ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون

ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز (ڕێزان بایزیدی) ریزان بایزیدی

ڕێزان بایزیدی,ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز ڕێزان بایزیدی,فێرگەی زمانی کوردی شاری شنۆ و نەورۆز,لێکۆڵینەوەکانی فێرگەییەکان,لێکۆڵینەوەی کۆتایی فێرخوازان,

لەم لێکۆڵینەوەیەدا،باسێکی کورتمان دەبێت سەبارەت بە ئەو ڕێوڕەسمانەی لە سەردەمی باوباپیرانمان بوونیان هەبووە؛بەڵام ئێستا بە هۆکارگەلێک وەکوو: مۆدێرنیزە بوونی کۆمە

ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز (ڕێزان بایزیدی) ریزان بایزیدی

ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون

ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز (ڕێزان بایزیدی) زستانی 1399 وێنەکە گەورەتر ببینە
مژاری: 114

ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز (ڕێزان بایزیدی) زستانی 1399

کورتێک لە بابەتەکە :

لەم لێکۆڵینەوەیەدا،باسێکی کورتمان دەبێت سەبارەت بە ئەو ڕێوڕەسمانەی لە سەردەمی باوباپیرانمان بوونیان هەبووە؛بەڵام ئێستا بە هۆکارگەلێک وەکوو: مۆدێرنیزە بوونی کۆمە
🔸بەردەوام🔸

 مژار: ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز (ڕێزان بایزیدی)   ____   لێکۆڵەر: ڕێزان بایزیدی   ___  شوێن: شاری شنۆ _____ لێرە دەتوانن لێکۆڵینەوەی خاتوونی بەڕێز ڕێزان بایزیدی کە لەسەر ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز ئەنجامی داوە ببینین و بخوێنن.



°پێشەکی°  

   
لەم لێکۆڵینەوەیەدا،باسێکی کورتمان دەبێت سەبارەت بە ئەو ڕێوڕەسمانەی لە سەردەمی باوباپیرانمان بوونیان هەبووە؛

بەڵام ئێستا بە هۆکارگەلێک وەکوو: مۆدێرنیزە بوونی کۆمەڵگا و کەمتەرخەمیی خەڵک بەداخەوە بوونیان نەماوە.
یان خود کاڵتر بوونەتەوە و مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.
بێگومان کلتوور و کەلەپووری کوردی زۆر زۆر جوان و تایبەتە و بەشێکی دانەبڕاوی شارستانییەتی کوردە،
و ئەوە دەسەلمێنێ کە کورد چەندە میللەتێکی خاوەن شارستانییەتە.
بەڵام بەرەو ئاقارێک دەڕۆین کە وردەوردە زمان، کلتوور و مێژوومان بە لاڕێدا دەبرێن و مەترسییان

لەسەرە.وەکوو هەر تاکێکی هۆشیار،ئەرکی هەموومانە کە پارێزەری شوناس و شارستانییەتمان بین.
هەر بۆیە سەبارەت بەو مژارە گرینگە چەند ڕستەیەک دەدوێین و یادی ئەو سەردەمە بەرز ڕادەگرین.
و تۆزێک تێکەڵاوی سەردەمە کۆنەکان دەبین.و ژیانی ئەو کات دەهێنینە بەر چاو و لە دونیای پڕ کێشە و گرفتی 
ئێستا دوور دەکەوینەوە.
بۆ ئەوەی هەر نا ئەو ڕێوڕەسمانەی بوونیان ماوە لە ناو نەچن و پارێزراو بن.
هەروەها لە کوتاییدا زۆر سپاسی هەموو ئەندامان و مامۆستایانی فێرگەی زمانی کوردیی شنۆ دەکەم کە دڵسۆزانە و ماندوونەناسانە خزمەت بە زمانی کوردی دەکەن.

                           °ڕێزان‌بایزیدی°


                    ڕێکەوتی:۲۷۲۰/۱۲/۲٦

°ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز°


لە کاتە زۆر دوورەکاندا،هەر کاتێک لە نەورۆز نزیک دەبوونەوە،یەک دونیا کاری تایبەت و جیاوازیان هەبوو بۆ  ئەنجامدان.
خوڵقێنەری نەورۆزی ئازادی بۆ کوردان،"کاوەی ئاسنگەرە"کە لەوانەیە تاکوو ئێستا هەموومان هەر نا جارێک ناویمان بیستبێت.
کاوەی ئاسنگەر سینبوولی،خەبات، چاونەترسی و ڕاپەڕینی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە.
ئەوە ئەو پیاوە نەبەزە بوو کە قەڵغانی زوڵم و سەرکوتی شکاند.
و دژی پاشای ستەمکار "زەحاک" ڕاوەستاوە؛و مزگێنی بەهار و ئازادی 
بۆخەڵک هێنا.
بە گشتی هەموو نەتەوەکانی ئێران جێژنی نەورۆزیان هەیە،بەڵام خاوەنەکەی کوردە بۆچی؟

مێژوو سەلمێنەری ئەوەیە کاوە یێکێک لە مادەکان بووە و ڕەگەزیشی دەگەڕێتەوە سەر کورد.
ئەو بوو بە دەنگی خەڵک بۆ کۆتایی هێنان بە زوڵم و ستەم.
هەر بۆیە بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەو گەورەپیاوە پێویستە یادی نەورۆز بکرێتەوە و بەرز ڕابگیرێ.
و نەورۆز وەکوو هێمایێکی نەتەوایەتی پارێزگاری لێ بکرێت.
ئێستا و دوای تێپەڕینی چەندین هەزار ساڵ یادی نەورۆز هەر بوونی هەیە و یێکێک لە ڕێوڕەسمە زۆر جوانەکانە.
یەکەمین ڕێوڕەسم،لە دوایین چوارشەممەی ساڵدا ئەنجام دەدرا کە پێیان دەگوت چوارشەممە‌سووری
ڕەنگی سوور هەمیشە لە ناو کورداندا بە مانای شادی و دڵخۆشی دێت؛
تەنانەت ئەو زەمەنە بە ئامێری  میوزیکیش دەگوترا°سوور°؛

واتە شادی هێنەر.هەر بۆیەش ناوی ئەو ڕۆژە چوارشەممە‌ سوورییە.
ڕاستە ئێستا تورک و فارسیش ئەو ڕێوڕەسمەیان هەیە،هەر ئاواشی پێدەڵێن.بەڵام لەبەر هێندێک تێکەڵ 
 بوونی کلتوورەکان و ژیان لە ژێر یەک یاسادا ئاوای لێهاتووە.
بەشێکی دیکە لە ڕێوڕەسمەکانی ئەو ڕۆژە باسی چوونە سەر کولانەی مناڵانە،کە بەسەر دوو بەشدا دابەش دابێت؛
بەشی یەکەم مناڵە٥بۆ۱۲ساڵانەکان بوون کە دوای خواردنی نانی نیوەڕۆ بە کوچە و کۆڵاندا بڵاو دەبوونەوەو،لە دەرگای ماڵەکانیان دەدا و داوای نەورۆزانەیان دەکرد هەر ماڵەو بە پێی توانا بەشی مناڵەکانی دەدا.
هەڵبەت مەسەلەی مناڵانی گەڕەکی خۆیی جیا بوو.

بۆ ئەوان دەبوایە هەمیشە هێلکەی سوور ئامادە بێت.ئەوجار سەرە سەرەی تەمەن
۱۳تا۱٨ساڵانەکان بوو،نەورۆزانەی ئەوان
جوێ بوو و بەشێوەی جیاوازیش پێیان دەدرا،
تازە لاوەکان دەهاتنە سەر کولانە و داوای
نەورۆزانەیان دەکرد.نەورۆزانەکانیش بریتی بوون لە:
گۆرەوی،خورما،سونجوو،هێلکە و هتد.
بە کورتییەکەی تاکە ئامانج تێپەڕاندنی کاتێکی خۆش بوو لەگەڵ دۆست و ناسیاوان و بەرز ڕاگرتنی یادی 
نەورۆزی ئازادی و نوێبوونەوە.
یێکێکی تر لە ڕێوڕەسمەکان کە ئەنجام دەدرا لێنانی شیوەحاجیلە بوو.کاتی 
ئەو ڕێوڕەسمەش،پەیوەندی بە ڕۆژی چوارشەممە‌سووری هەبوو،
ئەگەر دوایین چوارشەممە و ڕۆژی چوارشەممەسووری کۆتا ڕۆژی

ساڵ بوایە،ئەوە بەر لەم ڕۆژە ڕێوڕەسمەکە بەڕێوە دەچوو.
ئەگەریش نا ئەوە دوای ئەو دەبوو.بەڵام هەمیشە لە مانگی ڕەشەممەدا بەڕێوە دەچوو.
لە چەند ڕۆژ پێشەوە،ڕۆژ و کاتەکەیان لە نێوان خۆیان دیاری دەکرد؛یەک ڕۆژیش بەر لە قەول و قەرارەکان،کۆ دەبوونەوە و هەر کەسەو بە پێی توانا بڕیاری دەدا چ شتێک لەگەڵ خۆی ببات.
بەیانی زوو بە جل و بەرگی کوردییەوە بەرەوسەیرانگا جوانەکانی کوردستان بە ڕێ دەکەوتن.
دەڕۆیشتن بۆ دیتنی ئەو حاجیلانەی کە دوای کۆچکردنیان وردەوردە دەگەڕانەوە.
تا وەکوو دەگەیشتن بە شوێنی مەبەستیش بە سواری ئەسپ دەڕۆیشتن.

هەندێک شوێن هەبوون کە زۆربەی کاتەکان پڕی خەڵک بوون و بێگومان زۆرتر ڕووی خەڵک لە ئەواندا بوو.
لە ناوچەی موکریان:سەیدوەقاس، سەیدکاکەجان،ئەسحابەسپی،
گومبەزان،کانی مام قەنبەران و هتد.
ئەو شوێنانە لە ناوچەی مهاباددا بوون و،لە ناوچەی شنۆش:شێخ ڕەش،شێخ ئیسماعیل و زۆرشوێنی دی هەبوون.
دوای ئەوەی دەگەیشتن بە شوێنی مەبەست و بارگەکانیان دادەمەزراند،وردەوردە خواردنی
نیوەڕۆیان ئامادە دەکرد.
ئەو خواردنەش هەر جۆرە خواردنێک بوایە پێیان دەگوت شیوەحاجیلە.
دوای نانخواردن خۆیان کۆ کردەوە و هەموو دەست لە ناو دەستی یەک دەستیان دەکرد بە شایی و هەڵپەڕکێ.
دوای هەڵپەڕینێکی زۆر و خواردنەوەی چایەکی بەتام و بۆنی سەر کوچکاور دەگەڕانەوە ماڵەوە.
هەر لەم ڕۆژەشدا کاوڕێکیان دەکرد بە قوربانی، بۆ ئەوەی ساڵی نوێ ساڵێکی پڕ بەرەکەت بێت.
کاتێک مانگی ڕەشەممە تەواو دەبوو،دەگەیشتن بە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ؛و ڕێکەوتی۱ی خاکەلێوە 
ئەو جارەیان ڕێوڕەسمێکی یێکجار زۆر گەورە و خۆش بەڕێوە بوو.
ئەو ڕێوڕەسمە سەرەکیترینیان بوو.بەیانی کە دەبۆوە،هەموو ژنانی لادێ دەستیان دەکرد بە دروستکردنی خواردنێکی بەتام و چێژ.
لاوەکانیش بە یارمەتیی یێکتری مەشخەڵیان بۆ
ڕێوڕەسمەکە ئامادە دەکرد.هەموو خەڵکی  جلی کوردییان لەبەر دەکرد،کوڕان بە بەستنی جامانە و کچان بە بەستنی شەدە خۆیان دەڕازاندەوە.
ئەمانە هێمای نەورۆز بوون نەورۆزی کوردانە.
دوای ئامادەبوونی هەمووان ڕێوڕەسم لە دۆڵێک یان دارستانێک،بەڕێوە دەچوو.
خەڵک کۆ دەبوونەوە و دەستیان دەکرد
بە هەڵپەڕکێ تا درەنگانی ڕۆژ.دوای ئەوەش مەشخەڵەکانیان هەڵدەگرت و بەرەو کێوەکان دەڕۆیشتن.
هەموو بە دوای یێکدا و تا ئەم کارانەشیان تەواو دەکرد،دەگەیشتن بە بەرەبەرەی شەو و دیمەنی ڕووناکایی
مەشخەڵەکان لە دڵی شەودا زۆر زۆر ناوازە دەردەچوو.
دوای ئەوانەش بە یارمەتیی هەموو مەشخەڵەکان ئاگرێکی گەورە دروست دەکرا.
بە مانای ئەوەی کە بە یێکگرتوویی دەتوانین بەسەر تاریکیدا زاڵ بین.
و هەروەها گۆڕانە بچووکەکان دوای ماوەیەک دەبن بە ڕووداوی زۆر گەورە.
واتە بەڕێوەبردنی ئەو ڕێوڕەسمانە بێ‌واتا نەبوون و وانەی ژیانیان لێ وەردەگیرێ.
پاشان دووبارە لە دەوری ئاگر بە وتنەوەی گۆرانییە باوەکان ڕێوڕەسم بە گەرم و گوڕی بەردەوام دەبوو.
دوای تێپەڕینی ۱۳ڕۆژ لە ساڵی نوێ و لە ڕێکەوتی ۱۳ی خاکەلێوە  ڕەسمێکی دیکە هەبوو،
لەو ڕۆژەدا هەموو خەڵکی ناوچەکە لە ماڵ دەهاتنە دەرەوە لەسەر ئەو بڕوایەی کە ژومارەی۱۳ شوومە
و نابێت لە یەکەمین ڕێکەوتی ۱۳ی ساڵدا لە ماڵەوە بن.
لە ڕاستیدا ئەو باوەڕانە تەنیا بیانوویێک بوون کە لە دەوری یێک کۆ ببنەوە و کاتێکی خۆش بەسەرببەن.

و هەروەها چێژ لە سرووشتی جوانی کوردستان وەربگرن.
خەڵکی کورد لە دەروونەوە تێکەڵاویێکی زۆریان هەیە لەگەڵ ئاو،خاک،گیانداران و بەگشتی هەر شتێک پەیوەندی بە سرووشت هەبێت.
لە کاتی ئاوارەبوون و هەڵاتن لە شەڕ هەر پەنامان بۆ شاخ و داخەکان بردووە و ژینگە لە باوەشی گرتووین.
جا چ وەرزێک لە بەهار خۆشتر و چ وڵاتێک لە کوردستان جوانتر بۆ سەیرانکردن.

°دەستەوا°


ئەو سەردەمە بە شێوەیەکی گشتی چەندین بنەماڵە کە خزم بوون،
بۆ نموونە ئامۆزا یان پورزای یێک دی بوون،پێکەوە لە یەک ناوچە یان لادێ دەژیان.ئەگەر خزمیش نەبان ژیانی
ئەو کاتە ئەوەندە کەشێکی خۆمانەی هەبوو کە هەمووان لە یێکتری نزیک دەبوونەوە.
زۆربەی خەڵکیش زەوی و باخیان هەبوو،بەڵام کاریان هەر چەندەش
قورس بوایە کەڵکیان لە کرێکار وەرنەدەگرت.
بە شێوەیەک لە نێوان خۆیان چارەیان دەکرد.
ئەمەش ببوو بە ڕەسمێکی جوان لە نێوان گوندنشینان بە ناوی (دەستەوا).

بۆ نموونە ئەم حەوتووە ماڵی برایێک مناڵەکانی دەنارد بۆ زەوی برایەکەی تری، بۆ ئەوەی یارمەتییان بدەن لە کارەکان،
کاری یێکێک کە تەواو دەبوو ئەو جارەیان ئەو بە بنەماڵەوە دەچوو بۆ یارمەتیی ئەوان بەم کارە دەگوترا (دەستەوا).
کە بێگومان تەنیا لە نێوان براکان نەبوو،هەمووان لە نێوان خۆیان ئەنجامیان دەدا.
ئەوەی لێرە جێگای سەرنجە، ئەوەیە کە یێکگرتوویی و هاوکاری خەڵک لەو زەمەنەدا،زۆر بە گڕ و تینتر بوو لە ئێستا.

°جەژنە ئایینییەکان°


دەتوانین بڵێین کە زۆربەی خەڵکی یان هەموویان لەو سەردەمەدا موسوڵمان بوون،موسوڵمانان بەگشتی سێ جەژنیان هەیە،کە بریتین لە:جەژنی ڕەمەزان، قوربان و مەولوود.
لە سەردەمە کۆنەکاندا،ڕێوڕەسمێکی زۆر جوان هەبوو،کە لە ڕۆژی جەژندا ئەنجام دەدرا.خەڵکی بەیانیان زوو بۆ خواردنی
نانی بەیانی لە دەوری یێکتر کۆ دەبوونەوە.
دوای جەژنەپیرۆزانە و دیدار لە ماڵی خزمان،
دەچوون بۆ سەر مەزاری ئازیزانیان و بە خوێندنی فاتیحەیێک جەژنەپیرۆزانەیان
لە مردووە کانیشیان دەکرد.
سەردانی گۆڕستانەکان،لە ڕۆژی جەژنە ئایینییەکاندا، لە دێر زەمانەوە بۆ ئێمەش ماوەتەوە.

°خانووە بە گڵەکان°


لە دێر زەمانەکان خانووەکان وەکوو ئێستا پێشکەوتوو نەبوون ئەو کاتە خانووەکان لە تێکڵەی گڵ،ئاو و کا
دروست دەکران.
بە دوو هۆ،یەکەم لەبەر ئەوەی ئەو کاتە پێداویستییە پێشکەوتووەکان نەبوون بۆ دروستکردنی خانووەکان،دووهەم لەبەر ئەوەی خانووە بە گڵەکان لە زستاندا 
گەرم و لە هاویندا فێنکن.
هەر چەندە ئەو جۆرە ماڵانە زۆر بەهێز و توندوتۆڵ نەبوون،و زۆر جار لەوانە بوو لەگەڵ بوومەلەرزە یان لافاوێک 
بڕووخێن و ببنە مەترسی بۆ سەر ژیانیان،واتە زۆر باشیش نەبوون.
شێوەی دروستکردنی خانووە گڵەکان بە شێوەی گشتی بۆ هەمووان یەک شێوە بووە واتە هەموو
ماڵەکان حەوشەیەکی گەورە و پڕ گژ و گیایان هەبووە.چەند شوێنێکیش بۆ خەوتن و هەروەها شوێنێکیش بۆ خواردن دروستکردن.
بۆ ئەوان گرینگ نەبوو کە ماڵەکانیان چۆن بن تاکە شتی گرینگ ئەوە بوو کە،شوێنێک هەبێت تێیدا بحەسێنەوە و لە سەرما و گەرما بیان پارێزێت.
بەڵام ئەگەر ئێستا بیرێک لە شێوەی دروستکردنی خانووەکانی ئەو کات 
بکەینەوە،
ئەوە ئەوەندە خراپیش نەبوون نزیک بوون لە سرووشت و گەورەیی ماڵەکان زۆر جوانیان دەکات.
بەگشتی ئەوەی لە بارەی ڕابردووەوە گوێمان لێ بو بێت،
ژیانی ئەوان لەو کاتانەدا زۆر سەخت بووە،
بەڵام ئێمەش خۆڕاگری لە ئەوان فێر بووین.

°قەڵاغ°


قەڵاغیش بەشێک بوو لە ماڵەکانی لادێ،هەر ماڵێک
کە ماڵاتیان هەبووایە قەڵاغیشی تێدا هەبوو.
قەڵاغ لە کۆکڕاوەی(دەوە و کەمرە) دروست دەکرا.
ئەوانەشی تێدا پاشەکەوت دەکرا،
هەر کە باس لە کاتە کۆنەکان دەکرێت سرووشتمان دێتە بەر چاو لەبەر
ئەو زەمەنە هەموو کەرەستەیەکی ژیانیان سرووشتی بووە.
پاشەکەوتەکانی ناو قەڵاغ بۆ دوو مەبەست بەکار دەهێندران،یەکێکیان بەکارهێنانی وەک کووت بوو.
واتە ئەو مادەیەی کە بۆ پێڕاگەیشتنی باشتری گژوگیا بەکار دێت.
ئەوەی لێرەدا سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە کە هەمیشە، بە دەست و مەچەکی خۆیان و بە تێکۆشان بە ئامانجەکانیان دەگەیشتن، نەک لەبەر ئەوەی توانای کڕینیان نەبێت.
تەنیا لەبەر ئەوەی کە پێیان باشتر بوو کە هەموو شتێک سرووشتی بێت.
هەروەها لەو پاشەکەوتانە تەندووریش دروست دەکرا،
دروستکردنی قەڵاغ کە بە گڵ ئەنجام دەدرا،کاری هەموو کەسێک نەبوو،مامۆستای خۆی هەبوو.
هەموو ماڵەکان کاتێک ویستبایان قەڵاغ دروست بکەن،دەبوایە زۆر زوو کاتیان دیاری کردبا.
قەڵاغ سیمایێکی جوان و تایبەتی بە لادێکان بەخشیبوو و هەروەها یێکێک لە هێما ڕەسەن و کوردەوارییە جوانەکانە.

°سەرچاوەکان°

وەکی دیارە هیچ کتێب و نامیلکەیەک ناتوانێت وەکوو دایەگەورە و بابەگەورەکان،باسی دێرزەمانەکان بەجوانی بێنێتە بەر چاومان جا چ سەرچاوەیەک لە ئەوان باشتر:

 ئامین‌حاجی‌سەعدین(۸۰)
گەوهەر‌ حەقیقی(۸۰)
مریەم سەمەدیان(۷۰)
مەحموود‌بایزیدی(٥۰)
حەسەن‌ شاداب(٥۰)

نام
ایمیل (منتشر نمی‌شود)
وبسایت
:) :( ;) :D ;)) :X :? :P :* =(( :O @};- :B :S
کد امنیتی
رفرش
کد امنیتی
نظر خصوصی
مشخصات شما ذخیره شود ؟ [حذف مشخصات] [شکلک ها]

خرید اشتراک ویژه