەست بوو خەڵک دەیوت باشترە لە سەرەتادا بە "ر"ی سادە بینووسین بەڵام بە "ڕ"ی گڕ بیخوێنینەوە. ئەمە تا ماوەیەکی زۆریش جێگیر بوو، بەڵام دواتر شتەکان گۆڕانیان بە سەردا هات، زمان تەنیا بە دەست نانووسرێت، بە کۆمپیوتەریش دەنووسرێت، هەر پیتێک کۆدی خۆی بۆ دانراوە، بۆ نموونە پیتی "ر" ژمارەی یونیکۆدەکەی "U+0631"ە و "ڕ" ژمارەی یونیکۆدەکەی "U+0695"ە. ئەمە لە سەر تەختەکلیلی کوردیشدا جێگیر کراوە و هەردوو کۆدەکان بۆ هەردوو پیتەکان بەجیا دانراون. جا زۆر سەیر دەبێت دەست بنێیت بە دوگمەیەکدا و بڵێی وەک ئەو پیتە بیخوێننەوە کە لەژێر ئەو دوگمەکەی تردایە و بە کۆدێکی تر درووست کراوە.

جگە لەوە "ڕ" و "ر" لە ڕووی ڕێزمانەوە دوو فۆنیمی جیاوازن، واتە نابێت جێگۆڕکێیان پێ بکرێت و هەمیشە دەبێت وەک خۆیان بنووسرێن، نەک بە جێگۆڕکێ.

ئەمە بڕیاری ئەکادیمیای کوردیشە، بڕیاری گرووپە ئایتییە پێشڕەوەکانی زمانی کوردییە و بڕیاری زۆرینەی مامۆستایانی زمانی کوردیشە.

هەر بۆیە لە سەرەتای وشەدا دەبێت "ڕ"ی گڕ هەر بە "ڕ" بنووسرێت."

پیتی «ل» 

ئەم پیتە سووک بێژە دەکرێت و چەڵەمەی لە سەرەوە نییە و لە زمانی فارسیشدا هەیە.
ئەم پیتە لە سەرەتا و نێوەڕاست و کۆتایی وشەدا دێت، وەک:

ــ سەرەتا: لافاو، لادێ، لیوان، لافاو، لایەن
ــ نێوەڕاست: ئەنگوستیلە، کلکەوانە، کەلار
ــ کۆتایی: مەوال، شل، مل، کەل، مەل


پیتی «ڵ» 

ئەم پیتە یەکێک لە جیاوازییەکانی زمانی کوردییە و لەگەڵ "ل" بێژەکردن و نووسینی جیاوازە و لە زمانی فارسیشدا نییە. کەواتە گڕ دەگوترێت و حەوتەک یان چەڵەمە لەسەرە.

ئەم پیتە هیچکات و بە هیچ شێوەیەک لە سەرەتای هیچ وشەیەکدا نایێت، کەواتە لە نێوان دوو پیتی "ل و ڵ" بۆ سەرەتای وشە هەموشە "ل" دێت، بەڵام بۆ نێوەڕاست و کۆتایی وشە هیچ بەربەستێکی لە بەر نییە، وەکوو:

ــ سەرەتا: ــــــــــ
لێنان نەک ڵێنان
لەرزین نەک ڵەرزین
لاڵ نەک ڵاڵ
لێڵ نەک ڵێڵ
ــ نێوەڕاست: مڵک، کەڵک، خەڵک، پاڵوێنە
ــ کۆتایی: ماڵ، گوڵ، ساڵ، دێڵ، گۆڵ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دانان یان دانەنانی چەڵەمە لە سەر پیتی ”ڵ“ واتای وشەکە دەگۆڕێت، وەک:

گوڵ: گل
گول: جذامی

خێڵ: عشیرت
خێل: لوچ

چڵ: شاخە، ساقەی گیاە
چل: عدد 40

گەڵ: همراە
گەل: ملت

بەردەوام
بەراوردێک لەنێوان ئەلفبێی کوردی و فارسیدا 2
📰

بەراوردێک لەنێوان ئەلفبێی کوردی و فارسیدا

نەبزوێنە جیاوازەکان/بەشی 1

 

 

ئەو پیتە بزوێنانەی کە لە زمانی فارسیدا هەن بەڵام لە زمانی کوردیدا نین 6 دانەن کە بریتین لەمانە:

ث ـ ص ـ ذ ـ ض ـ ظ ـ ط

 

شێوەی نووسینی ئەمانە لە کوردیدا بە شێوەی خوارەوەیە:

ــ پیتەکانی "ث ـ ص" هەر بە "س" دەنووسرێن:

ثاد: ساد

میثاق: میساق

ثالث: سالیس

صاف: ساف

صالح: ساڵح

صدیق: سەدیق

ناصر: ناسر

و ...

 

ــ پیتی "ط" هەر بە "ت" دەنووسرێت:

طاس: تاس

طاق: تاق

طاهر: تاهیر

طوران: توران

مطلق: موتڵەق، متڵەق

مطبق: موتبەق، متبەق

مطیع: موتیع، موتیح

و ...

 

ــ پیتەکانی "ذ ـ ض ـ ظ" هەر بە "ز" دەنووسرێن:

ذات: زات

باذل: بازیل

کاذب: کازب

ماضی: مازی

قاضی: قازی

ظاهر: زاهیر

ظالم: زاڵم

ناظم: زاڵم

و ...

 

تێبینی:

لە سەرەتای سەدەی 20ەوە هەوڵ دراوە ڕێنووسێکی ڕێکوپێک بۆ زمانی کوردی دابنرێت، ئەو هەوڵانە گەیشتوونەتە بەمڕۆ و بە ئێمە و پێشکەوتنێکی باشی بە خۆیەوە بینیوە.

بەڵام مخابن، بە هۆی کاریگەریی زمانی عەڕەبی و ئایینەوە، هێشتا کەسانێکی زۆر هەن کە وشە عەڕەبییەکان بەتایبەت ناوەکان وەک خۆیان دەنووسنەوە، چونکە پێیان بڤەیە، بۆ نموونە:

محمود

احمد

عبداللطیف

محمد

کمال

و هەتد

 

لە ڕاستیدا دەبێ بەم جۆرە بنووسرێن:

مەحموود، ئەحمەد، عەبدولـلەتیف، محەمەد، کەماڵ


 

 

نووسینی بەرانبەری هەندێک دەربڕینی جیاواز

 

هەندێک وشە لە فارسیدا هەن کە شێوەی بێژەکراو و نووسراویان وەک یەک نییە، واتە بە جۆرێک دەخوێنرێنەوە و بە جۆرێکی تر دەنووسرێن.

بزانین ئەگەر ئەوانە به ڕێنووسی کوردی بنووسرێن چۆن دەبن؟؟!!

 

1. بۆ پیتی "ی" لە "ا" کەڵک وەردەگرین:

عیسی، موسا، کبری: عیسا، مووسا، کوبڕا

2. بۆ پیتی "ا"ی تەنویندار له "ـەن" کەڵک وەردەگرین:

حتما، قطعا، لطفا: حەتمەن، قەتعەن، لوتفەن

3. هەندێ وشەش بە دوودەنگە دەنووسرێن بەڵام بە شێوەی یەکدەنگی دەخوێنرێنەوە:

خواهر، خویش، خواب: خاهەر، خیش، خاب

4. نووسینی "شەدە یان تەژدید ـــّ" دوو بۆچوونی لەسەرە؛ هەندێک دەڵێن پێویست نییە له کوردیدا ڕەچاو بکرێت و هەندێکیش دەڵێن پێویسته:

 

ـــ ئەگەر ڕەچاو نەکرێ هەر بە یەک پیت دەنووسرێت، وەکوو:

محمد: موحەمەد

بنا: بەنا

اللە: ئەڵا

شەمە، یەکشەمە، زلە و ...

 

ـــ ئەگەریش ڕەچاو بکرێ بە شێوەی دووپیتی دەنووسرێت، وەکوو:

محمد: موحەممەد

بنا: بەننا

الله: ئەڵڵا

شەممە، یەکشەممە، زللـە و ...

 

تێبینی:

لە زمانی کوردیدا ئاخاوتن و قسەکردن هەر جۆرێک بێت، نووسینیش ئاوها دەبێت؛ واتە وشە هەرچۆنێک لە زار بێتە دەر، بەو شێوازیش دەنووسرێت.

بەردەوام
بەراوردێک لەنێوان ئەلفبێی کوردی و فارسیدا 1
📰

بەراوردێک لەنێوان ئەلفبێی کوردی و فارسیدا

نەبزوێنەکان

 

ئەلف) نەبزوێنە هاوبەشەکان:

پیتە نەبزوێنە هاوبەشەکانی کوردی و فارسی 25 دانەیە کە بریتین لە:

ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ق ـ ف ـ ک ـ گ ـ ل ـ م ـ ن ـ و ـ هـ ـ ی

 

ب) نەبزوێنە جیاوازەکان

پیتە نەبزوێنە جیاوازەکان بەسەر 2 بەشدا دابەش دەبن:

1. ئەو پیتە نەبزوێنانەی کە لە زمانی فارسیدا هەن بەڵام له زمانی کوردیدا نین:

ث ـ ص ـ ذ ـ ض ـ ظ ـ ط

 

2. ئەو پیتە نەبزوێنانەی کە لە زمانی کوردیدا هەن بەڵام لە زمانی فارسیدا نین:

ئـ ـ ڤ ـ ڕ ـ ڵ


 

 

نەبزوێنە هاوبەشەکان

لەم بەشەدا تەنیا باسی نەبزوێنە هاوبەشەکان دەکەین.

 

پیتەکانی "ج، چ" لەنێو زاراوەکانی زمانی کوردیدا کەمێک جیاوازتر بێژە دەکرێن و پیتەکانی "ع، غ، ح"ش لە زاراوەکانی کورمانجی، کەڵهوڕی و تەنانەت زمانی فارسیدا بێژە ناکرێن، بەڵام لە ئەلفبێی فارسی دەنووسرێن.

پیتی "هـ" لە کوردیدا (سەرەتا، ناوەڕاست، کۆتایی) بە شێوەی دووچاو دەنووسرێت، وەکوو:

ماهـ، بەهـ‌‌بەهـ، گەهـ، دێهـ، ئۆهـ، فیقهـ، شاهـ و ...

 

تێبینیی1:

لەبەر ئەوەی کە لە زمانی فارسی و عەڕەبیدا پیتی "ە و هـ" یەک پیتن و بەرانبەرن بە "H"ی ئینگلیزی، هەندێک کورد لە کاتی نووسینی بە کۆمپیتەر تووشی هەڵە دەبن و بزوێنی "ە، ـە" لەگەڵ نەبزوێنی "هـ" تێکەڵ دەکەن، واتە لە ئەلفبێی دیجیتاڵیی کوردیدا، "هـ، ـهـ، H" کە جیاوازیی هەیه لەگەڵ "ە، ـە، E" به یەک دوگمە دەینووسن، بەڵام ئەوە هەڵەیە.

نموونە:

ئاهـ نەک ئاە

شاهـ نەک شاە

بەهـ‌بەهـ نەک بە بە

فیقهـ نەک فیقە

دێهـ نەک دێە

 

تێبینیی 2:

وشەگەلی وەک "آە، شاە و دە"ی فارسی لە کوردیدا دەبنە "ئاخ، شا، دێ".

بەڵام کاتێک بمانهەوێت کە وشە فارسییەکان وەک شێوازی بێژەی خۆیان بنووسینەوە بەو شێوانە کە لە تێبینیی 1دا نووسراون، دەیاننووسین.

ئەم باسه لە هۆنراوەی هۆنەرە کلاسیکەکانی کورددا دەردەکەوێت.

هۆنەرانی کورد لە وشەگەلی فارسییان کەڵک وەرگرتووە و لەبەر کێشی هۆنراوە، هەر بە بێژە فارسییەکان نووسیویانن، وەکوو:

 

گەهـ دەکا دەستت لە خارستانی غوربەت پڕدڕوو

گەهـ لەنێو خاکی گەدایی و نەگبەتا دەتخا بە فوو

                                           مامۆستا ویسالی

گەهـ نەرگس و گەهـ سۆرگول

رەیحان و بەنەفشە گاهـ سونبول

                                            ئەحمەدی خانی

بەردەوام
ئاوەڵناو لە ڕووی پێکهاتن و ئەرکەوە
📰

سێیەم:هاوەڵناو لە ڕووی ڕۆنانەوە:

بەگشتی دوو جۆرە:

۱ـ هاوەڵناوی سادە:

 بریتییە لە هاوەڵناوێکی سادەی واتادار، کە نە پێشگری پێوەیە نە پاشگر، بۆ نموونە: بەرز، نزم، جوان، زیرەک، ... هتد.

 

۲ـ هاوەڵناوی ناسادە:  ئەمەیان دوو جۆرە، بەم شێوەیە:

ــــ هاوەڵناوی داڕێژراو:

ئەو هاوەڵناوانە دەگرێتەوە، کە بەهۆی پێشگر یان پاشگر لەگەڵ وشەیەکی واتاداری سەربەخۆ دروست دەبێت، بەم شێوەیە:

ـ پێشگر + ناوی سادە

- پێشگری بێ+ناوی سادە         وەکوو: بێکار، بێهۆش، بێدڵ

- پێشگری بە+ ناوی سادە         وەکوو: بەهۆش، بەتام، بەدڵ

ـ ناوی سادە + پاشگر

بەردەوام

بەشەکانی فێرگە
(آموزشگاه زبان کردی)

مهمترین بخش های آموزش زبان کردی را میتوانید در اینجا ببینید
هرآنچه لازم دارید.

مژارەکانی ماڵپەڕ بەپێی

Xلابردن و پێوەدان
زۆر بەخێر هاتن
بۆ ناونووسی لە خولی نوێی فێرگە کرتە بکە.

گرنگیارمەتی و مژاری سەرەکی