ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون

ئەرکەکانی ناو لە ڕێزمانی کوردیدا / اسم در زبان کردی و ساختمان و نقش

ناو و ئەرک,ناو لە ڕووی پێکهاتنەوە,اسم در زبان کردی و ساختمان آن,نقش اسم در زبان کردی,ئەرکەکانی ناو لە ڕێزمانی کوردیدا,

لەم بەشەدا باسی ناو دەکەین بەڵام لە ڕووی پێکهاتن یانی ناوەکان چۆن دروست دەبێ هەروەتر باسی ئەرکەکانیشی دەکرێ کە لە کۆتاییدا بە وردی دەیخەینە بەر باس فەرموون

ئەرکەکانی ناو لە ڕێزمانی کوردیدا / اسم در زبان کردی و ساختمان و نقش

ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون

ناو لە ڕووی پێکهاتن و ئەرک (ساختمان اسم و نقش آن) وێنەکە گەورەتر ببینە
مژاری: 64

ناو لە ڕووی پێکهاتن و ئەرک (ساختمان اسم و نقش آن)

کورتێک لە بابەتەکە :

لەم بەشەدا باسی ناو دەکەین بەڵام لە ڕووی پێکهاتن یانی ناوەکان چۆن دروست دەبێ هەروەتر باسی ئەرکەکانیشی دەکرێ کە لە کۆتاییدا بە وردی دەیخەینە بەر باس فەرموون
🔸بەردەوام🔸

لەم بەشەدا باسی ناو دەکەین بەڵام لە ڕووی پێکهاتن یانی ناوەکان چۆن دروست دەبێ

هەروەتر باسی ئەرکەکانیشی دەکرێ کە لە کۆتاییدا بە وردی دەیخەینە بەر باس فەرموون

 ناو لە ڕووی ڕۆنانەوە (پێکهاتن):

 

 

لە زمانی کوردیدا ناو لە ڕووی دروستبوونەوە، بەگشتی دوو جۆرە، بەم شێوەیە:

 

 

۱ـ ناوی سادە:

   بریتیین لەو ناوانەی کە لە ناوێکی سادە، بەبێ پێشگر و پاشگر دروست بوونە.

 بۆ نموونە: دار، بەرد، سێو، لێو، پرچ، ... هتد.

 

تێبینی:

* بەگشتی هەموو وشە سادەکان، لە ناویشیاندا ناوی سادە، لە ڕووی بەکارهێنانەوەی مێژوویی، بەکارهێنانیان 

کۆنترن لە وشە سادەکان، چونکە هەتا وشەی سادە نەبێت، وشەی ناسادە دروست نابێت.

*ـ ناوی سادە مەرج نییە واتای هەبێت، هەر لەبەر ئەوەشە بە وشەی فەرهەنگی ناو دەبرێن، هەروەها ئەو وشانەن، کە ڕێککەوتنی کۆمەڵگەیان لەسەرە، بۆ نموونە:

سێو واتای چییە؟

بەرد واتای چییە؟

بە مانایەکی تر مەرج نییە هەموو وشەیەکی سادە فۆڕمێکی واتا لەخۆ بگرێت، بەڵکوو کۆمەڵگە ڕێک کەوتوون لەسەر ئەوەی بە بەرد بڵێن بەرد، بە دار بڵێن دار، بە سێو بڵێن سێو، ئەم خاڵەیان تایبەت نییە تەنیا بە زمانی کوردی، بەڵکوو لە هەموو زمانەکان ئەو حاڵەتە هەیە و شتێکی زمانەوانی گشتییە.

 

 

 

 

 

۲ـ ناوی ناسادە:

  ناوی ناسادە دەبێتە دوو بەش، بەم شێوەیە:

 

یەکەم:  ناوی داڕژاو(اسم مشتق)

 

بەو وشەیە دەڵێن کە لە یەک بەشی مانادار لەگەڵ بەشێک یان چەند بەشی بێمانا (پێشگر یان پاشگر) دروست ببێت وەک:  دارستان، خوێندنگە، دادگا، ڕۆژگار، بەفرین، بەختەوەر، نازدار، دڵدار، قوتابخانە، گوڵزار، هەڵگرتن، هەڵگرتنەوە، کردنەوە و ...

تێبینی:  بەشی واتاداری وشە دەبێ پەیوەندی بە وشەکە هەبێت دەنا ئەمە وشەیەکی سادەیە.

دارستان: بەشی ئەوەڵ کە "دار"ە پەیوەندی بە دارستان(جنگل) هەیە کە پێک هاتووە لە دار

دەبێ بەشی بێواتای وشەکە وشەی دیکەی پێ دروست کرابێت نموونە وەکوو:  گوڵستان، کوردستان و ... کە نیشان دەدات "ستان" پاشگرێکە و بێواتایە بە جورێک دەتوانین بڵین کە ئەم پاشگرە واتای شوێن دەدات.

 ناوی داڕێژراو لە وشەیەک لەگەڵ پێشگرێک، یان وشەیەک لەگەڵ پاشگرێک، یان پێشگرێک و وشەیەکی  سادە و پاشگرێک دروست دەبێت، بۆ نموونە:

 

 

ــ پێشگر + وشەی سادە 

        ڕا + یەخ = ڕایەخ

        ڕا + دار = ڕادار

ــ وشەی سادە + پاشگر

شەو + گار= شەوگار

وت + ار = وتار

 

ــ پێشگر + وشەی سادە + پاشگر

ڕا + خە + ەر = ڕاخەر      

لە کوردیدا زۆرینەی داڕێژراوەکان بە پاشگر دروست دەبێت.

- گەر                  وەکوو: کارگەر، ئاسنگەر، زەرگەر، مسگەر

- دار                   وەکوو: کتێبدا، زۆردار، دیندار، نازدار

- ساز                   وەکوو: کارساز، دانساز، چەغماغساز

- بەند                  وەکوو: ناڵبەند، تەختەبەند، کەمەربەند

- وان/ ئەوان           وەکوو: دارەوان، دەرگاوان

- چی                   وەکوو: چایچی، جاڕچی

- باز                   وەکوو: کۆترباز، دارەباز، سەرباز

- کەر                   وەکوو: نانکەر، ڕاوکەر

 

 

تێبینی: گەر، دار، ساز و... بەزۆری یارمەتی داڕشتنی ناوێک دەدەن

 کە پیشە و ئیشی یەکێکی پێ دیاری بکەن.

 

- ی                    وەکوو: منداڵی، جوانی، هەلاجی

- ەتی                 وەکوو: پیاوەتی، برایەتی

- ێتی                 وەکوو: کوڕێنی، کچێنی، ماشێنی

- ایەتی               وەکوو: کوردایەتی، دوژمنایەتی

- ێتی                 وەکوو: دزێتی، کەرێتی، گێژێتی

- گا                   وەکوو: کۆگا، دەسگا، ڕێگا

- ستان               وەکوو: دارستان، کوردستان، کوێستان

- خانە               وەکوو: مەیخانە، گوڵخانە

- دان                 وەکوو: ئاگردان، گوڵدان، خەڵووزدان

- ڵان، ەڵان           وەکوو: قامیشەڵان، بەردەڵان

- ەن                  وەکوو: پووشەن- جاڕ

- جاڕ                 وەکوو: تووتنەجاڕ

- زار                  وەکوو: گوڵزار، لالەزار

- ەوار                 وەکوو: ئاسەوار

تێبینی: زۆربەی، بەگشتی شوێن و جێگا نیشان دەدات.

- لە                   وەکوو: مێروولە، برالە

- ڵە                    وەکوو: گۆزەڵە، دیزەڵە

- وولە                 وەکوو: مێشوولە، دانوولە

- ۆلە                    وەکوو: بەرخۆلە

- ۆڵە                   وەکوو: گیژۆڵە، کچۆڵە

- ۆل                    وەکوو: مچۆل

- ۆڵ                    وەکوو: ناسکۆڵ، نەرمۆڵ

- ەڵ                    وەکوو: کۆمەڵ

- یلە                   وەکوو:  کاریلە، ئەنگوستیلە

- ۆکە                  وەکوو: بزنۆکە، دەسرۆلکە، بزرۆکە

- ۆک                   وەکوو: گندۆک، تیرۆک

- چە                   وەکوو: باخچە، دەریاچە

- وو                    وەکوو: پووشوو

- ۆ                      وەکوو: شێرۆ، هەورۆ

- وولکە                وەکوو: جاموولکە، داسوولکە

- ۆڵکە                 وەکوو: ئەپۆڵکە

- یلکە                 وەکوو: چاویلکە، ساویلکە، جامیلکە

- چکە                 وەکوو: گوێچکە، ڕێچکە

- ۆچکە                وەکوو: شارۆچکە، داپیرۆچکە

 

 

تێبینی: بەزۆری بۆ بچووککردنەوە یا گەیاندنی مانای نازداری بەکار دەهێنرێن

 بەڵام جگە لە واتای بچووککردنەوە ی مەبەستی تریش دەگەیێنن.

 

- ێن              وەکوو: مێشێن، تۆپێن

- ێنە             وەکوو: زەردێنە

- ینە             وەکوو: دۆینە

- وانە            وەکوو: پاوانە، کۆڵوانە، کلکوانە

- ک              وەکوو: دەسک، پەتک

- کە              وەکوو: لووتکە

- گار             وەکوو: ڕۆژگار، یادگار، شەوگار

- وەر، ەور       وەکوو: بەختەوەر، سەروەر، بوونەوەر

- ین              وەکوو: سەرین، بەفرین

- وور             وەکوو: دەستوور

- انە             وەکوو: جەژنانە، پیاوانە، کچانە

- ەوا             وەکوو: نانەوا، دۆخەوا

- ەمەنی        وەکوو: خواردەمەنی، شیرەمەنی

- اک             وەکوو: بیتاک

- ندە            وەکوو: باڵندە، گازندە، دڕندە

- ەک            وەکوو: کەوشەک

 

- ئاوەڵناو + پاشگرەکانی (ی، یی، ایی، ێتی، ێنە، ایەتی، ەتی، ە، انە، ەمەنی)

وەکوو:  بڵندایەتی،برینایی، ساردەمەنی، مزرەمەنی، پاکانە

 

- کاری سادە + پاشگرەکانی (ار، ەمەنی، مان، ەنە، ا)

وەکوو: خواردەمەنی، کوشتار، دوورمان

 

-  قەدی چاوگ + پاشگرەکانی (ەر، ەوار، ندە)

وەکوو: نووسەر، بڕیار، پرسیار، بێژەر، کوشندە

 

-  ئاوەڵکار + پاشگر

بنار، هاوناو، پێشەوا، هاوسەر

 

-  پێشگری ( هەڵ، وەر، دەر، پێدا و...) + ڕەگ یان قەدی کار 

 وەکوو: پێویست، لێنووس، پێداویست

 

 

 

 

 

دووەم : ناوی لێکدراو

بەو وشانە دەوترێت کە لە دوو وشەی واتاداری سەربەخۆ یان زیاتر پێک دێت.

شێوەکانی دروستبوونی ناوی لێکدراو:

 

- ناوی سادە + ناوی سادە

وەکوو: چلچرا، مارماسی، چلکلیل، شاهەنگ، شازەریا، گەڵاسێو

 

- ناوی سادە + ناوبەند + ناوەکی سادەی هاوواتا

وەکوو: ئاخوداخ، گڕوتین، چڕوپڕ، لەرزوتا، کولێرەبەڕۆن

 

- ناوەکی سادە + ناوبەندی(ە) + ئاوەڵناو

وەکوو: مێرگەسوور، کێلەشین، گردەڕەش

 

- ئاوەڵناو + ناو

وەکوو: ڕەشماڵ، سووراو، خۆشناو

 

- ئاوەڵناو + ناوبەند + ناوەکی سادە

وەکوو: شینەدەمار، ڕەشەبا، سەوزەگیا، سوورەگوڵ

 

- ناوەکی سادە + ڕەگی کار

وەکوو: دارتاش، جۆماڵ، دڵخواز، برازا، پوورزا

 

- ناوەکی سادە + ناوبەند + قەدی چاوگ

وەکوو: دستوبرد

 

- کاری ڕابردوو + ناوبەند + ڕەگی کار

وەکوو: هاتوچۆ، گفتوگۆ، وتووێژ، مشتوماڵ، مشتومڕ

 

- ئاوەڵکار + ناوی سادە

وەکوو: پێشنوێژ، ژێرپیاڵە، ژێرکراس، هەمیشەبەهار. بەرماڵ

 

- ئاوەڵکار + ناوبەند + ناوە سادە

وەکوو: پاشەڕۆژ، پاشەلەقە

 

- ناوەکی سادە + ناوبەند + وشەیەکی بێواتا

وەکوو: قەرزوقۆڵ، گوڵوموڵ، پووڵومووڵ، کەلوپەل، گیاوگژ

 

- ڕەگی کار + ناوبەند + وشەیەکی واتادار

وەکوو: کوڵوکۆ

 

- ناو + ناوبەند + ناو

وەکوو: قرچەقرچ، چەقەچەق، ئاگرەدیوار، جیڕەجیڕ، بۆڵەبۆڵ، لورەلور

 

- وشەیەکی بێواتا + ناوبەندی (و) + ناوەکی سادە

وەکوو: فڕوفێڵ، ئاڵوگۆڕ، گژوگیا     

                   

تێبینی:  دوو بەشی واتاداری وشەی لێکدراو دەبێ پێوەندی بە وشەکە هەبێت

 دەنا ئەمە وشەیەکی سادە یان داڕێژراو هەژمار دەکرێ.

 

کتێبخانە:  ئەمە وشەیەکە پێک هاتووە لە بەشێکی واتاداری " کتێب" و بەشێکی بێواتای "خانە" ڕەنگە بێژی کە خانە یانی "ماڵ" بەڵام ئەم وشەیە بە زمانی فارسی واتای هەیە نە کوردی، بۆیە بەهەڵە دەچن و دەڵێن کە لێکدراوە کەچی داڕێژراوە.

نازدار:  ئەم وشەیەش وەکوو وشەی "کتێبخانە" بەشێکی واتادار و بەشێکی بێواتایە زۆر کەس دەڵێن "دار" لە "دارد" فارسی هاتووە و واتادارە بەڵام ئەمە لە کوردی نییە و کەواتە داڕێژراوە  

 

فێرخواز:  ئەمە وشەیەکی لێکدراوە ڕەنگە بێژی خۆ "فێر" لە دەرەوە لەناو ڕستە بەکار ناڕوات، ئەم وشانەی کە بەشێکی وشەکە لە دەرەوە واتای نییەش هەر لەگەڵ وشەی لێکدراو هەژمار دەکرێ.

 

 

 

ئەرکەکانی ناو

 

ناو لە زمانی کوردیدا حەوت ئەرک دەبینێت، کە بریتین لە ( بکەر، نیهاد، تەواوکەری کاری ناتەواو، تەواوکەری بەیاریدە، بەرکار، جێگری بکەر، دیارخەری ناو)، هەر یەکێک لەو ئەرکانە بەپێی یاسای تایبەتی دەبێت، بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

 

 

یەکەم:  بکەر

ناو لە ڕستەدا دەبێت بە بکەر، بە دوو مەرج:

ـ ناوەکە کارێکی ئەنجام دابێت.

ـ کرداری ڕستەکە، کردارێکی تەواو بێت

بۆ نموونە:

ـ پیاوەکە هات

ـ خوێندکارەکە دەرچوو.

لەم دوو ڕستەیەی سەرەوە ناوەکانی(پیاوەکە، خوێندکارەکە) کارێکیان ئەنجام داوە، هەروەها کردارەکانی(هات، دەرچوو) کرداری تەواون، بۆیە ناوەکان ئەرکیان بکەرە.

 

 

 

 نیهاد

 

ئەم ئەرکەی ناو، پێچەوانەی بکەرە، چونکە ناو کاتێک دەبێتە نیهاد، ئەوا هیچ کارێک ئەنجام نادات، بەڵکوو ناوەکە وەسف دەکرێت، ئینجا وەسفەکە ئەرێنی بێت یاخو نەرێنی، هەروەها مەرجە کرداری ڕستەکە، کردارێکی ناتەواو بێت، کردارە ناتەواوەکان بریتین لە ( ە، بوو، دەبێت).

ە  ــــــــ کاری ناتەواوە بۆ کاتی ئێستا

بوو   ــــــــ کاری ناتەواوە بۆ کاتی ڕابردوو

دەبێت ــــــــ کاری ناتەواوە بۆ کاتی داهاتوو

ـ پیاوەکە ئازایە.

خوێندکارەکە زیرەک نەبوو.

لەم دوو ڕستەیە، ناوەکانی ( پیاوەکە، خوێندکارەکە) هیچ کارێکیان ئەنجام نەداوە، بەڵکوو وەسف کراون، هەروەها کرداری سەرەکی ڕستەکان کرداری ناتەواون، کە بریتین لە ( ە، بوو). 

 

 

 

 تەواوکەری کاری ناتەواو

ناو دەبێتە تەواوکەری کاری ناتەواو، ئەگەر ڕاستەوخۆ کردارە ناتەواوەکەی  پێوە لکا، واتە بەم شێوەیە: (ناو + ە، بوو، دەبێت)

ـ ئەمە ئازادە.

ئەمە ئازاد بوو.

تێبینی/

هەر کاتێک گۆڕانی دۆخ ڕووی دا، واتە فێرخواز ببێتە مامۆستا، ئاو ببێتە هەڵم، ... هتد، ئەوا لەو کاتەدا کردارە ناتەواوەکە، لەپێش ناوەکە دێت، ئەرکی ناوەکە دەبێتە، تەواوکەری بەیاریدەی کاری ناتەواو، بۆ نموونە:

فێرخوازەکە بوو بە ئەندازیار.

ئاوەکە دەبێت بە هەڵم.

لەم دوو ڕستەیەدا ناوەکانی ( ئەندازیار، هەڵم) تەواوکەری بەیاریدەی کاری ناتەواو، هەر یەکێک لە کردارەکانی ( بوو، دەبێت) کرداری ناتەواون، هەروەها لە هەردوو ڕستەکەدا دۆخی کەسەکان گۆڕاوە، لە ڕستەی یەکەم لەسەرەتادا  فێرخواز بووە، دواتر بووە بە ئەندازیار، لە ڕستەی دووەم ئاو شل بووە پاشان بووە بە هەڵم، واتە گاز.

 

 

 

 

تەواوکەری بەیاریدە

هەر کاتێک ناو یەکێک لە ئامرازە پەیوەندییەکانی ( بە، بۆ، لە، ە) لەپێش هات، ئەوا ناوەکە دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە، ئینجا کردار تەواو بێت، یان ناتەواو، تێپەڕ بێت، یان تێنەپەڕ کێشەی نییە، بۆ نموونە:

ـ پەرتووکەکەم لە نەوزاد وەرگرت.

ـ کچەکە دەچێتە زانکۆ.

نامەکەم بۆ هاوڕێکەم برد.

لە هەر یەکێک لەم ڕستانەدا، ناوەکانی ( نەوزاد، زانکۆ، هاوڕێکەم) تەواوکەری بەیاریدەن، چونکە ئامرازی پەیوەندییان لەپێش هاتووە.

 

پ/ چۆن بزانین ( ە) ئامرازی پەیوەندییە؟

لەم حاڵەتدا ( ە) بگۆڕە بە یەکێک لە ئامرازە پەیوەندییەکانی تر، ئەگەر واتای ڕستەکە نەگۆڕا، ئەوا ـ ە ـ ئامرازی پەیوەندییە، بەپێچەوانەوە هەو نییە، بۆ نموونە:

ـ کوڕەکە دەچێتە بازاڕ.

ـ کوڕەکە دەچێت بۆ بازاڕ.

بە گۆڕینی ـ ە ـ  بە ئامرازی ـ بۆ ـ هیچ گۆڕنێکی واتایی دروست نەبوو، کەواتە لە ڕستەی یەکەمدا ـ ە ـ ئامرازی پەیوەندییە.

هەندێک جار ئامرازە پەیوەندییەکە ناسادەیە، واتا دوو بەشە، بەم شێوەیە:

لە ـــــــ دا

بە ــــــ ەوە

بە ـــــ دا

لە ــــــ ەوە

لەم حاڵەتەشدا ناوەکە دەکەوێتە نێوان هەردوو بەشەکە و دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە، بۆ نموونە:

ـ فڕۆکەکە بە ئاسماندا دەسوڕێتەوە.

ـ فێرخوازەکە لە وانەدا باش گوێ دەگرێت.

لەم دوو ڕستەیەدا، ناوەکانی( ئاسمان، وانە) تەواوکەری بەیاریدەن.

 

 

 

بەرکار

 

ناو دەبێتە بەرکار ئەگەر ئامرازی پەیوەندی لەپێش نەهاتبێت، پێچەوانەی تەواوکەری بەیاریدە، هەروەها مەرجە کردار تێپەڕ بێت، بۆ نموونە:

ـ من وانەکەم خوێند.

من کارێکم ئەنجام داوە، کەواتە بکەرم.

کارەکەم خوێندنە.

چیم خوێندووە؟ وانە

وانە ئامرازی پەیوەندی لەپێش هاتووە؟ نەخێر، کەواتە ناوی وانەکە بەرکارە.

 

 

 

 

 

 جێگری بکەر

 

ناو کاتێک دەبێتە جێگری بکەر، دەبێت کردارەکە، کرداری بکەر نادیار بێت، واتا دەبێت نیشانەی ( را یان رێ) لە کۆتایی کردارەکە دەرکەوتبێت، بۆ نموونە:

ـ دزەکە گیرا.  چی لە کۆتایی هەیە؟ نیشانەی ـ را ـ 

ـ پەنجەرەکە دەشکێنرێ. چی لە کۆتایی هەیە؟ نیشانەی ـ رێ ـ 

کەواتە ناوەکانی ( دزەکە، پەنجەرەکە) جێگری بکەرن.

 

 

 

 

 دیاخەری ناو

 

ناو لە گرێدا دەبێتە دیارخەری ناو، بەپێی ئەم یاسایە:

(ناوی دیارخراو) +  ی) ئامرازی دانەپاڵ + ناوی دیارخەر) 

بۆ نموونە:

ـ کوڕی برام

ـ ئازادی جیرانم

ـ هەژاری مامۆستام

ـ مامۆستایانی هاوڕێم

 

 

نام
ایمیل (منتشر نمی‌شود)
وبسایت
:) :( ;) :D ;)) :X :? :P :* =(( :O @};- :B :S
کد امنیتی
رفرش
کد امنیتی
نظر خصوصی
مشخصات شما ذخیره شود ؟ [حذف مشخصات] [شکلک ها]

خرید اشتراک ویژه