ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون

کار (فعل) بەشی ئەوەڵ

کار لە زمانی کوردیدا,کردار و جۆرەکانی,فعل در زبان کردی,

"کار" چەمک و پێناسەی کار کار بەشێکە لە بەشەکانی ئاخاوتن، کە ڕوودان و کاتی تێدایە، مەبەست لە ڕوودانەکە، ئەوەیە کە شتێک ڕووی دابێ یان ئەنجام درابێ، مەبەستیش

کار (فعل) بەشی ئەوەڵ

ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون

کار (فعل) بەشی ئەوەڵ وێنەکە گەورەتر ببینە
مژاری: 80

کار (فعل) بەشی ئەوەڵ

کورتێک لە بابەتەکە :

"کار" چەمک و پێناسەی کار کار بەشێکە لە بەشەکانی ئاخاوتن، کە ڕوودان و کاتی تێدایە، مەبەست لە ڕوودانەکە، ئەوەیە کە شتێک ڕووی دابێ یان ئەنجام درابێ، مەبەستیش
🔸بەردەوام🔸

"کار"

 

چەمک و پێناسەی کار

کار بەشێکە لە بەشەکانی ئاخاوتن، کە ڕوودان و کاتی تێدایە، مەبەست لە ڕوودانەکە، ئەوەیە کە شتێک ڕووی دابێ یان ئەنجام درابێ، مەبەستیش لە کات، ئەوا کاتی ڕانەبردوو و ڕابردوو دەگرێتەوە.

 

کار لە ڕووی ڕێژەوە:

۱.  ڕاگەیاندن

۲.  دانانی

۳.  داخوازی

 

 

 

 

٭ ڕێژەی ڕاگەیاندن:

بەو ڕێژەیە دەوترێت کە ڕاستەخۆ ڕوودانی کارەکه پێشان دەدات و ڕوودانی کارەکەش دەخاتە پاڵ کەسێک یان شتێک.

‌‌‌لەشێوازیڕێژەیڕاگەیاندندوودەمکاتیكارمانهەیە:

 

یەكەم:  ڕێژەی ڕابردووی ڕاگەیاندن کە بریتینە:

نزیك 

   ‌‌‌‌دوور‌‌‌‌

    تەواو

     ‌‌‌‌‌‌بەردەوام

دووەم:  ڕێژەی ڕانەبردووی ڕاگەیاندن

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

٭ ڕابردووی ڕاگەیاندن:

ئەو کارەیە، کە ڕوودانەکەی دەکەوێتە پێش ئاخاوتنەوە، واتا ڕوودانی کارەکە بەسەر چووە و ڕووی داوە.

 ڕێژەی ڕابردووی ڕاگەیاندن:  چوار( دەمكات)یهەیە:

 

١- رابردووی نزیكی ڕاگەیاندن:

        یاساكەی بە لابردنی(ن)یچاوگدروستدەبێت.  (چاوگ ن)

میناک:

‌‌‌‌خستن _ نــــــــــخست

‌‌‌ڕاگرتن _ نــــــــــڕاگرت‌‌‌    

تۆماركردن _  نــــــــــتۆماركرد

‌‌نووسین ن------ نووسی

کارزان وانەکەی نووسی.      نەرێنی دەبێتە (نەنووسی).

٭ تێبینـــی

ئەگە چاوگەکە پاشگری (ەوە)ی هەبوو، کاتێک (ن)ی چاوگ لا دەبەین:

 ئ) لە چاوگی (تائی و دالی) وەكوو خۆی دەنووسینەوە

‌‌‌‌‌‌‌شووشتنەوەــــــــــشووشتەوە

‌‌‌‌‌‌‌‌بردنەوە‌     ـــــــــبردەوە

 

ب) بـــەڵام لـــە چاوگی (ئەلفی و یائـــی) ناوبەنـــدی نەبزوێنی (ی) و لـــە چاوگی (واوی) ناوبەندی نەبزوێنـــی (و) دادەنرێت.

‌‌‌‌‌نووسینەوەـــــــ نووسی‌+‌ ی+ ەوەـــــ نووسییەوە

‌‌‌‌‌كوژانەوەــــــــكوژا‌+‌ ی‌+‌ ەوەــــــكوژایەوە

‌‌‌‌‌‌چوونەوەـــــــ  چوو‌+‌ و‌+‌ ەوە‌  ـــــــچووەوە

 

 ٢) كاری ڕابردووی دووری ڕاگەیاندن: (قەدی چاوگ + بوو)

 

 ‌‌‌‌٭ یاساكەی: ‌  ڕابردووینزیكیڕاگەیاندن‌ + ‌بوو

میناک:

‌‌‌‌‌بەست ‌‌‌+‌ بووـــــــــبەستبوو،نووسیبوو،چووبوو،درووبوو،بانگكردبوو

‌‌‌‌تەواوكرد‌ +‌ بووــــــــــتەواوكردبوو،دانیشتبوو،سەركەوتبوو

نووسیەوە + بووــــــــــ‌   نووسیبووەوە، خوێندبووەوە

کارزان وانەکەی نووسیبوو.  نەرێنییەکەی دەبێتە (نەنووسیبوو)

٭ تێبینی:

ئەگـــەر(بـــوو)لەنێوڕســـتەداهەبـــوو و  لامانبـــردوواتایڕســـتەكەتێك چوو،ئـــەوە(بوو) ئی خودی وشەکەیە،ئەگەرتێكنەچێتئەوە نیشـــانەیدوورەوكارەكەشڕابردوویدووریڕاگەیاندنە.

ئەوان فێر بوونلابردنی "بوو" دەبێتە:  "فێرنکە کاری دووری ڕاگەیاندن نییە و واتای نییە کەواتە  "بووئی خودی کارەکەیە و نیشانەی ڕابردووی دوور نییە.

ئەوان ڕۆیشتبوونلابردنی "بوودەبێتە : "ڕۆیشتنکە کاری نزیکی ڕاگەیاندنە.

 

٣) ڕابردووی بەردەوامی ڕاگەیاندن: (دە+قەدی چاوگ)

 

٭ ‌‌‌یاساكەی:‌  دە‌ + ڕابردووینزیكیڕاگەیاندن

نموونە: ‌ دەهات،دەكەوت،دەڕۆیشت،دەخواست                  دە +‌ هات

هەڵدەگرت،دەردەخست،ڕادەهێنا،دادەگرت، دەكرد،ڕێك دەخست،بانگ دەكرد،ئەنجامدەدا،سەر دەكەوت.

٭ تێبینی:

هەندێـــكجـــارلە شـــوێنی(دە)، (ئە) دەنووســـرێت،هەر وەهالە شـــێوەزاریكورمانجیژوورووش نیشـــانەی(د) لەجیاتی(دە)دەنووســـرێ.

میناک:             دەنووسیـــــــــئەنووسی

‌‌‌‌‌‌‌‌‌                     دەنووسیـــــــــ دنووسی

کارزان وانەکەی دەنووسی.  نەرێنییەکەی دەبێتە (نەدەنووسی)

 

٤-  ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندن

٭ یاساكەی:‌  ڕابردووینزیكیڕاگەیاندن(قەد‌ + ووە/وە‌‌‌ = رێژەیڕابردوویتەواویڕاگەیاندن)

٭ تێبینی:

لە ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندا ئەگە کۆتاییی قەد بە پیتی (د، ت) بوو، ئەوا نیشانەی (ووە) بەڵام ئەگە کۆتاییی قەد بە (و، ی، ا) بوو، ئەوا نیشانەی (وە) بەکار دەهێنرێت، وەک:

ت‌ =‌ ووە =‌ فرۆشت +‌ ووە  = فرۆشتووە

د‌ = ‌ووە =‌ مرد +‌ ووە = مردووە

ی‌=‌ وە =‌  كڕی + وە = كڕیەوە

ا‌=‌ وە = ‌ڕووخا ‌+‌ وە = ڕووخاوە

وو‌= ‌وە ‌= چوو + وە = چووە

٭ تێبینی:

ئەگـــەر كارەكـــە كۆتایـــی بـــە پاشـــگری (ەوە) هات ئـــەوا ناوبەندی (ت) لـــ نێوان نیشـــانەی (ووەوە) و پاشـــگری (ەوە) دادەنێیـــن.

 بۆ ‌‌نموونە:‌

 گرتنەوە‌ +‌ ووە‌ +‌ تناوبەند‌+ ەوە‌= ‌گرتووەتەوە

‌‌‌‌‌‌‌نووسینەوە ‌+‌ وە ‌+‌ ت ‌+‌ ەوە ‌= ‌نووسیوەتەوە

 

٭ گەردانی ڕابردووی نزیکی تێپەڕ

سادە=  قەدی چاوگ + ک۱

خواردن :   خواردم ، خواردت ، خواردی ، خواردمان،  خواردتان،   خواردیان

داڕێژراو = پێشگر + ک۱+ بەشی واتادار

هەڵگرتن: هەڵم گرت، هەڵت گرت، هەڵی گرت، هەڵمان گرت، هەڵتان گرت، هەڵیان گرت

لێکدراو =بەشی ئەوەڵ + ک۱ + بەشی دووەم

  دەستگرتن: دەستم گرت، دەستت گرت، دەستی گرت، دەستمان گرت، دەستتان گرت، دەستیان گرت

٭ بە "نە" نەرێنی دەکرێت.

٭گەردانی ڕابردووی نزیکی تێنەپەڕ

ساده = قەدی چاوگ + جێناوی ک۱

ڕۆیشتنڕۆیشتم، ڕۆیشتیت، ڕۆیشت، ڕۆیشتین، ڕویشتن، ڕۆیشتن

 

داڕێژراو= قەدی چاوگ + ک۲

 دەرهاتن:  دەرهاتم، دەرهاتیت، دەرهات، دەرهاتین، دەرهاتن

 لێکدراو = قەدی چاوگ + ک۲

فێربوون: فێربووم، فێر بوویت، فێر بوو، فێر بووین، فێر بوون، فێر بوون

٭بە (نە) نەرێنی دەکرێت.

 

گەردانی ڕابردووی دووری ڕاگەیاندن تێپەڕ:

سادە = قەدی چاوگ + بوو + ک۱

خواردن: خواردبووم، خواردبووت، خواردبووی،  خواردبوومان، خواردبووتان، خواردبوویان

داڕێژراو =پێشگر + ک۱ بەشی واتادار + بوو

  هەڵگرتن:  هەڵم گرتبوو، هەڵت گرتبوو، هەڵی گرتبوو، هەڵمان گرتبوو، هەڵتان گرتبوو، هەڵیان گرتبوو

لێکدراو = بەشی ئەوەڵ + ک۱ + بەشی دووەم + بوو

 دەستگرتن:  دەستم گرتبوو، دەستت گرتبوو، دەستی گرتبوو، دەستمان گرتبوو، دەستتان گرتبوو، دەستیان گرتبوو

بە "نە" نەرێنی دەکرێت.

 

گەردانی ڕابردووی دووری ڕاگەیاندن تێنەپەڕ:

سادە = قەدی  چاوگ + بوو + ک۲

 ڕۆیشتنڕۆیشتبووم، ڕۆیشتبوویت، ڕۆیشتبوو، ڕۆیشتبووین، ڕویشتبوون، ڕۆیشتبوون

داڕێژراو = قەدی چاوگ + بوو+ ک۲

 دەرهاتندەرهاتبووم، دەرهاتبوویت، دەرهاتبوو، دەرهاتبووین، دەرهاتبوون، دەرهاتبوون

لێکدراو = قەدی چاوگ + بوو + ک۲

فێربوون:  فێر بووبووم، فێر بووبوویت، فێر بووبوو، فێر بووبووین، فێر بووبوون، فێر بووبوون

بە "نە" نەرێنی دەکرێت.

٭ تێبینی:

هەموو ئەو کارانەی کە (داڕێژراو، لێکدراو) بەشی دووەمیان بریتینە لە (بوو) کاتێک  دەیانکەین بە ڕابردووی دوور دەبێت بە دوو (بوو) بنووسرێ.

ئامادەبوون ـــــ ئامادە بووبوو

 

گەردانی ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندن تێپەڕ:

سادەقەدی چاوگ + وو/ و+ک۱ +ە

خواردن :   خواردوومە،  خواردووتە،  خواردوویە،  خواردوومانە،  خواردووتانە،  خواردوویانە

داڕێژراو = پێشگر + ک۱ + بەشی واتادار + وو/ و + ە

 هەڵگرتنهەڵم گرتووە، هەڵت گرتووە، هەڵی گرتوو، هەڵمان گرتووە، هەڵتان گرتووە، هەڵیان گرتووە

لێکدراو = بەشی ئەوەڵ + ک۱ + بەشی دووەم + وو/ و + ە

دەستگرتندەستم گرتووە، دەستت گرتووە، دەستی گرتووە، دەستمان گرتووە، دەستتان گرتووە، دەستیان گرتووە

بە "نە" نەرێنی  دەکرێت.

 

گەردانی ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندن تێنەپەڕ

ساده = قەدی چاوگ + وو/ و + ک۲+ ە

ڕۆیشتنڕۆیشتوومە، ڕۆیشتوویتە، ڕۆیشتووە، ڕۆیشتووینە، ڕویشتوونە، ڕۆیشتوونە

داڕێژراو = قەدی چاوگ + وو/ و+ ە

دەرهاتندەرهاتوومە، دەرهاتوویتە، دەرهاتووە، دەرهاتووینە، دەرهاتوونە، دەرهاتوونە

لێکدراو = قەدی چاوگ + وو/ و + ک۲ + ە

بەجێمانبەجێ ماومە، بەجێ ماویتە، بەجێ ماوە، بەجێ ماوینە، بەجێ ماونە، بەجێ ماونە

٭بە "نە" نەرێنی دەکرێت.

 

گەردانی ڕابردووی بەردەوامی ڕاگەیاندن تێپەڕ

سادە = دە + ک۱ + قەدی چاوگ

 خواردن : دەمخوارد، دەتخوارد، دەیخوارد  دەمانخوارد، دەتانخوارد، دەیانخوارد 

داڕێژراو = پێشگر + ک۱ + دە + قەدی چاوگ 

 هەڵگرتنهەڵم دەگرت، هەڵت دەگرت، هەڵی دەگرت، هەڵمان دەگرت، هەڵتان دەگرت، هەڵیان دەگرت

لێکدراو = بەشی ئەوەڵ + ک۱ + قەدی چاوگ

دەستگرتندەستم دەگرت، دەستت دەگرت، دەستی دەگرت، دەستمان دەگرت، دەستتان دەگرت، دەستیان دەگرت

بە "نە" نەرێنی  دەکرێت.

گەردانی ڕابردووی بەردەوامی ڕاگەیاندن تێنەپەڕ:

ساده = دە + قەدی چاوگ + ک۲

 ڕۆیشتندەڕۆیشتم، دەڕۆیشتیت، دەڕۆیشت، دەڕۆیشتین، دەڕویشتن، دەڕۆیشتن

داڕێژراو = پێشگر + دە + بەشی واتادار + ک۲

 دەرهاتندەردەهاتم، دەردەهاتیت، دەردەهات، دەردەهاتین، دەردەهاتن، دەردەهاتن

لێکدراو = بەشی ئەوەڵ + دە + بەشی دووەم + ک۲

بەجێمان:  بەجێ دەمام، بەجێ دەمایت، بەجێ دەما، بەجێ دەماین، بەجێ دەمان، بەجێ دەمان

٭بە "نە" نەرێ دەکرێت.

 

.  شێوازی ڕێژەی ڕابردووی نادیاری ڕاگەیاندن(چوار جۆرە)

ئ. ڕێژەی ڕابردووی نزیکی نادیاری ڕاگەیاندن:

یاساڕەگ + را

میناک:  وانەکە نووسرا(نەنووسرا).

ب. ڕێژەی ڕابردووی دووری نادیاری ڕاگەیاندن:

یاسا: ڕەگ + را + بوو

میناک:  وانەکە نووسرابوو (نەنووسرابوو).

ج. ڕێژەی ڕابردووی بەردەوامی نادیاری ڕاگەیاندن:

یاسادە + ڕەگ + را

میناک: وانەکە دەنووسرا (نەدەنووسرا).

چ. ڕێژەی ڕابردووی تەواوی نادیاری ڕاگەیاندن

یاساڕەگ + را + وە

میناک:  وانەکە نووسراوە (نەنووسراوە).

٭ تێبینی:

هەموو ڕێژەکانی ڕابردووی نادیاری ڕاگەیاندن بە "نە" نەرێ دەکرێ.

 

-  ڕێژەی ڕانەبردووی ڕاگەیاندن:

ئەو کارەیە، کە ڕوودانەکەی دەکەوێتە دوای ئاخاوتن، واتا کارەکە ڕووی نەداوە، یان ئێستا ڕوو دەدات یان لە داهاتوودا.

یاسا : دە + ڕەگیكار ‌+ جێناویلكاویكۆمەڵەیسێیەم  ‌-ین،یت-ن،ات/‌ێت ن)

 گەردانی کاری ڕانەبردوو ڕاگەیاندن

تێپەڕ

سادە

 خواردن : دەخۆم، دەخۆیت، دەخوات، دەخۆین، دەخۆن، دەخۆن

داڕێژراو

 هەڵگرتنهەڵدەگرم، هەڵدەگریت، هەڵدەگرێت، هەڵدەگرین، هەڵدەگرن، هەڵدەگرن

لێکدراو

 دەستگرتندەست دەگرم، دەست دەگریت،  دەست دەگرێت،  دەست دەگرین،  دەست دەگرن، دەست دەگرن

٭بە "نا" نەرێ دەکرێت کە لە شوێنی "دە" دادەنرێت.

 

* ڕانەبردووی ڕاگەیاندن بکەر نادیارەکە وەک بکەر دیارەکە یەک جۆرە یاساکەی بریتییە لە:             دە + ڕەگ + رێ

میناک:                          بژاردن: دە + بژێرێ = دەبژێرێ

                                  دروستکردن:  دە+ دروست کە + رێ = دروست دەکرێ

                                  خانووکە دروست دەکرێ.

تێنەپەڕ

ساده

ڕۆیشتندەڕۆم،  دەڕۆیت،  دەڕۆات، دەڕۆین،  دەڕۆن،  دەڕۆن

داڕێژراو

 دەرهاتندەردێم، دەردێیت، دەردێت، دەردێین، دەردێن، دەردێن

لێکدراو

بەجێمانبەجێ دەمێنم، بەجێ دەمێنیت، بەجێ دەمێنێت، بەجێ دەمێنین، بەجێ دەمێنن، بەجێ دەمێنن

٭بە "نا" نەرێ دەکرێت.

 

٭  چەند تێبینییەک:

           ١-بۆدروســـتكردنیڕێژەیڕانەبردوویڕاگەیاندنپێویســـتەدۆزینـــەوەیڕەگیكاربزانیت

٢-   ئەگەر کردار لە ڕێژەی ڕانەبردوودا بوو و کۆتاییی ڕەگی کارە ڕانەبردووەکە بە پیتی (ە، ۆ) هاتوو، ئەوا جێناوی (ات) بەکار دەهێنرێت؛ بەڵام ئەگەرکۆتاییی کارەکە جگە لەم دوو پیتە بوو ئەوا جێناوی (ێت) بەکار دەهێنرێت.

٣-  لە ڕێژەی ڕانەبردوو بۆ تێپەڕ و تێنەپەر تەنیا کۆمەڵە جێناوی ۳ بەکار دەهێنرێن و هیچ جیاوازیان نییە.

چەند سەرنج و پرسیارێکی زۆر گرنگ لەسەر شێوازی ڕێژەی ڕاگەیاندن:

          ١) کەی جێناوی لکاوی (ات، ێت) بەکار دێت؟

وەڵامئەگەر ڕاگەیاندنەکە(ڕانەبردوو) بوو، هەروەها ڕەگەکە کۆتایی بە پیتی (ۆ،ە) هاتبوو، ئەوە جێناوی(ات) وەردەگرێت، بەڵام ئەگەر کۆتایی ڕەگەکە هەر پیتێکی تر بوو، ئەوە (ێت) وەردەگرێت.

میناک:  کردن ڕەگەکەی:  کە)   دەکات)

          نووسین ڕەگەکەی:  نووسدەنووسێت)

          چاندن ڕەگەکەی:  چێن)   دەچێنێ)

کچەکە جلەکان دەشوات.   لێرەدا (ات) بەکار هاتووە، چونکە ڕەگەکە بریتییە لە (و، ە، ۆ، ا).

 

٢) هەندێ جار لە ئاخاوتندا دەگوترێت، دەبرژێنرێت، دروست دەکرێت، دەنووسرێت و... هتد، بەکار دێت لەم حاڵەتەدا هەر ڕانەبردووی بکەر نادیارە.

٣) شێوازی ڕێژەی ڕاگەیاندن، هەر چوار جۆرەکەی، بکەر دیار بێت یان بکەر نادیار بە ئامرازی (نە) نەرێنی دەکرێت، بەڵام ڕانەبردووی ڕاگەیاندن بکەر دیار بێت یان نادیار بە ئامرازی (نا) نەرێنی دەکرێت.

٤) کەی ناوبەندی (ووە، وە) بەکاردێت؟

لە دروستکردنی ڕابردووی تەواوی بکەر دیاری ڕاگەیاندا، ئەگەر قەدی چاوگ کۆتایی بە پیتی (د یان ت) هاتبوون، ئەوە (ووە) وەردەگرێت، بەپێچەوانەکەی (وە) وەردەگرێت.

٧) کەی ناوبەندی (ت) بەکار دێت؟

ئەگەر چاوگ پاشگری (ەوە)ی پێوە بوو، ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندنی لێ دروست بکەین، ئەوە ناوبەندی (ت) بەکار دێت، بۆ جیاکردنەوەی دوو بزوێن، یان کردارێک بۆ ڕابردووی تەواو بگۆڕین و کردارەکە کۆتایی بە پاشگری (ەوە) هاتبوو بەپێی ئەم یاسایەی خوارەوە:

بکەر دیارقەدی چاوگ + ووە، وە + ت + ەوە

میناک:     خوێندنەوە: خوێند + ووە + ت + ەوە = خوێندووەتەوە

بکەر نادیارڕەگی کار + را + وە + ت + ەوە

میناک:         ڕازاندنەوە:  ڕازێن + را + وە + ت + ەوە= ڕازێنراوەتەوە

٦) کەی دەبڵ (بوو) بەکار دێت؟

کاتێک چاوگێک بە (بوو) کۆتایی هاتبوو، کە دەیگۆڕین بۆ ڕابردووی دووری ڕاگەیاندن ، ئەوە دەبێتە دەبڵ ( بوو).

میناک:                 چارەسەربوون:  چارەسەر بووبوو

                         تەواوبوون:  تەواو بووبوو

٢- ڕێژەی دانانی:

شـــێوازیئەو كارەیـــە،كـــەهەواڵلەكردەوەیكەســـێكیانشـــتێكدەدات،بـــەڵامئەنجامەكەیڕاســـتەخۆناداتبە دەســـتەوە،بەڵكوولەشـــێوەی (گومـــان،پاڕانەوە،خۆزگە،ئـارەزوو،ئاوات) مەبەستەکەی دەردەكەوێت. واتا لەم ڕێژەیەدا وشەکانی (خۆزگە، بریا، بوایە، دەبوایە، دەبوو، دەبێت و... هتد) لە ڕستەدا بەکار دەهێنرێن.

بۆ نموونە:

١-خۆزگەكارەكەمئەنجام دابا.‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌             كاریڕابردووینزیكیدانانییە ‌‌‌‌‌‌وشەیئاواتو ئارەزوو

٢- خودایەبارانببارێت.                      كاریڕانەبردوویدانانییە و وشەیپاڕانەوە ‌‌‌‌

٣-لەوانەیەنانەكەیخواردبێت.          كاری ڕابردوویتەواویدانانییە ووشەیگومان ‌‌‌‌‌

٤- دەبووكێڵگەكەئاو درابووبا.‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌            كاریڕابردوویدووریدانانییە،نادیارە‌‌‌‌‌‌‌ كارییاریدەدەر

٥- دەبێتبچنبۆتاقییەکە.                 كاریڕانەبردوویدانانییە

 

٭ تێبینی:

ئەگەر کردار لە شێوازی دانانی دابوو کۆمەڵێک وشە لەنێو ڕستەکەدا دەردەکەون کە بەم شێوەیەی خوارەوە شی دەکرێتەوە.

١-وشەكانی (خۆزگە،خۆزی ،بریا،كاشكی، خودا) کە کاتیشیکردنەوەدا پێیان دەڵێین هیوا و ئاوات خواستن.

٢ـ وشەکانی (ڕەنگە، ڕەنگبی، لەوانەیە،لەوانەبوو، لەوانەبێ) لە کاتی شیکردنەوەدا پێیان دەڵێن وشەی گومانکردن.

٣- وشەکانی (دەبوو،دەبووایە،دەبێت،دەمەوێت،دەتوانم، پێویستە، پێویستبوو، دەشێت، ویستی ...‌ هتد) لە کاتی شیکردنەوەدا پێیان دەڵێین کاری یاریدەر و بۆ (پێویست و مەبەست) هاتووتەوە. وەک واتا، واتای مەبەست و پێویستی دەگەیێنێت، بەڵام وەک ئەوەی چ بەشێکی ئاخاوتنە، ئەوا کاری یاریدەرە.

٭ ڕێژەی دانانیش هەر دوو حاڵەتی ڕابڕدوو و ڕانەبردوو دەگرێتەوە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

شێوازی ڕێژەی ڕابردووی دانانی سێ دەمی هەیە:

ا)  كاری ڕابردووی نزیكی دانانی:

 ‌ یاسا: قەد +‌ با

‌‌‌‌‌‌‌‌‌هێنا ‌‌+ ‌‌‌با‌‌‌‌ =‌ هێنابا

‌‌‌‌‌‌‌‌‌دۆزییەوە‌ +‌ با ‌= ‌دۆزیباوە

‌‌‌‌‌‌‌‌‌چووەوە ‌+ ‌با‌‌‌ =‌ چووبایەوە

٭ گەردانی کاری ڕابردووی نزیکی دانانی تێپەڕ

سادە:

 خواردنخواردبام  ، خواردبات،   خواردبای،   خواردبامان،   خواردباتان ،  خواردبایان

 

داڕێژراو:

 هەڵگرتن: هەڵم گرتبا، هەڵت گرتبا، هەڵی گرتبا، هەڵمان گرتبا، هەڵتان گرتبا، هەڵیان گرتبا

لێکدراو:

دەستگرتن: دەستم گرتبا، دەستت گرتبا، دەستی گرتبا، دەستمان گرتبا، دەستتان گرتبا،

دەستیان گرتبا

٭ بە "نە" نەرێ دەکرێت

تێنەپەڕ

ساده:

 ڕۆیشتنڕۆیشتبام، ڕۆیشتبایت، ڕۆیشتبا، ڕۆیشتباین، ڕویشتبان، ڕۆیشتبان

داڕێژراو:

 دەرهاتندەرهاتبام، دەرهاتبایت، دەرهاتبا، دەرهاتباین، دەرهاتبان، دەرهاتبان

لێکدراو:

 بەجێمان: بەجێ مابام، بەجێ مابایت، بەجێ مابا، بەجێ ماباین، بەجێ مابان، بەجێ مابان

٭ بە "نە" نەرێ دەکرێت

۲ـ کاری ڕابردووی تەواوی دانانی

 یاسا:  قەد‌ + ‌بێت

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌چەسپاند + بێت ‌=‌چەسپاندبێت

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌دەرچوو + بێت ‌= ‌دەرچووبێت

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌خوێندەوە + بێت‌ =‌خوێندبێتەوە

 

گەردانی ڕابردووی تەواوی دانانی

تێپەڕ

سادە:

خواردن :خواردبێتم، خواردبێتت،  خواردبێتی  خواردبێتمان،  خواردبێتتان، خواردبێتیان

داڕێژراو:

 هەڵگرتنهەڵم گرتبێت، هەڵت گرتبێت، هەڵی گرتبێت، هەڵمان گرتبێت، هەڵتان گرتبێت، هەڵیان گرتبێت

لێکدراو:

 دەستگرتندەستم گرتبێت، دەستت گرتبێت، دەستی گرتبێت، دەستمان گرتبێت، دەستتان گرتبێت، دەستیان گرتبێت

٭ بە "نە" نەرێ دەکرێت.

تێنەپەڕ

ساده:       ڕۆیشتنڕۆیشتبێتم، ڕۆیشتبێتیت، ڕۆیشتبێت، ڕۆیشتبێتین، ڕویشتبێتن، ڕۆیشتبێتن

داڕێژراو:

 دەرهاتن: دەرهاتبێتم، دەرهاتبێتیت، دەرهاتبێت، دەرهاتبێتین، دەرهاتبێتن، دەرهاتبێتن

لێکدراو:

بەجێمان: بەجێ مابێتم، بجێ مابێتی، بەجێ مابێت، بەجێ مابێتین، بەجێ مابێتن، بەجێ مابێتن

٭ بە "نە" نەرێ دەکرێت.

۳) کاری ڕابردووی دووری دانانی:

 یاسا:  قەد + بووبا

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌خوارد ‌+‌ بووبا ‌‌‌‌‌‌= ‌خواردبووبا

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌بردەوە‌ +‌ بووبا ‌‌‌‌‌‌= ‌بردبووبایەوە

٭ گەردانی ڕابردووی دووری دانانی:

تێپەڕ

سادە:

خواردنخواردبووبام، خواردبووبات، خواردبووبای، خواردبووبامان، خواردبووباتان   خواردبووبایان

داڕێژراو:

هەڵگرتنهەڵم گرتبووبا، هەڵت گرتبووبا، هەڵی گرتبووبا، هەڵمان گرتبووبا، هەڵتان گرتبووبا، هەڵیان گرتبووبا

لێکدراو:

 دەستگرتندەستم گرتبووبا، دەستت گرتبووبا، دەستی گرتبووبا، دەستمان گرتبووبا، دەستتان گرتبووبا، دەستیان گرتبووبا

٭بە "نە" نەرێنی  دەکرێت.

تێنەپەڕ

ساده:        ڕۆیشتنڕۆیشتبووبام، ڕۆیشتبووبایت، ڕۆیشتبووبا، ڕۆیشتبووباین، ڕویشتبووبان، ڕۆیشتبووبان

داڕێژراو:

دەرهاتندەرهاتبووبام، دەرهاتبووبایت، دەرهاتبووبا، دەرهاتبووباین، دەرهاتبووبان، دەرهاتبووبان

لێکدراو:

 بەجێمانبەجێ مابووبام، بەجێ مابووبایت، بەجێ مابووبا، بەجێ مابووباین، بەجێ مابووبان، بەجێ مابووبان

٭بە "نە" نەرێنی  دەکرێت.

♦ ‌‌شێوازیڕێژەیڕانەبردوویدانانی

٭تەنهایەكیاسایهەیە

ب + ڕەگیكار ‌+‌ جێناویلكاویكۆمەڵەیسێیەم

میناک:

‌‌‌‌بردن = ببەم، ببەیت، ببات،ببەین،ببەن،ببەن

‌‌‌ڕۆیشتن‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ = بڕۆم،بڕۆیت،بڕوات،بڕۆین، بڕۆن،بڕۆن

خۆزگە بڕۆن.

 

♦ ‌‌ شێوازی ڕێژەیڕانەبردوووڕابردووی نادیاریڕاگەیاندن

٭تێبینی:

"كاری بكەر نادیار تەنیا لە كاری تێپەڕ دروست دەكرێ."

۱.  شێوازی ڕێژەی ڕانەبردووی نادیاری ڕاگەیاندن

یاسا: ده + ڕەگی کار + رێ

وانەکە دەخوێنرێ.

٭ بە "نا" نەرێنی  دەکرێ:

وانەکە ناخوێنرێ.

 

شێوازی ڕێژەی ڕانەبردوو و ڕابردووی نادیاری دانانی

۱. ڕێژەی ڕانەبردووی نادیاری دانانی

یاساب + ڕەگ + رێ

پێویستە وانەکە بخوێنرێ(نەخوێنرێ).

۲. ڕێژەی ڕابردووی نادیاری دانانی (سێ جۆرە):

 

ئ) ڕێژەی ڕابردووی نزیکی نادیاری دانانی

یاساڕەگ + را + با

میناک:  خۆزگە وانەکە خوێنرابا (نەخوێنرابا).

ب) ڕێژەی ڕابردووی دووری نادیاری دانانی

یاساڕەگ + را + بووبا

میناک:  بریا وانەکە خوێنرابووبا (نەخوێنرابووبا).

ج) ڕێژەی ڕابردووی تەواوی نادیاری دانانی

یاساڕەگ + را + بێت (تاک)

                        بن   (کۆ)

میناک: ڕەنگە وانەکە خوێنرابێت (نەخوێنرابێت). 

          ڕەنگە وانەکان خوێنرابن (نەخوێنرابن) .

٭ تێبینی:

شێوازی ڕێژەی نادیاری دانانی هەر دوو جۆرەکەی (ڕابردوو و ڕانەبردوو) بە ئامرازی "نە" نەرێ دەکرێ.

 

-٣- ڕێژەی داخوازی (فەرماندان):

ئەو ڕێژەیەیكارەكەقســـەكەر(كەســـییەكەم)داواوفەرمانلەكەســـیدووەم (تاک، کۆ)، واتا(گوێگر)دەكاتبۆ بەجێهێنانیـــانبەجێنەهێنانـــیكارێك،بەوڕێـــژەوناوەڕۆكەدەگوترێتشـــێوازی داخوازییـــان(كاریداخوازی)

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ یاساكان:  ‌‌‌‌‌ بــ‌ + ‌ڕەگـــــیكار ‌+‌‌ جێناویلكاوی ک۴ (ە، ن)

-   كەواتەبۆدروستكردنیڕێژەیداخوازیپێویستمانبە دۆزینەوەی ڕەگی کار هەیە.

بۆ نموونە:

خوێندنخوێن   ـــ   بخوێنە       بخوێنن

نووسیننووس   ــــ    بنووسە      بنووسن

ڕۆیشتنڕۆ       ــــ    بڕۆ            بڕۆن 

برندن:  بە        ــــ    ببە             ببەن

گوتنڵێ         ــــ    بڵێ             بڵێن

نووستن: نوو       ــــ    ‌بنوو            بنوون

ژیان:  ژی          ـــ    بژی             بژین

 

٭ چەند تێبینییەك دەربارەی شێوازی داخوازی:

۱.‌  هەندێچاوگهەیەلەكاتیدروستكردنیكاریداخوازیلە یاسالادەدن.

بۆ نموونە:      چوون:    چ     ــــــ   ‌بچۆ       بچن

                   هاتن:   وەرە‌    ـــــ      بێ    وەرن(بێن)

۲ئەگـــەرڕەگـــیكارەكـــەكۆتایـــیبـــەپیتینەبزوێـــنهاتبووئەواهەمیشـــەجێنـــاویلكاوی کەسی دووەمی تاک (ە) ‌‌دەردەكەوێـــت.

بۆ نموونە:  ‌‌بگرە،بڕێژە،بنووســـە،بخوازە،بفرۆشـــە

۳. ‌ بـــەڵامئەگـــەرڕەگـــیكارەكـــەكۆتاییبەپیتیبزوێـــنی(ۆ،وو،ی،ێ،ە)هـــاتبوو ،ئەواجێنای لكاوبۆكەســـیدووەمیتـــاك(ە)دەرناكەوێت.

بۆ نموونە: ‌   * ۆ   ـــ  بڕۆ،بشۆ،بخۆ،بچۆ

                 * وو‌  ـــ  ‌بنوو،بدروو

                 *ی‌   ـــ   ‌بژی،بگری

                         *ێ‌   ـــ   ‌بڕووخێ،بڵێ،دابنێ

                 *ە‌    ـــ  ‌ببە،داخە،بدە،بگە،بكە

٭ تێبینی:

بۆ ‌‌ئەوەی بزانین(ە)ڕەگیكارەیانجێناوە،جێنـــاوی(ن)یدەدەینە پاڵ،ئەگە بزوێنـــی(ە) مـــاوەئەواهیڕەگـــیكارە،بەڵامئەگەرنەماوەئـــەواجێناویلكاوە.

بۆ نموونە:       ‌‌‌‌‌‌‌‌ببە‌+‌ن=‌ ببەن‌‌‌‌‌‌‌

بزوێنی(ە)ماوەكەواتەهیڕەگەكەیە

‌‌‌بخوێنە‌+‌ن‌=‌ بخوێنن‌‌‌

بزوێنی(ە)نەماوەچونكەجێناویلكاوە

٤. ‌ ئەگەركارەكەداڕژاویانلێكدراوبووئەوادەتوانیننیشانەی(ب)بنووسینیاننەنووسنین

بۆ نموونە:  ‌‌‌‌‌ڕاگرتن‌=‌ ڕابگرە‌/‌ ڕاگرە

‌‌‌‌‌              تۆماركردن‌=‌ تۆماربكە‌/‌ تۆماركە

۵. ئەگـــەرچاوگەكـــەكۆتایـــیبەپاشـــگری(ەوە)هاتبووئـــەوالەكاتیدروســـتكردنیڕێژەیداخوازیبۆ كەســـیدووەمـــیتاكناوبەندی (ر)لەنێـــوانڕەگیكارو پاشـــگری(ەوە)دادەنێین، بەڵاملە كەســـیدووەمیكـــۆوەكخۆیدەنووســـرێتەوە.

بۆ نموونە:  كردنەوە:   كە‌ – ‌ەوە   بكەرەوە     بكەنەوە

                چوونەوە:   چــ ەوە   بچۆرەوە     بچنەوە

۶.‌ كاریداخوازیبە ئامرازی(مە)دەكرێتبە نەرێنی و لەشوێنی(ب)دادەنرێت.

بۆ نموونە:  بخوێنە  ــــ  مەخوێنە

               بخوێنن  ـــ مەخوێنن

۷. ‌ هەندێـــككارمـــانهەیـــەلـــەنێـــوانڕانەبـــردوویدانانـــیوداخـــوازیتێكەڵدەبـــن،تەنیادەتوانیـــنلەنـــێوڕســـتەداجیایان‌‌‌‌‌‌ بكەینـــەوەواتەئەگەركارییاریدەدەرلەڕســـتەداهەبوو، ئەواڕانەبردوویدانانییە، بەڵامئەگەركارییاریدەدەر ‌‌‌‌‌‌لەڕســـتەدانەبووئەواكاریداخوازییە.

بۆ نموونە: ‌‌‌‌‌پێویستەتاقیكردنەوەكەئەنجا مبدەن.‌‌‌‌‌‌  (ڕانەبردوویدانانی)

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌              تاقیكردنەوەكەئەنجامبدەن.‌‌‌‌‌‌  (كاریداخوازی)

تێبینی:

چەند سەرنج و تێبینی لەسەر شێوازی ڕێژەی دانانی:

١- بەتەنیا کاری ڕابردوو دەڕێژەی دانانی و ڕاگەیاندن نەرێنی دەکرێت لە ڕانەبردووش (نا) نەرێنی دەکات.

٢- وشەکانی (خۆزگە، خۆزی، بریا) لە کاتی شیکردندا پێیان دەڵێین (هیوا، ئاوات، خۆزگەخواستن).

٣- وشەکانی (لەوانەیە، لەوانە بوو، لەوانە بێت، ڕەنگە، ڕەنگ بوو، ڕەنگ بێ) پێیان دەوترێت وشەی گومان.

٤- وشەکانی (دەبوو، دەبێت، دەبوایە، پێویستە، پێویست بوو، پێویست دەبێت، دەشێت، شیا، دەشێ، دەشێم، ویستی، دەیهەوێت، دەمهەوێت) بە دوو شێوە پرسیاریان لەسەر دەکرێت ئەگە بۆ چ مەبەستێک بەکار هاتووە یا بە واتای چ دێت لە وەڵامدا دەڵێت بۆ مەبەست و پێویستی، بەڵام کە وتی چییە دەبی بڵەی کاری یاریدەدەر.

میناکدەبێت وانەکە بخوێنرێت.

ئەگەر بڵێ (دەبێت) بۆ چ مەبەستێک؟ بۆ مەبەست و پێویستی؛ لە ڕووی وشەوە؟ کاری یاریدەدەر

 

٥- هەمیشە ڕستەیەک کاری دانانی تێدا بێت، دەبێت یەکێک لە وشەکانی (گومان، هیوا، ئاوات، ئارەزوو، مەبەست و پێویستی) تێدابێت.

 

نام
ایمیل (منتشر نمی‌شود)
وبسایت
:) :( ;) :D ;)) :X :? :P :* =(( :O @};- :B :S
کد امنیتی
رفرش
کد امنیتی
نظر خصوصی
مشخصات شما ذخیره شود ؟ [حذف مشخصات] [شکلک ها]

خرید اشتراک ویژه