ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون

جێناو لە ڕووی ئرەکەوە لە زمانی کوردی

جێناو لە ڕووی ئرەکەوە لە زمانی کوردی,ئەرکی جێناوەکان,جێناوی سەربەخۆ و لکاو,

سێیەم: جێناو لە ڕووی ئەرکەوە بەشە ئاخاوتنی جێناو دەتوانێ لە ڕستەدا ئەرک ببینێت، واتە ببێتە (بکەر، بەرکاری ڕاستەوخۆ، بەرکاری ناڕاستەخۆ، نیهاد، گوزارە، تەواوکەر

جێناو لە ڕووی ئرەکەوە لە زمانی کوردی

ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون

جێناو لە ڕووی ئەرک وێنەکە گەورەتر ببینە
مژاری: 76

جێناو لە ڕووی ئەرک

کورتێک لە بابەتەکە :

سێیەم: جێناو لە ڕووی ئەرکەوە بەشە ئاخاوتنی جێناو دەتوانێ لە ڕستەدا ئەرک ببینێت، واتە ببێتە (بکەر، بەرکاری ڕاستەوخۆ، بەرکاری ناڕاستەخۆ، نیهاد، گوزارە، تەواوکەر
🔸بەردەوام🔸

سێیەم: جێناو لە ڕووی ئەرکەوە

بەشە ئاخاوتنی جێناو دەتوانێ لە ڕستەدا ئەرک ببینێت، واتە ببێتە (بکەر، بەرکاری ڕاستەوخۆ، بەرکاری ناڕاستەخۆ، نیهاد، گوزارە، تەواوکەری ناو، تەواوکەری کاری ناتەواو ...).

ئەرکی بکەر: من نان دەخۆم.

ئەرکی بەرکاری ڕاستەوخۆ: من ئەوم بینی.

ئەرکی بەرکاری ناڕاستەوخۆ: بە تۆ دەڵێم.

ئەرکی نیهاد: خۆی جوانە.

ئەرکی گوزارە: نامەکە هی ئەمانەیە.

 

سێیەم: جێناو لە ڕووی ئەرکەوە

بەشە ئاخاوتنی جێناو دەتوانێ لە ڕستەدا ئەرک ببینێت، واتە ببێتە (بکەر، بەرکاری ڕاستەوخۆ، بەرکاری ناڕاستەخۆ، نیهاد، گوزارە، تەواوکەری ناو، تەواوکەری کاری ناتەواو ...).

ئەرکی بکەر: من نان دەخۆم.

ئەرکی بەرکاری ڕاستەوخۆ: من ئەوم بینی.

ئەرکی بەرکاری ناڕاستەوخۆ: بە تۆ دەڵێم.

ئەرکی نیهاد: خۆی جوانە.

ئەرکی گوزارە: نامەکە هی ئەمانەیە.

 

ئەرکی جێناوە کەسییە لکاوەکان

یەکەم: وەک بکەر

بکەر: ناوێکە یان جێناوێکە لە ڕستەدا کارێک ئەنجام دەدات یان کارێکی دەخرێتە پاڵ.

نموونە:

 کاوە نمرەیەکی باشی هێنا.

کاوە: ناوە، بکەرە        ی: جێناوی لکاو بۆ بکەر دەگەڕێتەوە

× نمرەیەکی باشی هێنا.

ی: جێناوی لکاو بۆ کەسی سێیەمی تاک، بکەرە

بەگشتی چوار کۆمەڵە جێناوی لکاو دەبنە بکەر لە ڕستەدا لەگەڵ ئەم کارانە:

کۆمەڵەی یەکەم                 کۆمەڵەی دووەم                 کۆمەڵەی سێیەم                     کۆمەڵەی چوارەم

م- مان                           م- ین                             م- ین                            --  --

ت- تان                          یت- ن                            یت- ن                             ە    ن

ی- یان                          ×- ن                             ات/ ێت- ن                         --   --

ڕابردووی تێپەڕ       ڕابردووی تێنەپەڕ      ڕانەبردووی تێپەڕ و تێنەپەڕ         داخوازی تێپەڕ و تێنەپەڕ

یەکەم: کۆمەڵەی یەکەم لە جێناوە لکاوەکان لەگەڵ کاری ڕابردووی تێپەڕ دەبنە بکەر بەم شێوەی خوارەوە: 

1.  ئەگەر بەرکار لە ڕستەدا باس کرابوو ئەوا جێناوە لکاوەکان دەکەونە دوای بەرکار لە گشت دەمەکانی ڕابردووی تێپەڕ بە (ڕاگەیاندن و دانانی)، هەروەها بە سادە و داڕێژراو و لێکدراو، بە ئەرێ و نەرێ.

لەم یاسایە:

[بەرکار (ناو، گرێی ناوی، جێناوی سەربەخۆ) + جێناوی لکاوی بکەر (ک۱) + کاری ڕابردووی تێپەڕ]

نموونە: 

سادە:                       گۆڤارەکە م هێناوە       -       گۆڤارەکە مان هێناوە

                             گۆڤارەکە ت هێناوە      -       گۆڤارەکە تان هێناوە

                             گۆڤارەکە ی هێناوە      -       گۆڤارەکە یان هێناوە

                             ناوە، بەرکار   بکەر                                     ناوە، بەرکار   بکەر

داڕژاو: 

وەرگرتبێت                    ڕەنگە نامەکە م وەرگرتبێت.    -    ڕەنگە نامەکە مان وەرگرتبێت.

                               ڕەنگە نامەکە ت وەرگرتبێت.   -    ڕەنگە نامەکە تان وەرگرتبێت.

                               ڕەنگە نامەکە ی وەرگرتبێت.   -    ڕەنگە نامەکە یان وەرگرتبێت.

                                     ناوە، بەرکار  بکەر                                      ناوە، بەرکار  بکەر

 

 

لێکدراو:

دابەش دەکرد                دیارییە جوانەکانم دابەش دەکرد  -    دیارییە جوانەکانمان دابەش دەکرد.

                             دیارییە جوانەکانت دابەش دەکرد  -   دیارییە جوانەکانتان دابەش دەکرد

                             دیارییە جوانەکانی دابەش دەکرد  -   دیارییە جوانەکانیان دابەش دەکرد

                             گرێی ناوی، بەرکار   بکەر                            گرێی ناوی، بەرکار    بکەر

ب- ئەگەر بەرکار لە ڕستەدا باس نەکرابوو ئەوا جێناوە لکاوەکان دەکەونە سەر کارەکە (وەکوو یاساکانی ڕێژەی کار) بەم شێوەیەی خوارەوە:

۱ ئەگەر کارەکە سادە بوو ئەویش چوار یاسای هەیە:

ئا- لە ڕابردووی تێپەڕی سادەی نزیک و دووری ڕاگەیاندن و ڕابردووی نزیک و دوور و تەواوی دانانی جێناوی لکاوی بکەر دەکەونە (کۆتایی کارەکە).

نووسی           چیرۆکەکەم نووسی.                نووسیم.

                    ناوە، بەرکارە

ئەگەر ناوی (چیرۆکەکە) لاببەین جێناوی (م) دەکەوێتە کۆتایی کارەکە، چونکە کارەکە: ڕابردووی تێپەڕی سادەی نزیکی ڕاگەیاندنە

خواردبوو        نانەکەت خواردبوو.               خواردبووت.

                   ناوە، بەرکارە

ئەگەر ناوی (نانەکە) لاببەین جێناوی (ت) دەکەوێتە کۆتایی کارەکە، چونکە کارەکە: ڕابردووی تێپەڕی سادەی دووری ڕاگەیاندنە

هێنابا             بریا دیارییەکانی هێنابا.            بریا هێنابای. 

ئەگەر ناوی (دیارییەکان) لاببەین جێناوی (ی) دەکەوێتە کۆتایی کارەکە، چونکە کارەکە: ڕابردووی تێپەڕی سادەی نزیکی دانانییە

گرتبووبا         دەبوو دزەکەمان گرتبووبا.        دەبوو گرتبووبامان.

ئەگەر ناوی (دزەکە) لاببەین جێناوی (مان) دەکەوێتە کۆتایی کارەکە، چونکە کارەکە: ڕابردووی تێپەڕی سادەی دووری  دانانییە

بردبێتەوە        ڕەنگە یارییەکەیان بردبێتەوە.     ڕەنگە بردبێتیانەوە.

ئەگەر ناوی (یارییەکە) لاببەین جێناوی (یان) دەکەوێتە کۆتایی کارەکە، چونکە کارەکە: ڕابردووی تێپەڕی سادەی تەواوی دانانییە

ب- لە ڕابردووی تێپەڕی سادەی بەردەوام بوو جێناوی لکاوی بکەر دەکەوێتە دوای نیشانەی (دە).

یاساکەی: (نیشانەی بەردەوامی (دە) + جێناوی لکاوی بکەری کۆمەڵەی یەکەم + کاری ڕابردووی تێپەڕی سادە)

دەکڕی            کتێبەکانتان دەکڕی.                دەتان کڕی.

 

 

ئەگەر ناوی (کتێبەکان) لاببەین جێناوی (تان) دەکەوێتە دوای نیشانەی (دە)، چونکە کارەکە: ڕابردووی تێپەڕی سادەی بەردەوامی ڕاگەیاندنە.

ج- لە ڕابردووی تێپەڕی سادەی تەواوی ڕاگەیاندن جێناوی لکاوی بکەر‌دەکەوێتە نێوان نیشانەی (وو- ە،  و- ە).

یاساکەی: (کاری ڕابردووی تێپەڕی سادە+ نیشانەی تەواوی ڕاگەیاندن ( وو/ و + جێناوی لکاوی بکەر + ە)

ناردووە           نامەکانم ناردووە.                   ناردوومە.

ئەگەر ناوی (نامەکان) لاببەین جێناوی (م) دەکەوێتە نێوان نیشانەی (وو- ە)، چونکە کارەکە: ڕابردووی تێپەڕی سادەی تەواوی ڕاگەیاندنە.

کێڵاوە             زەوییەکەت کێڵاوە.                 کێڵاوتە.

ئەگەر ناوی (زەوییەکە) لاببەین جێناوی (ت) دەکەوێتە نێوان نیشانەی (و- ە)، چونکە کارەکە: ڕابردووی تێپەڕی سادەی تەواوی ڕاگەیاندنە.

د- ئەگەر کارەکە ڕابردووی تێپەڕی سادەی نەرێ بوو لە گشت دەمەکان بە (ڕاگەیاندن و دانانی) ئەوا جێناوی لکاوی بکەر دەکەونە (دوای نیشانەی (نە)ی نەرێ)

نەشوشتووە        جلەکۆنەکانی نەشوشتووە.        نەی شوشتووە.

ئەگەر گرێی ناوی (جلەکۆنەکان) لاببەین جێناوی (ی) دەکەوێتە دوای نیشانەی (نە)، چونکە کارەکە: ڕابردووی تێپەڕی سادەی نەرێیە

۲ ئەگەر کارەکە ڕابردووی تێپەڕی داڕژاو یان لێکدراو بوو بە گشت دەمەکانییەوە، هەروەها بە ئەرێ و نەرێیەوە ئەوا جێناوی لکاوی بکەر دەکەونە دوای بەشی یەکەمی کارەکە.

دانەخست           دەرگاکەم داخست.                  دام خست.

ئەگەر ناوی (دەرگاکە) لاببەین جێناوی (م) دەچێتە دوای بەشی یەکەمی کارەکە، چونکە کارەکە: ڕابردووی تێپەڕی داڕژاوە.

بانگکرد             قوتابییەکانتان بانگکرد.            بانگتان کرد.

ئەگەر ناوی (قوتابییەکان) لاببەین جێناوی (تان) دەچێتە دوای بەشی یەکەمی کارەکە، چونکە کارەکە: ڕابردووی تێپەڕی لێکدراوە.

دووەم: کۆمەڵەی دووەم لەگەڵ کاری ڕابردووی تێنەپەڕ دەبنە بکەر و دەکەونە کۆتایی کارەکە ئەگەر کارەکە (سادە، داڕژاو، یان لێکدراو) بێت، بە گشت دەمەکانی (ڕاگەیاندن یان دانانی) بە ئەرێ و نەرێ

[جگە لە ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندن جێناوەکان دەکەونە نێوان نیشانەی (وو- ە،  و- ە)]

یاساکەی: ] کاری ڕابردووی تێنەپەڕی سادە و داڕژاو و لێکدراو + جێناوی لکاوی بکەری کۆمەڵەی دووەم]

نموونە: ڕابردووی نزیکی ڕاگەیاندن، سادە

نووست                لە ژوورەکە نووستم      -      لە ژوورەکە نووستین

                         لە ژوورەکە نووستیت    -      لە ژوورەکە نووستن

                         لە ژوورەکە نووست×    -      لە ژوورەکە نووست

کۆمەڵەی دووەم لە جێناوە لکاوەکان دەبنە بکەر

تێبینی: جێناوی لکاو بۆ کەسی سێیەمی تاک لەگەڵ کاری ڕابردووی تێنەپەڕ لە دەوری بکەر دەرناکەوێت، ئەگەڕ لەناو ڕستەی کاری ڕابردووی تێنەپەڕ هەبوو جێناوی لکاوی بەدوادا نەهات ئەوا بکەر بۆ کەسی سێیەمی تاک دەرنەکەوتووە.

نموونە:

لە ژوورەکە دانیشت×.     گەیشت× بە ئامانج.     هات× بۆ ئێرە.     چوو× بۆ ماڵەوە.

سێیەم: کۆمەڵەی سێیەم لە جێناوە لکاوەکان لەگەڵ کاری ڕانەبردووی تێپەڕ و تێنەپەڕی (ڕاگەیاندن و دانانی) بە (سادە، داڕژاو، لێکدراو) هەروەها بە (ئەرێ و نەرێ)وە دەبنە بکەر و دەکەونە کۆتایی کارەکە.

ئا- یاسای کاری ڕانەبردووی تێپەڕ: 

[بەرکار + دە (ب) + ڕەگی کار + جێناوی لکاوی کۆمەڵەی سێیەم]    تەنیا دەبنە بکەر

۱ چاوگی (فرۆشتن) ڕانەبرووی ڕاگەیاندن، تێپەڕ، سادە: 

                 خانووەکان دەفرۆشم     -      خانووەکان دەفرۆشین

                 خانووەکان دەفرۆشێت   -      خانووەکان دەفرۆشن

                 خانووەکان دەفرۆشێت   -      خانووەکان دەفرۆشن

                 ناوە، بەرکار                                 کۆمەڵەی سێیەم دەبنە بکەر

چاوگی (ڕاگرتن) کاری ڕانەبردووی دانانی، تێپەڕ، داڕژاو: 

                 دەبێت میوانەکان ڕابگرم    -     دەبێت میوانەکان ڕابگرین

                 دەبێت میوانەکان ڕابگریت  -     دەبێت میوانەکان ڕابگرن

                 دەبێت میوانەکان ڕابگرین   -     دەبێت میوانەکان ڕابگرن

                        ناوە، بەرکار                        کۆمەڵەی سێیەم دەبنە بکەر

ب- یاسای کاری ڕانەبردوی تێنەپەڕ: 

[دە/ ب + ڕەگی کار + جێناوی لکاوی کۆمەڵەی سێیەم]

                                      تەنیا دەبنە بکەر

چاوگی (چوون) کاری ڕانەبردووی دانانی، تێنەپەڕ، سادە:

                  دەبێت بۆ ئاهەنگەکە بچم     -    دەبێت بۆ ئاهەنگەکە بچین

                  دەبێت بۆ ئاهەنگەکە بچیت   -    دەبێت بۆ ئاهەنگەکە بچن

                  دەبێت بۆ ئاهەنگەکە بچێت   -    دەبێت بۆ ئاهەنگەکە بچن

دەبێت: کاری یاریدەدەر      بۆ: ئامرازی پەیوەندی      ئاهەنگەکە: تەواوکەری بەیاریدە      ێت/ ن: کۆمەڵەی سێیەم دەبنە بکەر

چاوگی (ڕاگرتن) کاری ڕانەبردووی دانانی، تێپەڕ، داڕژاو: 

                 دەبێت میوانەکان ڕابگرم    -     دەبێت میوانەکان ڕابگرین

                 دەبێت میوانەکان ڕابگریت  -     دەبێت میوانەکان ڕابگرن

                 دەبێت میوانەکان ڕابگرین   -     دەبێت میوانەکان ڕابگرن

                        ناوە، بەرکار                        کۆمەڵەی سێیەم دەبنە بکەر

ب- یاسای کاری ڕانەبردووی تێنەپەڕ: 

[دە/ ب + ڕەگی کار + جێناوی لکاوی کۆمەڵەی سێیەم]

                                      تەنیا دەبنە بکەر

چاوگی (چوون) کاری ڕانەبردووی دانانی، تێنەپەڕ، سادە:

                  دەبێت بۆ ئاهەنگەکە بچم     -    دەبێت بۆ ئاهەنگەکە بچین

                  دەبێت بۆ ئاهەنگەکە بچیت   -    دەبێت بۆ ئاهەنگەکە بچن

                  دەبێت بۆ ئاهەنگەکە بچێت   -    دەبێت بۆ ئاهەنگەکە بچن

دەبێت: کاری یاریدەدەر      بۆ: ئامرازی پەیوەندی      ئاهەنگەکە: تەواوکەری بەیاریدە      ێت/ ن: کۆمەڵەی سێیەم دەبنە بکەر

چوارەم: هەردوو جێناوی (ە- ن) لەگەڵ کاری داخوازی تێپەڕ و تێنەپەڕ دەبنە بکەر و دەکەونە کۆتاییی کارەکە (سادە، داڕژاو یان لێکدراو) بێت، هەوەها ئەرێ یان نەرێ.

ئا- یاسای کاری داخوازی تێپەڕ:

[بەرکار(ناو) + ب + ڕەگی کار + جێناوی لکاوی کۆمەڵەی چوارەم]

چاوگی (نووسین) کاری داخوازی تێپەڕ، سادە:

                 وانەکە بنووووسە.         وانەکە بنووسن.

وانەکە: ناوە، بەرکار         ە/ ن: هەردوو جێناو دەبنە بکەر

ب- یاسای کاری داخوازی تێنەپەڕ:

[ب + ڕەگی کار + جێناوی لکاوی کۆمەڵەی چوارەم]

چاوگی (گەیشتن) کاری داخوازی، تێنەپەڕ، سادە:

                 بگە× بە ئاواتەکان.         بگەن بە ئاواتەکان.

   ×/ ن: هەردوو جێناو دەبنە بکەر

 

تێبینی:

۱. هەر جێناوێک نەتوانین لە ڕستە لایبەین ئەوا بکەرە.

۲. کۆمەڵەی یەکەم دەگۆڕێت بە کۆمەڵەی سێیەم و چوارەم، بەپێچەوانەوە، بەڵام شوێنی جێناوەکانیش دەگۆڕێت.

۳. کۆمەڵەی دووم دەگۆڕێت بە کۆمەڵەی سێیەم و چوارەم، بەپێچەوانەوە.

٤. کۆمەڵەی سێیەم دەگۆڕێت بە کۆمەڵەی چوارەم، بەپێچەوانەوە.

 

ئەركی جێناوە كەسییە لكاوەكان

دووەم: وەك بەركار

بـــەركار/ ناوێكـــە یـــان جێناوێكە لە ڕســـتەدا واتـــای كارەكە تـــەواو دەكات و ئەركی كارەكەشـــی دەكەوێتە ســـەر، واتـــا ئەنجامـــی  ڕوودانی کارەکەی بەردەکەوێت

نموونە:

من سەردار دەبینم.     ناوە، بەركارە

 × ئەو دەبینم.            جێناوی سەربەخۆ، بەركارە

 دە ی بینم.            جێناوی لكاوە، بەركارە

* كەواتە جێناوی لكاویش وەکوو ناو و جێناوی سەربەخۆ دەبێتە بەركار.

‌چەند تێبینییەك: 

1 - ڕێككەوتنی نێوان بكەر و بەركار

            بەركار                                               بكەر

كەسی یەكەمی تاك و كۆ                كەسی دووەمی تاك وكۆ، سێەمی تاك و كۆ

كەسی دووەمی تاك و كۆ                كەسی یەكەمی تاك و كۆ، سێەمی تاك و كۆ

كەسی سێیەمی تاك و كۆ            كەسی یەكەمی تاك و كۆ، كەسی دووەمی تاك و كۆ، كەسی سێیەمی تاك و كۆ

2 - تەنها كاری تێپەر بە [ڕابردوو، ڕانەبردوو، داخوازی] بەركار وەردەگرێت.

3 - ئەگـــەر جێنـــاوی لـــكاو ببێتە بەركار ئەوا هەمیشـــە لەگـــەڵ جێناوی لكاوی بكـــەر دێت، واتە

دوو جێناوی لكاو دەچنە ســـەر كارێك.

 

كۆمەڵە جێناوە لكاوەكان لەدەوری بەركار

كۆمەڵەی یەكەم (م- مان، ت- تان، ی- یان): لەگەڵ كاری تێپەڕی رانەبردوو، داخوازی، رابردوو، دەبنە بەركار

نموونە:                        دەمگرێت         دەمانگرێت

                              دەت گرێت      دەتان گرێت

                                     دەیگرێت      دەیانگرێت

                                 بەرکار       بکەر         بەرکار      بکەر

کۆمەڵەی دووەم  )م- ین، یت- ن، -×  ن) :  تەنیا لەگەڵ کاری ڕابردووی تێپەڕ دەبنە بەرکار

نموونە:                        دایمەزراندم        دایمەزراندین

                                 دایمەزراندیت      دایمەزراندن

                                        دایمەزراند×        دایمەزراندن

یەكەم: كۆمەڵەی یەكەم لە جێناوە لكاوەكان لەگەڵ ئەم كارانە دەبنە بەركار:-

۱ - كاری ڕانەبردووی تێپەر بە دوو شێوە دەبنە بەركار: 2001خ2

ا- ئەگـــەر كارەكە ســـادە بـــوو ئەوا جێناوی لكاوی بـــەركار دەكەونە دوای نیشـــانەی )دە، ب)ی ڕانەبـــردووی ڕاگەیانـــدن و دانانی، جێنـــاوی لكاوی بكەریش دەكەوێتـــە كۆتایی كارەكە.

یاساکەی :

[دە،ب + جێناوی لکاوی بەرکار + ڕەگی کار + جێناوی لکاوی بکەر]

              کۆمەڵەی یەکەم                کۆمەڵەی سێیەم

نموونە: 

                 دەمگەیەنێت            دەمانگەیەنێت بۆ بازاڕ

                    دەتگەیەنێت            دەتانگەیەنێت

                    دەیگەیەنێت             دەیانگەیەنێت

                   بەرکار       بکەر            بەرکار        بکەر

تێبینی:

ئەگەر كارەكە نەرێ بوو، ئەوا جێناوی لكاوی بەركار دەچێتە دوای (نا، نە)

ب- ئەگـــەر كارەكـــە داڕژاو یـــان لێكـــدراو بـــوو ئەوا جێنـــاوی لـــكاوی بـــەركار دەكەوێتە دوای بەشـــی یەكەمـــی كارەكـــە، جێنـــاوی لـــكاوی بكەریش دەكەوێتـــە كۆتایـــی كارەكە،

یاساكەی: 

 [بەشی یەكەمی كارەكە + جێناوی لكاوی بەركار + كاری ڕانەبردوو+ جێناوی لكاوی بكەر]

                                    کۆمەڵەی یەکەم                                                              کۆمەڵەی سێیەم

داڕژاو:

                          ڕامدەگرێت        ڕاماندەگرێت

                          ڕاتدەگرێت       ڕاتاندەگرێت

                          ڕایدەگرێت       ڕایاندەگرێت

                 بەرکار       بکەر            بەرکار        بکەر

لێکدراو:

                         خەڵاتم دەکات        خەڵاتمان دەکات

                         خەڵاتت دەکات       خەڵاتتان دەکات

                         خەڵاتی دەکات        خەڵاتیان دەکات

                            بەرکار       بکەر            بەرکار        بکەر

۲ - لەگەڵ كاری داخوازی تێپەڕ دەبنە بەركار ئەویش بەدوو شێوە:-

ا- ئەگـــەر كارەكـــە ســـادە بوو ئـــەوا جێناوی لـــكاوی بـــەركار دەكەوێتە دوای نیشـــانەی (ب)ی

داخـــوازی، هـــەردوو جێناوی لكاوی (ە، ن) كەســـی دووەمی تاك و كۆی بكـــەر دەكەونە كۆتایی

كارەكە.

یاساكەی:

 [ب + جێناوی لكاوی بەركار + ڕەگی كار + جێناوی لكاوی بكەر]

   کۆمەڵەی یەکەم (م- مان، ی- یان)        هەردوو جێناوی (ە- ن) کەسێ دووهەمی تاک و کۆ

نموونە:

                          بمبەخشە           بمانبەخشە

                         بیبەخشە           بیانبەخشە

                         بەرکار       بکەر            بەرکار        بکەر

تێبینی:

ئەگەر كارەكە نەرێ بوو، ئەوا جێناوی لكاوی بەركار دەچێتە دوای (نا، نە) 

ب- ئەگـــەر كارەكـــە داڕژاو یـــان لێكـــدراو بـــوو ئـــەوا جێناوی لـــكاوی بـــەركار دەكەوێتە دوای بەشـــی یەكەمی كارەكە، هـــەردوو جێناوی لـــكاوی (ە، ن) ی بكەریش دەكەونـــە كۆتایی كارەكە.

یاساكەی: 

 [بەشی یەكەمی كارەكە + جێناوی لكاوی بەركار + کاری داخوازی + جێناوی لكاوی بكەر]

 کۆمەڵەی یەکەم (م- مان، ی- یان)    هەردوو جێناوی (ە- ن) کەسێ دووهەمی تاک و کۆ

نموونە:

داڕژاو:

                        وەرم بگرە           وەرمان بگرە

                        وەری بگرە          وەریان بگرە

                   بەرکار       بکەر          بەرکار        بکەر

لێکدراو:

                       یارمەتیم بدەن         ینرمەتیمان بدەن

                       یارمەتیی بدەن        پەروەردەیان بدەن

                            بەرکار       بکەر            بەرکار        بکەر

3 - لەگەڵ كاری ڕابردووی تێپەڕیش بە دوو شێوە دەبنە بەركار:

ا- ئەگـــەر كارەكـــە ســـادە بـــوو ئـــەوا لـــە گشـــت دەمەكانـــی ڕابـــردوو – جگـــە لـــە بەردەوامی ڕاگەیانـــدن و نـــەرێ – جێنـــاوی لـــكاوی بـــەركار دەكەوێتـــە كۆتایـــی كارەكە، لـــەدوای ئەویش ـــجێنـــاوی لـــكاوی بكەردێت.

یاساكەی: 

[کاری ڕابردووی سادە + جێناوی لكاوی بەركار + جێناوی لكاوی بكەر]

                  کۆمەڵەی یەکەم              کۆمەڵەی یەکەم

نموونە:

                       ناردمی         ناردمانی

                       ناردتی          ناردتانی

                       نارد×ی         ناردیانی

                         بەرکار   بکەر           بەرکار   بکەر

 

تێبینی:

 لە دەمی ڕابـردووی بەردەوامـی ڕاگەیانـدن و نـەرێ بـە گشـت دەمەكانییـەوە جێنـاوی لـكاوی بـەركار دەكەوێتـە دوای نیشـاتەی (دە، نە) لە دوای ئەویـش جێنـاوی لـكاوی بكـەر دێـت.

یاساكەی: 

[نە، دە + جێناوی لكاوی بەركار + جێناوی لكاوی بكەر + کاری ڕابردووی سادە]

                  كۆمەڵەی یەكەم                        كۆمەڵەی یەكەم

نموونە:

                       دەمی گەیاند بە ئامانج.      دەمانی گەیاند بە ئامانج. 

                       دەتی گەیاند بە ئامانج.       دەتانی گەیاند بە ئامانج. 

                       دە×ی گەیاند بە ئامانج.      دەیانی گەیاند بە ئامانج.

                             بەركار  بكەر                  بەركار   بكەر

                       نەمیناسیوە.                 نەمانیناسیوە. 

                       نەتیناسیوە.                 نەتانیناسیوە. 

                       نە×یناسیوە.                 نەیانیناسیوە.

                        بەركار بكەر                  بەركار  بکەر

ب- ئەگـــەر كارەكـــە ڕابردووی تێپـــەڕی داڕژاو یان لێكـــدراو بوو، ئەوا بەگشـــت دەمەكانییەوە بـــە ئـــەرێ و نەرێ جێناوی لـــكاوی بەركار دەكەوێتە دوای بەشـــی یەكەمـــی كارەكە و جێناوی لكاوی بكەریشـــی بەدوادا دێت.

یاساكەی: 

[بەشی یەكەمی كارەكە + جێناوی لكاوی بەركار + جێناوی لكاوی بكەر + کاری ڕابردووی تێپەڕ]

             كۆمەڵەی یەكەم                           كۆمەڵەی یەكەم

نموونە:

 داڕژاو: 

                      هەڵمی بژارد.               هەڵمانی بژارد. 

                      هەڵتی بژارد.               هەڵتانی بژارد. 

                     هەڵ×ی بژارد               هەڵیانی بژارد.

                     بەركار بكەر                                 بەرکار  بكەر 

دووەم: كۆمەڵـــەی دووەم لە جێناوەلكاوەكان تەنها لەگـــەڵ كاری ڕابردووی تێپەڕ دەبنە  بەركار، بەم شـــێوەیە

ئەگەر كارەكە سادە بوو، ئەوا بە گۆڕینی بكەر دوو یاسامان هەیە:

ا- ئەگـــەر بكەر كەســـی یەكـــەم و دووەمی تاك و كـــۆ بوو ئەوا جێناوی لـــكاوی بەركار  دەكەوێتە دوای جێنـــاوی لكاوی بكەر

یاساكەی: 

[کاری ڕابردووی تێپەڕ + جێناوی لكاوی بكەر + جێناوی لكاوی بەركار]

      كۆمەڵەی یەكەم .(م-مان، ت-تان)      كۆمەڵەی دووەم (م- ین، یت- ن، ×-ن)

نموونە: 

                      گەیاندمیت.                  گەیاندمن. 

                      گەیاندم ×                    گەیاندمن.

                    بكەر    بەركار                                 بكەر    بەركار 

ب- بـــەاڵم ئەگەر بكەر كەســـی ســـێیەمی تـــاك و كۆ بوو، ئـــەوا جێناوی لـــكاوی بكەر  دەكەوێتـــە دوای جێناوی لـــكاوی بەركار

یاساكەی:

 [كاری ڕابردووی تێپەڕ + جێناوی لكاوی بەركار + جێناوی لكاوی بكەر]

                        كۆمەڵەی دووەم (م- ین، یت- ن، ×-ن)   ( كۆمەڵەی یەكەم (ی- یان)

نموونە:

                      ناردمی.                    ناردینی. 

                      ناردیتی                     ناردنی. 

                      نارد ×ی.                  ناردنی. 

                  بەركار بكەر                  بەركار بكەر 

 تێبینی:

بـــەاڵم ئەگـــەر كارەكـــە لە دەمـــی ڕابردووی بـــەردەوام و نەرێ بە گشـــت دەمەكانـــی ڕابردوو بـــوو، ئـــەوا جێناوی لـــكاوی بكەر دەكەوێتـــە دوای نیشـــانەی (دە، نە) و جێناوی لـــكاوی بەركار ڸڸڸ كۆتایـــی كارەكە.ئینجا بكەر هەركەســـێك بێت.

یاساكەی: 

[نە، دە + جێناوی لكاوی بكەر + كاری ڕابردووی تێپەڕ + جێناوی لكاوی بەركار]

         كۆمەڵەی یەكەم (م- مان، ت- تان، ی- یان)                              كۆمەڵەی دووەم (م- ین، یت- ن، ×- ن)

نموونە:

                    دەیگەیاندم.                دەیگەیاندین.

                    دەیگەیاندیت.              دەیگەیاندن.

                    دەیگەیاند ×.              دەیگەیاندن.

                      بكەر          بەركار                      بكەر        بەركار 

2 - ئەگـــەر كارەكـــە ڕابـــردووی تێپـــەڕی داڕژاو یـــان لێكدراو بـــوو، ئەوا جێناوی لـــكاوی بكەر دەكەوێتـــە دوای بەشـــی یەكەمـــی كارەكـــە، بـــەاڵم جێنـــاوی لكاوی بـــەركار دەكەوێتـــە كۆتایی كارەكـــە، لەگشـــت دەمـــەكان بە ئـــەرێ و نەرێ.

یاساكەی: 

 [بەشی یەكەمی كارەكە + جێناوی لكاوی بكەر+ كاری ڕابردووی تێپەڕ+ جێناوی لكاوی بەركار]

                 کۆمەڵەی یەكەم                    كۆمەڵەی دووەم                                              

نموونە:

داڕژاو:

                    هەڵی بژاردم.                 هەڵم بژاردین. 

                    هەڵی بژاردیت.               هەڵم بژاردن.

                    هەڵی بژارد ×.               هەڵم بژاردن.

                       بكەر          بەركار                         بكەر         بەركار 

لێكدراو:

                    دەبوو بانگی كردبام.          دەبوو بانگی كردباین.

                    دەبوو بانگی كردبایت.        دەبوو بانگی كردبان. 

                    دەبوو بانگی كردبا ×.        دەبوو بانگی كردبان. 

                               بكەر          بەركار                          بكەر        بەركار 

  تێبینی:

1 - لەشـــێوەزاری كرمانجی ژوورو (ســـەروو)دا كۆمەڵەی دووەم لەجێناوەلكاوەكان (م- ین، یت- ن، ×- ن) لەگـــەڵ كاری ڕابـــردووی تێپـــەڕ دەبنە بەركار یان بۆ بـــەركار دەگەڕێنەوە و دەكەونە كۆتایی كارەكە.

                    ئازادی ئەز دیتم                ئازادی ئەم دیتین

                    ئازادی تو دیتیت               ئازادی هوین دیتـن

                    ئازادی ئەو دیت ×            ئازادی ئەودیتـن

2 - جێنـــاوی لكاو بۆ كەســـی سێســـەمی تاك لەگـــەڵ كاری ڕابردووی تێپەڕ لـــە دەوری بەركار دەرناكەوێـــت، ئەگـــەر كاری ڕابـــردووی تێپـــەڕ یـــەك جێناوی لـــكاوی لەگەڵ بوو ئـــەوا بەركار دەرنەكەوتووە.

ناردم×.        گەیاندتان×.        یارمەتیمان دا×.        هەڵیان بژارد×.

 

ئەرکی جێناوە کەسییە لکاوەکان

سێیەم: تەواوكەری بەیاریدە

تەواوكـــەری بەیاریـــدە:- ناوێكە یان جێناوێكـــە واتای كارەكە تـــەواو دەكات بەیارمەتی ئامرازی پەیوەنـــدی، بەڵام ئەركی كارەكەی ناكەوێتە ســـەر.

نموونە:

                     دیارییەكەم لە كاوە وەرگرت.

                     دیارییەكەم لە ئەو وەرگرت.

                     دیارییەكەم لێی وەرگرت

             ئامرازی پەیوەندی جێناوی لكاو بۆ كەسی سێیەمی تاك، تەواوكەری بەیاریدە.

* كەواتـــە دەكرێـــت تەواوكـــەری بەیاریـــدە ناو یـــان جێناوی ســـەربەخۆ یان جێناوی كەســـیی لكاو بێـــت، كـــە بابەتی خۆمان جێناوی كەســـی لـــكاوە لـــە دەوری تەواوكـــەری بەیاریدەیە.

 تێبینی: 

تەواوكەری بەیاریدە هەمیشە لەگەڵ ئامرازی پەیوەندی دێت، واتە تەواوكەری بەیاریدە بەبێ ئامرازی پەیوەندی دروست نابێت.

* ئامرازەپەیوەندییەكان ئەمانەن: 

                         بۆ                      بۆ+جێناوی لكاو

                         لە   دەگۆڕێ           لێ (تێ) + جێناوی لكاو

                         بە   دەگۆڕێ          پێ+ جێناوی لكاو

 هەر دوو كۆمەڵەی یەكەم و دووەم دەبنە تەواوكەری بەیاریدە

 كۆمەڵە جێناوە لكاوەكان

كۆمەڵەی یەكەم: (م-مان، ت-تان، ی-یان)

لەگەڵ هەموو کارێک دەبنە تەواوکەری بەیاریدە

نموونە:

                       نامەكەم بۆ هات.        نامەكەمان بۆ هات. 

                       نامەكەت بۆ هات.       نامەكەتان بۆ هات. 

                       نامەکەی بۆ هات.       نامەکەیان بۆ هات. 

             تەواوكەری بەیاریدە                 تەواوكەری بەیاریدە

کۆمەڵەی دووەم: (م- ین، یت- ن، ×- ن)

تەنها لەگەڵ کاری ڕابردووی تێپەڕ دەبنە تەواوکەری بەیاریدە

نموونە:

                      خانووەکەی بۆ فرۆشتم      خانووەکەی بۆ فرۆشتین

                      خانووەکەی بۆ فرۆشتیت        خانووەکەی بۆ فرۆشتن

                      خانووەکەی بۆ فرۆشت×         خانووەکەی بۆ فرۆشتن

یەكـــەم:- كۆمەڵـــەی یەكـــەم لەگـــەڵ ئـــەم كارانـــە دەبنـــە تەواوكـــەری بەیاریـــدە بـــەم شـــێوەی خـــوارەوە:

1 - لەگەڵ كاری ڕابردووی تێنەپەڕ، ڕانەبردووی تێنەپەڕ دەكەونە دوای ناوی بكەر.

یاساكەی:

 [ناوی بكەر+ جێناوی لكاوی تەواوكەری بەیاریدە + ئامرازی پەیوەندی + كاری تێنەپەڕ]

               كۆمەڵەی یەكەم      (ڕانەبردوو+كۆمەڵەی سێیەم (ڕابردوو+ كۆمەڵەی دووەم)

نموونە:-

                        نامەكەم پێ گەیشت.            نامەكەمان پێ گەیشت.

                        نامەكەت پێ گەیشت.           نامەكەتان پێ گەیشت. 

                        نامەکەی پێ گەیشت.           نامەکەیان پێ گەیشت. 

            تەواوكەری بەیاریدە   ئامرازی پەیوەندی    تەواوكەری بەیاریدە  ئامرازی پەیوەندی

                       خانووەكەم لێ دەڕووخێت.      خانووەكەمان لێ دەڕووخێت. 

                       خانووەكەت لێ دەڕووخێت.     خانووەكەتان لێ دەڕووخێت.

                       خانووەكەی لێ دەڕووخێت.     خانووەکەیان لێ دەڕووخێت.

     تەواوكەری بەیاریدە   ئامرازی پەیوەندی            تەواوكەری بەیاریدە   ئامرازی پەیوەندی 

 تێبینـی:

 ئەگـەر نـاوی بكەرەكـە لاببەیـن جێنـاوی لـكاوی تەواوكـەری بەیاریـدە دەچێتـە دوای ئامــرازی پەیوەنــدی.

                      پێم گەیشت.                         پێمان گەیشت. 

                      لێم دەڕووخێت.                     لێمان دەڕووخێت.

2- لەگـــەڵ كاری داخـــوازی تێنەپـــەڕ جێناوی لـــكاوی تەواوكەری بەیاریدە ڕاســـتەوخۆ دەكەوێتـــە دوای ئامـــرازی پەیوەندی.

یاسا:

 [ئامرازی پەیوەندی + جێناوی لكاوی تەواوكەری بەیاریدە + كاری داخوازی + جێناوی لكاوی بكەر]

     كۆمەڵەی یەكەم (م- مان، ی- یان)            هەر دوو جێناوی (ە- ن) كەسی دووەمی تاك و كۆ

نموونە:

                       تێم بگەن.                        تێمان بگەن. 

                       تێی بگەن.                       تێیان بگەن.

            ئامرازی پەیوەندی    تەواوكەری بەیاریدە        بکەر

3- لەگەڵ كاری داخوازی تێپەڕ جێناوی لكاوی تەواوكەری بەیاریدە دەكەوێتە دوای بەركار.

یاسا:

 [ناوی بەركار+ جێناوی لكاوی تەواوكەری بەیاریدە + ئامرازی پەیوەندی + كاری داخوازی + جێناوی لكاوی بكەر]

                              كۆمەڵەی یەكەم (م-مان، ی-یان)                           هەردووجێناوی (ە- ن)ی كەسی دووەم

نموونە: 

                     خانووەكەم بۆ بكڕە.                خانووەكەمان بۆ بكڕە. 

                     خانووەكەی بۆ بكڕە                خانووەكەیان بۆ بكڕە. 

 تەواوكەری بەیاریدە    ئامرازی پەیوەندی    تەواوكەری بەیاریدە    ئامرازی پەیوەندی   بكەر

4- لەگەڵ كاری ڕانەبردووی تێپەڕ جێناوی لكاوی تەواوكەری بەیاریدە دەكەوێتە دوای بەركار.

یاسای:

[ناوی بەركار+ جێناوی لكاوی تەواوكەری بەیاریدە + ئامرازی پەیوەندی + كاری ڕانەبردوو+ جێناوی لكاوی بكەر]

                        کۆمەڵەی یەكەم                      کۆمەڵەی سێیەم                                                                                  

نموونە:

                   كتێبەكەت بۆ دەبەمەوە              كتێبەكەتان بۆ دەبەمەوە. 

                   كتێبەكەی بۆ دەبەمەوە              كتێبەكەیان بۆ دەبەمەوە. 

  تەواوكەری بەیاریدە   ئامرازی پەیوەندی      تەواوکەری بەیاریدە   ئامرازی پەیوەندی   بكەر 

5- لەگـــەڵ كاری بكەرنادیار (ڕابـــردوو، ڕانەبردوو) جێناوی لـــكاوی تەواوكەری بەیاریدە  دەكەوێتە دوای نـــاوی جێگری بكەر

یاساكەی:

 [ناوی جێكری بكەر+ جێناوی لكاوی تەواوكەری بەیاریدە + ئامرازی پەیوەندی + كاری نادیار]

                                كۆمەڵەی یەكەم 

نموونە:

                   پارەكەم لێ دزرا.                 پارەكەمان لێ دزرا. 

                   پارەكەت لێ دزرا.                پارەكەتان لێ دزرا. 

                   پارەکەی لێ دزرا.                پارەکەیان لێ دزرا

    تەواوكەری بەیاریدە    ئامرازی پەیوەندی       تەواوكەری بەیاریدە   ئامرازی پەیوەندی

6-لەگـــەڵ كاری ڕابـــردووی تێپەڕ جێنـــاوی لكاوی تەواوكەری بەیاریدە یەكســـەر دەكەونە دوای ئامـــرازی پەیوەندی.

[ناوی بەرکار+ جێناوی لكاوی بكەر+ ئامرازی پەیوەندی + جێناوی لكاوی تەواوكەری بەیاریدە + كاری ڕابردووی تێپەڕ]

                   كۆمەڵەی یەكەم                             کۆمەڵەی یەکەم

نموونە:           پێنووسەكەی بۆم هێنا.             پێنووسەكەی بۆمان هێنا

                    پێنووسەكەی بۆت هێنا.           پێنووسەكەی بۆتان هێنا. 

                    پێنووسەكەی بۆی هێنا.            پێنووسەكەی بۆیان هێنا.

                              بكەر                                     بكەر

بۆ: ئامرازی پەیوەندی    ی: تەواوكەری بەیاریدە   بۆ: ئامرازی پەیوەندی   یان: تەواوكەری بەیاریدە 

 تێبینی: 

ئه‌گه‌ر ناوه‌كه‌ لاببه‌ین ده‌بێته‌ (بۆمی هێنا).

دووەم: كۆمەڵـــەی دووەم تەنهـــا لەگـــەڵ كاری ڕابردووی تێپەڕ دەبنـــە تەواوكەری بەیاریدە و دەكەونە كۆتایی كارەكە.

[ناوی بەرکار + جێناوی لكاوی بكەر + ئامرازی پەیوەندی + كاری ڕابردووی تێپەڕ + جێناوی لكاوی تەواوكەری بەیاریدە]

                        كۆمەڵەی یەكەم                        کۆمەڵەی دووەم                                                                          

نموونە: 

                     پێنووسەكەی بۆ هێنام.               پێنووسەكەی بۆ هێناین. 

                     پێنووسەكەی بۆ هێنایت.             پێنووسەكەی بۆ هێنان. 

                     پێنووسەكەی بۆ هێنا ×.             پێنووسەكەی بۆ هێنان.

ی: بكەر     بۆ: ئامرازی پەیوەندی      م: تەواوكەری بەیاریدە     ی: بكەر     بۆ: ئامرازی پەیوەندی    ن: تەواوکەری بەیاریدە

تێبینی:

۱ ئەگەر ناوەکە لاببەین ئەوا جێناوی لکاوی بکەر دەچێتە دوای ئامرازی پەیوەندی بۆی هێنام.

نموونە:             پێنووسەکەی بۆ هێنام

۲ جێاوی لکاو بۆ کەسی سێیەمی تاک لەگەڵ کاری ڕابردووی تێپەڕ لە دەوری تەواوکەری بەیاریدە دەرناکەوێت.

ئەگەر کاری ڕابردووی تێپەڕ لە ڕستەدا هەبوو، ئامرازی پەیوەندیش هەبوو ڕستەکە یەک جێناوی لکاوی تێدا بوو ئەوا تەواوکەری بەیاریدە دەرنەکەوتووە.

نموونە:

نامەکەم بۆ هێنا×.         ڕۆمانەکەیان لێ وەرگرت×.          دیارییەکەتان پێ بەخشی×.

نام
ایمیل (منتشر نمی‌شود)
وبسایت
:) :( ;) :D ;)) :X :? :P :* =(( :O @};- :B :S
کد امنیتی
رفرش
کد امنیتی
نظر خصوصی
مشخصات شما ذخیره شود ؟ [حذف مشخصات] [شکلک ها]

خرید اشتراک ویژه