ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون

ئاوەڵناو لە ڕووی پێکهاتن و ئەرکەوە

ئاوەڵناو لە ڕووی ئەرک و پێکهاتنەوە,جۆرەکانی ئاوەڵناو,هاوەڵناو,صفت در زبان کردی,

سێیەم:هاوەڵناو لە ڕووی ڕۆنانەوە: بەگشتی دوو جۆرە: ۱ـ هاوەڵناوی سادە: بریتییە لە هاوەڵناوێکی سادەی واتادار، کە نە پێشگری پێوەیە نە پاشگر، بۆ نموونە: بەرز، نز

ئاوەڵناو لە ڕووی پێکهاتن و ئەرکەوە

ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون

ئاوەڵناو لە ڕووی پێکهاتن و ئەرکەوە وێنەکە گەورەتر ببینە
مژاری: 78

ئاوەڵناو لە ڕووی پێکهاتن و ئەرکەوە

کورتێک لە بابەتەکە :

سێیەم:هاوەڵناو لە ڕووی ڕۆنانەوە: بەگشتی دوو جۆرە: ۱ـ هاوەڵناوی سادە: بریتییە لە هاوەڵناوێکی سادەی واتادار، کە نە پێشگری پێوەیە نە پاشگر، بۆ نموونە: بەرز، نز
🔸بەردەوام🔸

سێیەم:هاوەڵناو لە ڕووی ڕۆنانەوە:

بەگشتی دوو جۆرە:

۱ـ هاوەڵناوی سادە:

 بریتییە لە هاوەڵناوێکی سادەی واتادار، کە نە پێشگری پێوەیە نە پاشگر، بۆ نموونە: بەرز، نزم، جوان، زیرەک، ... هتد.

 

۲ـ هاوەڵناوی ناسادە:  ئەمەیان دوو جۆرە، بەم شێوەیە:

ــــ هاوەڵناوی داڕێژراو:

ئەو هاوەڵناوانە دەگرێتەوە، کە بەهۆی پێشگر یان پاشگر لەگەڵ وشەیەکی واتاداری سەربەخۆ دروست دەبێت، بەم شێوەیە:

ـ پێشگر + ناوی سادە

- پێشگری بێ+ناوی سادە         وەکوو: بێکار، بێهۆش، بێدڵ

- پێشگری بە+ ناوی سادە         وەکوو: بەهۆش، بەتام، بەدڵ

ـ ناوی سادە + پاشگر

سێیەم:هاوەڵناو لە ڕووی ڕۆنانەوە:

بەگشتی دوو جۆرە:

۱ـ هاوەڵناوی سادە:

 بریتییە لە هاوەڵناوێکی سادەی واتادار، کە نە پێشگری پێوەیە نە پاشگر، بۆ نموونە: بەرز، نزم، جوان، زیرەک، ... هتد.

 

۲ـ هاوەڵناوی ناسادە:  ئەمەیان دوو جۆرە، بەم شێوەیە:

ــــ هاوەڵناوی داڕێژراو:

ئەو هاوەڵناوانە دەگرێتەوە، کە بەهۆی پێشگر یان پاشگر لەگەڵ وشەیەکی واتاداری سەربەخۆ دروست دەبێت، بەم شێوەیە:

ـ پێشگر + ناوی سادە

- پێشگری بێ+ناوی سادە         وەکوو: بێکار، بێهۆش، بێدڵ

- پێشگری بە+ ناوی سادە         وەکوو: بەهۆش، بەتام، بەدڵ

ـ ناوی سادە + پاشگر

ناو + ی                           وەکوو: پۆڵایی، دیواری، کوردی

ناو + ین                           وەکوو: زێڕین، بەردین، بەفرین

ناو + ن                           وەکوو: چڵکن، شەرمن

ناو + ۆڵ                          وەکوو: کرمۆڵ

ناو + (ەوەر، وەر)               وەکوو: بەختەوەر، دادوەر

ناو + ێ                          وەکوو: کرمێ

ناو + انە                        وەکوو: کچانە، کوڕانە

ناو + دار                        وەکوو:  نازدار، زامدار، دیندار

ناو + نی                        وەکوو: ژنانی، کوڕانی

ناو + ەکی                       وەکوو: ڕەمەکی، دەشتەکی

ناو + ناک                       وەکوو: ترسناک، خەمناک

ناو + ە                          وەکوو: هاوینە، پاییزە

ناو + وور                        وەکوو: ڕەنجوور

ناو + اوی                       وەکوو: خۆڵاوی، باراناوی، بەفراوی

ناو + باز                        وەکوو: مەکرباز، دڵباز

ناو + مەند                     وەکوو: هونەرمەند، سوودمەند

ناو + گین                      وەکوو: خەمگین

ناو + زن                        وەکوو:  درۆزن

تێبینی/  

وشەکانی ( دار، بار، زار، یار) لەگەڵ ئەوەی واتای سەربەخۆیان هەیە، بەڵام لە دروستکردنی هاوەڵناودا مامەڵەی پاشگریان لەگەڵ دەکرێت.

ئەو پێشگر و پاشگرانەی دەچنە سەر ئاوەڵناوی سادە و دەیکاتە ئاوەڵناوی داڕێژراو:

پێشگر (نە) + ئاوەڵناوی سادە                  وەکوو: نەخۆش، نەساغ

پێشگر (نا) + ئاوەڵناوی سادە                   وەکوو: ناڕاست، ناساغ

ئاوەڵناوی سادە + پاشگری (انی)               وەکوو: تەختانی، نەرمانی، ڕەقانی

ئاوەڵناوی سادە + پاشگری (ۆ)                  وەکوو: بۆزۆ، پیسۆ

ئاوەڵناوی سادە + پاشگری (وور)                وەکوو: مەستوور

ئاوەڵناوی سادە + پاشگری (ۆکە)               وەکوو: فڕۆکە

ئاوەڵناوی سادە + پاشگری (ەڵە)               وەکوو: بووکەڵە، سەوزەڵە

ئاوەڵناوی سادە + پاشگری (ەلە)               وەکوو: باریکەلە

ئاوەلناوی سادە + پاشگری (ۆڵە)               وەکوو: شڕۆڵە، نەرمۆڵە

ئاوەڵناوی سادە + پاشگری (ۆڵ)                وەکوو: نەرمۆڵ، فرتۆڵ

ئاوەڵناوی سادە + پاشگری (یل)              وەکوو: گردیل

ئاوەڵناوی سادە + پاشگری (کەلە)             وەکوو: سوورکەلە، جوانکەلە

ئاوەڵناوی سادە + پاشگری (کیلە)             وەکوو: جوانکیلە

ئاوەڵناوی سادە + پاشگری (یلکە)              وەکوو: سپیلکە، خشتیلکە

ئاوەڵناوی سادە + پاشگری (ۆڵکە)             وەکوو: بەزڕۆڵکە

ئاوەڵناوی سادە + پاشگری (اک)               وەکوو: ڕووناک

*جۆری دیکە بۆ ئاوەڵناوی داڕێژراو لە ڕووی پێکهاتەوە:

پێشگر یا پاشگر + ڕەگی چاوگ یا قەدی چاوگ

پێشگری (نە) + ڕەگی چاوگ                 وەکوو: نەمر، نەبەز

پێشگری (ب) + ڕەگی چاوگ                 وەکوو: بوێر، بنووس، بکوژ

ڕەگی چاوگ + پاشگری (ۆک)                وەکوو: لەرزۆک، گەڕۆک

ڕەگی چاوگ + پاشگری (ەک)                وەکوو: نووسەک

ڕەگی چاوگ + پاشگری (ار)                 وەکوو: دیار

ڕەگی چاوگ + پاشگری (ا)                   وەکوو: زانا، توانا

ڕەگی چاوگ + پاشگری (وو)                 وەکوو: مردوو، نوستوو

جۆری چوارەم، ئەو پێشگر یا پاشگرانەی دەچنە سەر ئاوەڵکرداری سادە دەیکاتە ئاوەڵناوی داڕێژراو:

ئاوەڵکار + پاشگری (ەکی)              وەکوو: سەرەکی

ئاوەڵکار + پاشگری (وو)                وەکوو: سەروو، ژووروو، خواروو

ئاوەڵکار + پاشگری (ین)               وەکوو: پاشین، پێشین، بەرین

ئاوەڵناوی لێکدراو: لانیکەم لە دوو بەشی واتادار سەربەخۆ دروست دەبێت.

١/ ناو + ناو                                     وەکوو: بەژنچنار

٢/ ناو + ئاوەڵناو                               وەکوو: قژزەرد، ڕووڕەش، سەرگەرم

٣/ ناو + ناوی بەرکار                          وەکوو: سەرشکاو، دڵشکاو، دەسگیراو

٤/ ناو + ناوبەند + ناو                        وەکوو: دەستبەزەڕ، قوڕبەسەر

٥/ ئاوەڵناو + ناو                               وەکوو: خۆشباوەڕ، پڕبار

٦/ ئاوەڵناو + ناو                               وەکوو: کورتەباڵا، شەوەزەنگ

٧/ ناو + ڕەگی کار                             وەکوو: ئاشتیخواز، سەربەست، پیاوکوژ

٨/ ئاوەڵناو + ڕەگی کار                       وەکوو: دووربین، ڕەشپۆش، ڕاستگۆ

٩/ ژمارە + ناو                                 وەکوو: دوودڵ، چوارچرا، دووڕوو

١٠/ ئاوەڵکار + ناو                             وەکوو: ژێردەست، ژێرچەپۆک

١١/ ئاوەڵکار + ڕەگی کار                     وەکوو: کەمخۆر، زۆربڵە، زۆرقۆز

١٢/ دووپاتەکردنەوەی ناو                     وەکوو: خاڵخاڵ، کونکون

١٣/ دووپاتەکردنەوەی ئاوەڵناو:

ا) ئاوەڵناو + ئاوەڵناو                          وەکوو: ساردوسڕ، کەڕوڵاڵ، سووروسپی

ب) ئاوەڵناو + وشەیەکی واتادار             وەکوو: گرجوگۆڵ، ڕەقوتە‌ق

س) ئاوەڵناو + (ە) + ئاوەڵناو               وەکوو: ترشەتاڵ، سۆرەسپی

 

 

چوارەم/   هاوەڵناو لە ڕووی ئەرکەوە:

هاوەڵناوی لە زمانی کوردیدا دوو ئەرک دەبینێت، کە بریتین لە: ( دیارخەری ناو یان جێناو یان هاوەڵناوێکی تر، تەواوکەری کاری ناتەواو) ، بەم شێوەیەی خوارەوە:

۱ـ دیارخەری ناو، بەم شێوەیە دروست دەبێت:

(ناو + ی، ە + هاوەڵناوی)

لەم حاڵەتەدا ناوەکە دیارخراوە،( ی، ە) ئامرازی دانەپاڵن، هاوەڵناوەکە دیارخەرە، بۆ نموونە:

فێرخوازی زیرەک زۆر هەوڵ دەدات.

فێرخوازە زیرەکەکە زۆر هەوڵ دەدات.

فێرخوازی ئێمە زیرەکن.

فێرخوازی گەلێک زیرەک لەم کۆڕەدا هەیە.

تێبینی/

*  هەر کاتێک ئامرازی دانەپاڵ( ە) بوو، ئەوا نیشانەی ناسراوی و نەناسراوی و کۆ دەچنە دوای هاوەڵناوەکە، وەک نموونەی دووەم.

*  هەر کاتێک هاوەڵناو بوو بە دیارخەری هاوەڵناوێکی تر ئەوا پێویستیمان بە ئامرازی دانەپاڵ نییە، وەک نموونەی چوارەم.

۲ـ تەواوکەری کاری ناتەواو:

هەر کاتێک هاوەڵناوەکە ڕاستەوخۆ بە کاری ناتەواوی ( ە، بوو، دەبێت) لکا بوو، دەبێتە تەواوکەری کاری ناتەواو، لەگەڵ کارە ناتەواوە کە بەیەکەوە پێیان دەڵێین ( گوزارە)  بۆ نموونە

ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆشە.

ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆش بوو.

ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆش دەبێت.

لە هەرسێ ڕستەکە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەرکی نیهادە.

خۆش:  هاوەڵناوی چۆنیەتیی سادەی پلەی چەسپاوە، تەواوکەری کاری ناتەواوە.

خۆشە، خۆش بوو، خۆش دەبێت:  گوزارەیە..

نام
ایمیل (منتشر نمی‌شود)
وبسایت
:) :( ;) :D ;)) :X :? :P :* =(( :O @};- :B :S
کد امنیتی
رفرش
کد امنیتی
نظر خصوصی
مشخصات شما ذخیره شود ؟ [حذف مشخصات] [شکلک ها]

خرید اشتراک ویژه