ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون

کار (فعل) بەشی دووەم

کار لە زمانی کوردی بەشی دووەم,فعل در زبان کردی بخش دوم,

کار لە ڕووی هێزەوە دوو جۆرە کە بەم شێوەیە: ١-تێپەڕ ٢-تێنەپەڕ پێناسەی تێپەڕ: کاتێ کارەکە واتایەکەی بە بکەر تەواو نەبوو و پێویستی بە بەرکاریش بوو. کاری تێپەڕ د

کار (فعل) بەشی دووەم

ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون

کار (فعل) بەشی دووەم وێنەکە گەورەتر ببینە
مژاری: 81

کار (فعل) بەشی دووەم

کورتێک لە بابەتەکە :

کار لە ڕووی هێزەوە دوو جۆرە کە بەم شێوەیە: ١-تێپەڕ ٢-تێنەپەڕ پێناسەی تێپەڕ: کاتێ کارەکە واتایەکەی بە بکەر تەواو نەبوو و پێویستی بە بەرکاریش بوو. کاری تێپەڕ د
🔸بەردەوام🔸

کار لە ڕووی هێزەوە دوو جۆرە کە بەم شێوەیە:

١-تێپەڕ

٢-تێنەپەڕ

پێناسەی تێپەڕ:

کاتێ کارەکە واتایەکەی بە بکەر تەواو نەبوو و پێویستی بە بەرکاریش بوو. کاری تێپەڕ دوو ‌جۆرە: 

           - بنجی (ڕەسەن)

                -  نابنجی (ناڕەسەن)

میناک:   من وانە دەڵێمەوە.

تێبینی:

کاری تێپەڕ جگە لە بکەر هەمیشە بەرکاریشی لەگەڵە.

کار لە ڕووی هێزەوە دوو جۆرە کە بەم شێوەیە:

١-تێپەڕ

٢-تێنەپەڕ

پێناسەی تێپەڕ:

کاتێ کارەکە واتایەکەی بە بکەر تەواو نەبوو و پێویستی بە بەرکاریش بوو. کاری تێپەڕ دوو ‌جۆرە: 

           - بنجی (ڕەسەن)

                -  نابنجی (ناڕەسەن)

میناک:   من وانە دەڵێمەوە.

تێبینی:

کاری تێپەڕ جگە لە بکەر هەمیشە بەرکاریشی لەگەڵە.

پێناسەی تێپەڕی بنجی:

بۆ ئەو کارانە دەگەرێتەوە کە لە بناخە و ڕیشەوە تێپەڕن.

میناک:  کردن، بردن، خواردن، خوێندن

پێناسەی تێپەڕی نابنجی:

ئەو کارەیە کە لە ڕیشەوە تێنەپەڕن بە پاشگری (اندن) دەیکەینە تێپەڕ.

میناک:

خەوتن (خەواندن)                 شکان (شکاندن)                فڕین (فڕاندن)

تێبینی:

هەر کات پاشگری (اندن) پچتە سەر ناوی دەنگە سروشتییەکان دەیانکاتە کارەکی تێپەڕ.

میناک:

قیژان (قیژاندن)                  گرمان (گرماندن)           زیڕە (زیڕاندن)

٢- پێناسەی تێنەپەڕ:

پێویستی بە بەرکار نییە بە بکەر تەواو دەبێت.

میناک:        من دەفڕم.

کار لە ڕووی پێکهاتەوە:

١-  سادە      ٢- ناسادە

کاری ناسادە دوو جۆرە کە بەم شێوەیە:

) داڕێژراو

) لێکدراو

پێناسەی کاری لێکدراو:

کرداری لێکدراو بە یاریدەی ناو، ئاوەڵناو، ئاوەڵکار، ژمارە و ئامراز پێک دێت.

*بە یاریدەی ناو:

  ناوی سادە + کرداری سادە

میناک: ملنان، شەڕکردن، دەستبڕین، نامەناردن

ناوی داڕێژراو + کاری سادە

میناک:    جێگەکردن

ناوی لێکدراو + کاری سادە           میناک:   ماستاوکردن، چڵکاوخواردن

*بە یاریدەی ئاوەڵناو:

ئاوەڵناو + کاری سادە

میناک:  سووربوون، بڵندکردن

ئاوەڵناوی داڕێژراو + کاری سادە

میناک:    نەخۆشبوون، بەهێزبوون

ئاوەڵناوی لێکدراو + کاری سادە

میناک:   ڕووڕەشکردن، سووراوکردن

    *بە یاریدەی دووبارەکردنەوەی ناو یا ئاوەڵناو + کاری سادە

میناک:  کونکونکردن، لەتلەتکردن، توندتوندگرتن

     * بە یاریدەی ئاوەڵکار:

ئاوەڵکار + کاری سادە

میناک: دواکەوتن، دەرکەوتن

      بە یاریدەی ژمارە:

ژمارە + کاری سادە

میناک:

یەکگرتن، یەککەوتن، یەکبوون

*بە یاریدەی ئامراز (بەتایبەت ئامرازی پەژارە و خۆشی) :

میناک:   ئاخهەڵکێشان، پەژارەخواردن

تێبینی:

هەندێک لە وشەکان لە زمانی کوردی ئەمڕۆدا واتای سەربەخۆیان نییە.

میناک:   (فێر (فێربوون)   بەخێو (بەخێوکردن)     تووڕ (تووڕدان)   پەک (پەککەوتن

ئەو نموونانەی سەرەوە دەتوانن لە پێکهێنانی کرداری لێکدراودا بەشدار بن.

*بە یاریدەی ناوی چاوگ یان ڕەگی کردار:

ناوی چاوگ یان ڕەگی کردار + کاری سادە

میناک:  پرسکردن، خەوهاتن

کار لە ڕووی تەواوبوونەوە دوو جۆرە کە بەم شێوەیە:

   - کاری تەواو

-  کاری ناتەواو

کاری ناتەواو

 بەو کارە دەکوترێ کە بەتەنیا بەکار نایێن و دەچنە پاڵ وشەیەکی دیکە کە لە زمانی کوردی لە چاوگی "بوون" دروست بوونە کە بۆ سێ دەمی ڕابردوو (بوو) ڕانەبردوو (دەبێت) و ئێستا (ە) کاری ناتەواو بە (نیهاد، کار) واتایەکی تەواو نادەن بە دەستەوە،بەڵکوو پێوستی بە وشەیەک یا بەشێکی تر هەیە واتاکەی تەواو بکات. کە پێی دەوترێت (تەواکەری کاری ناتەواو،بێ یاریدە و بە یاریدەی ئامڕازی پەیوەندی). 

لە زمانی کوردیدا کاری ناتەواو لە چاوگی (بوون) وەردەگیرێت،کە (تێنەپەڕ)ە لە ڕووی هێزەوە.

کاری ناتەواو سێ جۆرە یا سێ بەشە لە زمانی کوردیدا:  
١
- (ە): کاری ناتەواو بۆ کاتی ئێستا.                                                  
نموونە:- شنۆ خۆشە.
                      ە : کاری ناتەواوە بۆ کاتی ئێستا 

٢- (بوو): کاری ناتەواوە بۆ کاتی ڕابردوو. 
نموونە: گوڵەکە بۆنخۆش بوو.      
 بوو: کاری ناتەواوە بۆ کاتی ڕابردوو 
٣-
(دەبێت): کاری ناتەواوە بۆ کاتی (داهاتوو-ڕانەبردوو). 
نموونە: گوڵەکە بۆنی خۆش دەبێت .                    
 دەبێت : کاری ناتەواوە بۆ کاتی داهاتوو-ڕانەبردوو. 
کاری ناتەواو بەم شێوەیە دەکرێت بە (نەرێ):
١- (ە) بە هاوەڵکاری نەرێی (نی) دەکرێت بە نەرێ.
 
نموونە: ماستەکە ترشە.                          ماستەکە ترش نییە.
 
٢- (بوو) بە هاوەڵکاری نەرێی (نە) دەکرێت بە نەرێ.
 
نموونە: گوندەکە دڵگیربوو.                      گوندەکە دڵگیر نەبوو.
 
٣- (دەبێت) بە هاوەڵکاری نەرێی (نا) دەکرێت بە نەرێ.
 
نموونە: ئاسۆ دەبێت بە مامۆستا.                ئاسۆ نابێت بە مامۆستا.

کەی کاری ناتەواوی (ە، بوو، دەبێت) دەبنە کاری ناتەواو؟

١. ئەگەر (ە، بوو، دەبێت) بە ناوێک لکێنرا کەواتە دەبێتە کاری ناتەواو، بە ناوەکەش دەوترێت تەواوکەری کاری ناتەواو.

            میناک: ئەو کچە بەفرینە.   لێرەدا (ە) کاری ناتەواوە، (بەفرین) تەواوکەری کاری ناتەواوە.

تێبینی:

هەر کات گۆڕانی دۆخ ڕووی دا، ئەوە تەواوکەری کاری ناتەواو دێتە پێش کاری ناتەواو.

میناک:  خوێندکارەکە دەبێتە مامۆستا.

دۆخ کە بووە داهاتوو ئەوە کارەکە دێت دوای ناو.

٢. ئەگەر (ە، بوو، دەبێت) بە چاوگ لکێنرا ئەوە بە چاوگەکە دەوترێت تەواوکەری کاری ناتەواو و بە (ە، بوو، دەبێت) دەوترێت کاری ناتەواو.

میناک:   ئامانجی ئێمە سەرکەوتنە.           ئامانجمان سەرکەوتن بوو.

            کەی ئەمە دەبێتە یەکگرتن.           کەی ئەمە یەکگرتن بوو.

٣. ئەگەر (ە، بوو، دەبێت) بە هاوەڵکار لکێنرا ئەوە بە هاوەڵکارە دەوترێت تەواوکەری کاری ناتەواو وبە (ە، بوو، دبێت) دەوترێت کاری ناتەواو.

نام
ایمیل (منتشر نمی‌شود)
وبسایت
:) :( ;) :D ;)) :X :? :P :* =(( :O @};- :B :S
کد امنیتی
رفرش
کد امنیتی
نظر خصوصی
مشخصات شما ذخیره شود ؟ [حذف مشخصات] [شکلک ها]

خرید اشتراک ویژه