ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون

چاوگ (مصدر)

چاوگ (مصدر),

چاوگ چییە: چاوگ وشەیەکە کە ڕوودانێک یا کردەوەیەک نیشان دەدات بەڵام ئەم کردەوەیە نەخراوەتە پاڵ کەسێک یان شتێک، کاتیشی تێدا نییە و بە پیتی (ن) کۆتایی دێت. لە ساد

چاوگ (مصدر)

ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون

چاوگ (مصدر) وێنەکە گەورەتر ببینە
مژاری: 79
کورتێک لە بابەتەکە :

چاوگ چییە: چاوگ وشەیەکە کە ڕوودانێک یا کردەوەیەک نیشان دەدات بەڵام ئەم کردەوەیە نەخراوەتە پاڵ کەسێک یان شتێک، کاتیشی تێدا نییە و بە پیتی (ن) کۆتایی دێت. لە ساد
🔸بەردەوام🔸

                                                     

چاوگ چییە:

چاوگ وشەیەکە کە ڕوودانێک یا کردەوەیەک نیشان دەدات بەڵام ئەم کردەوەیە نەخراوەتە پاڵ کەسێک یان شتێک، کاتیشی تێدا نییە و بە پیتی (ن) کۆتایی دێت. لە سادەترین پێناسەی چاوگ لە زمانی کوردیدا، دەشێت بگوترێت، کە هەموو ئەو وشانە دەگرێتەوە، کە بە یەکێک لە نیشانەکانی ( ان ،  دن ، ون ، تن ، ین ) کۆتایی هاتبێت، بە مەرجێک وشەکە ناو نەبێت، بەم شێوەیەی خوارەوە:

ان   ــــ سوتان، برژان، کێڵان، نەمان، خلیسکان، ... هتد.

دن   ــــ مردن، کردن، خواردن، خوێندن، بردن، ... هتد.

ون  ــــ بوون، تەواوبوون، چوون، دەرچوون، گروون، ... هتد.

تن   ـــ هەڵکەوتن، خەوتن، خستن، کەوتن، نوستن، ... هتد.

ین  ـــ فڕین، کڕین، بڕین، خزین، هەڵدڕین، ... هتد.

 

جۆرەکانی چاوگ چین؟

چاوگ لە زمانی کوردیدا پێنج جۆرە، کە بریتین لە: چاوگی ( ئەلفی، دالی، واوی، تائی، یائی) بە شێوەیەک بۆ دیاریکردنی جۆرەکانی چاوگ، سەیری پیتی پێش نونی چاوگ دەکەین، بە کام پیت کۆتایی هاتبوو، بەم پیتە ناوی چاوگەکە دەنێین، بۆ نموونە:

هەڵفڕین، لە پێش پیتی ـ ن ـ چ پیتێک هەیە، پیتی ـ یـ ـ، کەواتە جۆری چاوگەکە، چاوگی یایییە، بۆ جۆرەکانی تریش بە هەمان شێوە.

نموونەی زۆرتر:

یهک تن : کەوتن یان کەتن، گوتن، کوشتن، وتن، هاتن، لەیستن، نوستن، ڕشتن، گەیشتن یا گەهیشتن، شووشتن، ناشتن، ڕێکخستن، ڕۆیشتن،فرۆشتن یا فرۆتن، گەستن، بەستن، گرتن، دیتن، داهاتن، ڕاخستن، ڕاگرتن، ڕابەستن، داخستن، وەرگرتن، دەرخستن، هەڵگرتن، هەڵاتن، هەڵخستن، دەرهاتن و ...

دوودن : بردن، سپاردن، ناردن، خواردن، کردن، مردن، نواندن، ستاندن، گەڕاندن، سووڕاندن، چاندن، مراندن، خافڵاندن، کوڵاندن، تێگەیاندن، فڕاندن، گریاندن، قیڕاندن، چوواندن،( خاپاندن کورمانجییە یانی فریودان) (کەلاندن کورمانجییە یانی کوڵاندن)، (گۆهۆڕاندن کورمانجییە یانی گۆڕاندن)، گەشاندن، ڕاگەیاندن، ڕابردن، ڕابەزاندن، دامراندن، وەرگەڕاندن، دەرفڕاندن، ڕاپەڕاندن، ڕاتڵەکاندن، هەڵگەڕاندن، هەڵقەندن، هەڵکردن، هەڵوەراندن، هەژاندن، چاو پێداخشاندن، دەست لێخشاندن کا تێکردن، نانکردن، کارکردن، مێردکردن یا شووکردن، قسەکردن، کایەکردن، نانخواردن، دەستبردن، فریوخواردن، دابەشکردن و.....

سێ ین : نووسین، نڤیسین، دڕین، کڕین، وەرین، وەڕین، دڕین، برین، بڕین، فڕین، قڕین، پرسین، (پەیڤین کورمانجییە یانی قسەکردن)، برسین، دوورین، سڕین، پەڕین، (چلمسین کورمانجییە یانی سیسبوون)، هەڵپەڕین، هەڵفڕین، هەڵگەڕین، دابڕین، داوەرین، داڕزین، دابەزین، ڕابین، ڕابینین، ڕاپەڕین، وەربین، وەرزین، دەرپەڕین، دەرانین، نانکڕین، دانچنین، دوژمندڕین، چاوکۆڵین، وانەنووسین و....

جۆرەکانی چاوگ

چوار  ان : سووتان، دان، مان، خوران، گەڕان، وەستان، بادان، هەڵدان، هەڵێنان، هەڵشێوان، هەڵگەڕان، دادان، دامان، دائینان، داباران، ڕاهێنان، ڕاوەستان، ڕامان، وەردان، سەردان، تێوەردان، پێوەردان 

پێنج  وون : چوون، بوون، دروون، بەربوون، پیاوبوون، ژنبوون، چاکبوون، خراپبوون، گەورەبوون، مناڵبوون، زۆربوون، کەمبوون، دۆستبوون،

تێبینی/

ئەم وشانەی خوارەوە لەگەڵ ئەوەی بە نیشانەکانی چاوگ کۆتایییان هاتووە، بەڵام چاوگ نین، چونکە وەکوو ناو بەکار دێن، بۆ نموونە:

ان ----- سەیران، کارزان، کامەران، شاخەوان، دارەوان، ... هتد.

دن -----  گەردن، ... هتد.

ون -----  هاڕوون، قاڕوون، گەردوون، ... هتد.

تن ----- تووتن، ... هتد.

ین -----  شیرین، بەفرین، نەرمین، تەزرین، ئاگرین، ... هتد.

قەدی چاوگ چییە؟

قەدی چاوگ بەم یاسایەی خوارەوە دروست دەبێت:

(چاوگ - ن = قەدی چاوگ)

بۆ نموونە:

ویستن - ن = ویست                      پارەکەم ویست.

ئامادەبوون - ن = ئامادەبوو           قوتابییەکە ئامادەبوو

فڕین - ن = فڕی                          کۆترەکە فڕی.

کێڵان - ن = کێڵا                        جوتیارەکە زەویەکەی کێڵا.

خوێندن - ن = خوێند                   ئاسۆ وانەکەی خوێند.

ڕەگی چاوگ (ڕەگی کار) چییە؟

ڕەگی کردار بەم شێوەیەی خوارەوە دەدۆزرێتەوە:

چاوگەکە دەکەین بە کرداری داخوازی کۆ، پاشان پیتی ـ ب ـ لەگەڵ پیتی ـ ن ـ لادەبەین، ئەوەی دەمێنێتەوە ڕەگی کردار، بەم شێوەیەی خوارەوە:

چاوگ          کاری داخوازی کۆ           ڕەگی کار

خواردن              بخۆن                       خۆ       

     

نووسین             بنووسن                    نووس

پاراستن             بپارێزن                   پارێز

کەوتن                بکەون                    کەو

چوون                 بچن                       چ

 

تەواوکردن        تەواوبکەن                تەواو کە

سەرخستن       سەربخەن                   سەر خە

گوتن               بڵێ                          ڵێ

هاتن            بێن                             ێ

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

چاوگ لە ڕووی پێکهاتەوە:

بەگشتی دوو جۆرە:

یەکەم/ چاوگی سادە:

بریتییە لەو چاوگەی کە بە یەکێک لە پێنج نیشانەکە کۆتایی هاتووە، هەروەها نە پێشگری پێوەیە نە پاشگر.

پێشگر و پاشگرەکان کامانەن؟

پێشگرەکان بریتین لە [ هەڵ، ڕا، دا، تێ، پێ، لێ، دەر، وەر، بەر ڕوو، ...  هتد]

پاشگر [ ەوە]

کەواتە چاوگە سادەکان نابێت نە پێشگریان پێوە بێت، نە پاشگر، بەم شێوەیەی خوارەوە:

ان    ــــ سووتان، برژان، کێڵان، مان، خلیسکان، ... هتد.

دن   ــــ مردن، کردن، خواردن، خوێندن، بردن، ... هتد.

ون  ــــ بوون، چوون، گروون، ... هتد.

تن   ـــ کەوتن، خەوتن، خستن، نوستن، ... هتد.

ین  ـــ فڕین، کڕین، بڕین، خزین، دڕین، ... هتد.

دووەم: چاوگی ناسادە دوو جۆرە:

۱ـ چاوگی داڕژاو

برییتییە لەو چاوگەی، کە لە چاوگێکی سادە لەگەڵ پێشگرێک، یان چاوگێکی سادە، لەگەڵ پاشگرێک، یان پێشگرێک لەگەڵ چاوگی سادە لەگەڵ پاشگرێک، بەم شێوەیە:

* پێشگر + چاوگی ساده

دەر + کردن ـــــــ دەرکردن

بەر + کەوتن ــــــــ بەرکەوتن

ڕۆ + کردن ـــــــــ ڕۆکردن

ڕوو + نیشتن ــــــــ ڕوونیشتن

هەڵ + دان ـــــــ  هەڵدان

ڕا + بوون ـــــــ ڕابوون

دا + خستن ــــــــ داخستن

تێ + کردن ــــــــ تێکردن

پێ+ کردن ـــــــــ پێکردن

لێ+ دوان ــــــــ لێدوان

* چاوگی سادە + پاشگر

نووسین + ەوە ـــــــــــ نووسینەوە

خواردن + ەوە ـــــــــــ خواردنەوە

نوستن + ەوە ـــــــــــــ نوستنەوە

* پێشگر + چاوگی سادە + پاشگر

دەر + کردن +  ەوە ـــــــ دەرکردنەوە

بەر + کەوتن + ەوە  ــــــــ بەرکەوتنەوە

ڕۆ + کردن +  ەوە ـــــــــ ڕۆکردنەوە

ڕوو + نیشتن + ەوە  ــــــــ ڕوونیشتنەوە

هەڵ + دان +  ەوە ـــــــ  هەڵدانەوە

ڕا + بوون  + ەوە  ـــــــ ڕابوونەوە

دا + خستن + ەوە  ــــــــ داخستنەوە

تێ + کردن +  ەوە ــــــــ تێکردنەوە

پێ+ کردن +  ەوە ـــــــــ پێکردنەوە

لێ+ دوان  + ەوە ــــــــ  لێدوانەوە

۲ـ چاوگی لێکدراو

ئەم جۆرەی چاوگ لە دوو وشەی سادەی واتادار یان زیاتر پێک دێت، بۆ نموونە:

سەرکەوتن، دەستبردن، دەستکەوتن، سەرخستن، تەواوکردن، ... هتد.

تێبینی/

هەندێک چاوگ لە زمانی کوردیدا، هەر چەندە بەشی یەکەمی وشەکە واتایان نییە، بەڵام هەر بە چاوگی لێکدراو هەژمار دەکرێن، چاوگەکان بریتین لە [پەککەوتن، وازهێنان، فێرکردن، فێربوون، نقووم بوون، فڕێدان].

 

نام
ایمیل (منتشر نمی‌شود)
وبسایت
:) :( ;) :D ;)) :X :? :P :* =(( :O @};- :B :S
کد امنیتی
رفرش
کد امنیتی
نظر خصوصی
مشخصات شما ذخیره شود ؟ [حذف مشخصات] [شکلک ها]

خرید اشتراک ویژه